الاثنين، 3 أغسطس 2015

گه‌نجينه‌يه‌كى زێڕين بۆ ڕۆژى قيامه‌ت عَنْ أَبِي سَعِيدٍ (ڕه‌زای خوای لێبێت) أَنَّ النَّبِيَّ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)قَالَ : ((مَنْ تَوَضَّـأَ فَقَالَ : سُبْحَانَـكَ اللَّهُمَّ وَبِحَمْدِكَ ، أَشْهَدُ أَنْ لَا إلَهَ إلاَّ أَنْتَ ، أَسْتَغْفِرُكَ وَأَتُوبُ إلَيْكَ ، كُتِبَ فِي رَقٍّ ، ثُمَّ طُبِعَ بِطَابَعٍ فَلَا يُكْسَرُ إلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ)) صحيح الترغيب والترهيب رقم : (220) . واته‌ : هه‌ركه‌سێك ده‌ست نوێژ بگرێت و ئه‌نجا بڵێت : (سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ وَبِحَمْدِكَ ، أَشْهَدُ أَنْ لَا إلَهَ إلاَّ أَنْتَ ، أَسْتَغْفِرُكَ وَأَتُوبُ إلَيْكَ ): پاكى و بێگه‌ردى و سوپاس و ستايش بۆ تۆ خوايه‌ ، شايه‌تى ده‌ده‌م كه‌وا هيچ په‌رستراوێك نى يه‌ شايسته‌ى په‌رستن بێت جگه‌ له‌ تۆ نه‌بێت ، داواى لێخۆشبوونت لـێ ده‌كه‌م و به‌ په‌شيمانييه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ لات) ، ئه‌وا له‌ نێو لاپه‌ڕه‌يه‌كى سپيدا ده‌نوسرێت ، ئه‌نجا به‌ مۆرێك مۆر ده‌كرێك و ناشكێت هه‌تا ڕۆژى قيامه‌ت .

گه‌نجينه‌يه‌كى زێڕين بۆ ڕۆژى قيامه‌ت
عَنْ أَبِي سَعِيدٍ (ڕه‌زای خوای لێبێت) أَنَّ النَّبِيَّ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)قَالَ : ((مَنْ تَوَضَّـأَ فَقَالَ : سُبْحَانَـكَ اللَّهُمَّ وَبِحَمْدِكَ ، أَشْهَدُ أَنْ لَا إلَهَ إلاَّ أَنْتَ ، أَسْتَغْفِرُكَ وَأَتُوبُ إلَيْكَ ، كُتِبَ فِي رَقٍّ ، ثُمَّ طُبِعَ بِطَابَعٍ فَلَا يُكْسَرُ إلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ)) صحيح الترغيب والترهيب رقم : (220) .
واته‌ : هه‌ركه‌سێك ده‌ست نوێژ بگرێت و ئه‌نجا بڵێت : (سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ وَبِحَمْدِكَ ، أَشْهَدُ أَنْ لَا إلَهَ إلاَّ أَنْتَ ، أَسْتَغْفِرُكَ وَأَتُوبُ إلَيْكَ ): پاكى و بێگه‌ردى و سوپاس و ستايش بۆ تۆ خوايه‌ ، شايه‌تى ده‌ده‌م كه‌وا هيچ په‌رستراوێك نى يه‌ شايسته‌ى په‌رستن بێت جگه‌ له‌ تۆ نه‌بێت ، داواى لێخۆشبوونت لـێ ده‌كه‌م و به‌ په‌شيمانييه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ لات) ، ئه‌وا له‌ نێو لاپه‌ڕه‌يه‌كى سپيدا ده‌نوسرێت ، ئه‌نجا به‌ مۆرێك مۆر ده‌كرێك و ناشكێت هه‌تا ڕۆژى قيامه‌ت .

قــه‌باره‌ی جــه‌سته‌ی دۆزه‌خیــه‌کان خه‌ڵکان له‌هه‌ر ته‌مه‌نێکدا بمرن خوای گه‌وره‌ هه‌ر له‌ته‌مه‌نی سی و سێ (33) ساڵیدا زیندویان ده‌کاته‌وه‌ له‌رۆژی دوایدا . میقدادی کوڕی مه‌عدیه‌کروب (ر.ض) گێڕاویه‌تیه‌وه‌ که‌ پێغه‌مبه‌ر فه‌رمویه‌تی : (هه‌رکه‌سێک بمرێت به‌له‌بارچوون له‌سکی دایکیدا یاخود به‌ پیری هه‌موو خه‌ڵکنیش ته‌مه‌نیان هه‌ر له‌و نێوه‌نده‌دایه‌ ، هه‌موو له‌ته‌مه‌نی سیوسێ ساڵیدا زیندوو ده‌کرێنه‌وه‌ ، ئه‌وانه‌ی که‌ دۆزه‌خین گه‌وره‌و زل ده‌کرێن وه‌ک چیاکان ). خوای گه‌وره‌ لاشه‌ی هه‌ندێک له‌دۆزه‌خیه‌کان واگه‌وره‌ ده‌کات نێوانی هه‌ردوو شانیان ماوه‌ی ڕێ ڕۆشتنی سێ رۆژ ده‌بێت وه‌ک ئه‌بو هوره‌یره‌ (ر.ض) گێڕاویه‌تیه‌وه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ که‌فه‌رمویه‌تی : ( نێوان هه‌ردوو شانی کافرێک له‌دۆزه‌خدا ماوه‌ی ڕێ ڕۆشتنی سێ رۆژه‌ بۆ ئه‌سپ سواری خێرا ). له‌ڕیوایه‌تێکی تردا پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێت : (ئه‌ستوری پێستی بێ باوه‌ڕ له‌ دۆزه‌خدا چل و دوو گه‌زه‌ به‌گه‌زی پیاوێکی گه‌وره‌ ، وه‌ که‌ڵبه‌که‌ی وه‌ک کێوی ئوحود و ڕانی وه‌ک کێوی به‌یضاء ده‌بێت ، شوێن دانیشتنه‌که‌شی له‌دۆزه‌خ دا وه‌ک ماوه‌ی نێوان شاری مه‌ککه‌و مه‌دینه‌یه‌) . له‌ڕیوایه‌تێکی تردا ده‌فه‌رموێت ‎frown emoticon‎ ئه‌ستوری پێسته‌که‌ی ماوه‌ی سێ رۆژه‌ ڕێ ڕۆیشتن). وه‌ ماوه‌ی نێوان گوێچکه‌ی سه‌رشان حه‌فتا ساڵ ده‌بێت وه‌ک پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێت : ( ماوه‌ی نێوان نه‌رمای گوێچکه‌ی یه‌کێک له‌دۆزه‌خیه‌کان هه‌تا سه‌رشانیان ماوه‌ی ڕێ ڕۆیشتنی حه‌فتا ساڵه‌ چه‌نده‌ها شیوی کێم و جه‌راعه‌ت و خوێنی پیاده‌ڕوات). له‌ڕیوایه‌تێکی تردا پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێ : ( ئه‌ستوری پێستی حه‌فتا گه‌زه‌) . وه‌ له‌حارسی کوڕی ئوقه‌یشه‌و (ر.ض) گێراویه‌تیه‌وه‌ که‌ پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێت : ( پیاوی وا هه‌یه‌ له‌ ئومه‌تی من گه‌وره‌ ده‌کرێت بۆ دۆزه‌خ تا گۆشه‌یه‌کی دۆزه‌خ به‌ته‌واوی پڕده‌کاته‌وه‌) . گه‌وره‌کردنی لاشه‌ی بێ باوه‌ڕه‌کان بۆئه‌وه‌یه‌ که‌ دۆزه‌خیان پێپڕبکرێته‌وه‌ وه‌ سزایان زیاد بێت ، وه‌ک ئه‌بو هوره‌یره‌ (ر.ض) ده‌فه‌رموێت : ( گه‌وره‌ ده‌کرێت تا دۆزه‌خیان پێ پڕ ده‌کرێته‌وه‌ و سزای گه‌وره‌ بچێژن ).



قــه‌باره‌ی جــه‌سته‌ی دۆزه‌خیــه‌کان
خه‌ڵکان له‌هه‌ر ته‌مه‌نێکدا بمرن خوای گه‌وره‌ هه‌ر له‌ته‌مه‌نی سی و سێ (33) ساڵیدا زیندویان ده‌کاته‌وه‌ له‌رۆژی دوایدا . میقدادی کوڕی مه‌عدیه‌کروب (ر.ض) گێڕاویه‌تیه‌وه‌ که‌ پێغه‌مبه‌ر فه‌رمویه‌تی : (هه‌رکه‌سێک بمرێت به‌له‌بارچوون له‌سکی دایکیدا یاخود به‌ پیری هه‌موو خه‌ڵکنیش ته‌مه‌نیان هه‌ر له‌و نێوه‌نده‌دایه‌ ، هه‌موو له‌ته‌مه‌نی سیوسێ ساڵیدا زیندوو ده‌کرێنه‌وه‌ ، ئه‌وانه‌ی که‌ دۆزه‌خین گه‌وره‌و زل ده‌کرێن وه‌ک چیاکان ).
خوای گه‌وره‌ لاشه‌ی هه‌ندێک له‌دۆزه‌خیه‌کان واگه‌وره‌ ده‌کات نێوانی هه‌ردوو شانیان ماوه‌ی ڕێ ڕۆشتنی سێ رۆژ ده‌بێت وه‌ک ئه‌بو هوره‌یره‌ (ر.ض) گێڕاویه‌تیه‌وه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ که‌فه‌رمویه‌تی : ( نێوان هه‌ردوو شانی کافرێک له‌دۆزه‌خدا ماوه‌ی ڕێ ڕۆشتنی سێ رۆژه‌ بۆ ئه‌سپ سواری خێرا ).
له‌ڕیوایه‌تێکی تردا پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێت : (ئه‌ستوری پێستی بێ باوه‌ڕ له‌ دۆزه‌خدا چل و دوو گه‌زه‌ به‌گه‌زی پیاوێکی گه‌وره‌ ، وه‌ که‌ڵبه‌که‌ی وه‌ک کێوی ئوحود و ڕانی وه‌ک کێوی به‌یضاء ده‌بێت ، شوێن دانیشتنه‌که‌شی له‌دۆزه‌خ دا وه‌ک ماوه‌ی نێوان شاری مه‌ککه‌و مه‌دینه‌یه‌) .
له‌ڕیوایه‌تێکی تردا ده‌فه‌رموێت ‎frown emoticon‎ ئه‌ستوری پێسته‌که‌ی ماوه‌ی سێ رۆژه‌ ڕێ ڕۆیشتن).
وه‌ ماوه‌ی نێوان گوێچکه‌ی سه‌رشان حه‌فتا ساڵ ده‌بێت وه‌ک پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێت : ( ماوه‌ی نێوان نه‌رمای گوێچکه‌ی یه‌کێک له‌دۆزه‌خیه‌کان هه‌تا سه‌رشانیان ماوه‌ی ڕێ ڕۆیشتنی حه‌فتا ساڵه‌ چه‌نده‌ها شیوی کێم و جه‌راعه‌ت و خوێنی پیاده‌ڕوات).
له‌ڕیوایه‌تێکی تردا پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێ : ( ئه‌ستوری پێستی حه‌فتا گه‌زه‌) . وه‌ له‌حارسی کوڕی ئوقه‌یشه‌و (ر.ض) گێراویه‌تیه‌وه‌ که‌ پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێت : ( پیاوی وا هه‌یه‌ له‌ ئومه‌تی من گه‌وره‌ ده‌کرێت بۆ دۆزه‌خ تا گۆشه‌یه‌کی دۆزه‌خ به‌ته‌واوی پڕده‌کاته‌وه‌) . گه‌وره‌کردنی لاشه‌ی بێ باوه‌ڕه‌کان بۆئه‌وه‌یه‌ که‌ دۆزه‌خیان پێپڕبکرێته‌وه‌ وه‌ سزایان زیاد بێت ، وه‌ک ئه‌بو هوره‌یره‌ (ر.ض) ده‌فه‌رموێت : ( گه‌وره‌ ده‌کرێت تا دۆزه‌خیان پێ پڕ ده‌کرێته‌وه‌ و سزای گه‌وره‌ بچێژن ).

منداڵبوون له‌ به‌هه‌شتدا هه‌یه‌؟؟؟ فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له‌ ئه‌بوڕه‌زینی عوقه‌یلی-خوا لێی ڕازی بێت- ده‌فه‌رموێ" دانیشتوانی به‌هه‌شت تیایدا منداڵیان نابێت.. له‌ ڕیوایه‌تێکی تر که‌ ئیمام ئه‌حمه‌د گێڕاوێتییه‌وه‌ ده‌فه‌رموێ" ئافره‌تانی چاکخوازان بۆ پیاوانی چاکخوازانن، چێژیان لێ ده‌که‌ن وه‌کو چۆن له‌ دونیادا لێتان کردوون، ئه‌وانیش چێژتان لێ وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئه‌وه‌یه‌ منداڵبوون نییه‌. ئیبن قه‌ییم-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- له‌م باره‌یه‌وه‌ هه‌ندێ به‌ڵگه‌ ده‌هێنێته‌وه‌ ئه‌وه‌ی پێ په‌سه‌نتر ده‌کات که‌ منداڵبوون له‌ به‌هه‌شت نییه‌، له‌وانه‌: فه‌رمووده‌ی: به‌رده‌وام له‌ به‌هشتدا فه‌زڵی زیاتر هه‌یه‌ تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی خوای گه‌وره‌ دروستکراوی تری بۆ ده‌خولقێنێ.. ده‌فه‌رموێ؛ ئه‌گه‌ر منداڵ هه‌بوایه‌ ده‌بوو ئه‌و فه‌زڵانه‌ بۆ منداڵه‌کانیان بووایه‌ نه‌وه‌کو دروستکراوی تری بۆ بخولقێنێ. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ؛ له‌ به‌هه‌شتدا غولام هه‌یه‌ گه‌وره‌ نابن و به‌هه‌شتییه‌کانیش ته‌مه‌ن(٣٣) ساڵن، ئه‌وانیش گۆڕانیان به‌سه‌ردا نایه‌ت. ئه‌ی ئه‌گه‌ر منداڵێک ببێ ده‌بێ گۆڕان و نه‌شونمای به‌سه‌ردا ڕوو بدات، ئه‌وه‌ش له‌ به‌هه‌شتدا نییه‌. هه‌روه‌ها ئایه‌تیولهم فيها أزواج مطهرة.. ، موجاهیدله‌ ته‌فسیره‌که‌یدا ده‌فه‌رموێ: ئافره‌تانی به‌هه‌شت پاکن له‌ حه‌یز و پیسایی و میز و چڵم و به‌ڵغه‌م و منداڵبوون.. به‌ڵام هه‌ندێ له‌ زانایانی تر پێیان وایه‌ به‌هه‌شتییه‌ک ئه‌گه‌ر خۆزگه‌ و حه‌زی هه‌بێ له‌وه‌ی منداڵی ببێ، خوای گه‌وره‌ پێی ئه‌دا، به‌ڵگه‌شیان ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌یه‌ که‌ تورموزی-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- گێڕاوێتییه‌وه‌ "المْؤُمْنِ إذِاَ اشتْهَىَ الوْلَدَ فيِ الجْنة كاَنَ حمَلْهُ ووَضَعْهُ وسَنُه فيِ ساَعةَ ، كمَاَ يشَتْهَيِ" صححه‌ الألباني. واته‌: باوه‌ڕدار ئه‌گه‌ر حه‌زی بوو له‌ منداڵ له‌ به‌هه‌شتدا ئه‌وا منداڵی ده‌بێ، سکبوون و منداڵبوونه‌که‌ و گه‌وره‌بوونی هه‌مووی له‌ کاتژمێرێک ڕووئه‌دات(بێگومان کاتژمێر و خوله‌کی به‌هه‌شت له‌گه‌ڵ هی ئه‌م دونیا پێوانه‌ ناکرێ و نازانین چه‌نده‌!) و حه‌زیشی له‌ چی بوو(کوڕ یان کچ) ئه‌وه‌ی ده‌بێت. ئه‌م بۆچوونه‌ش ڕای زۆربه‌ی زانایانه‌. به‌هه‌ر حاڵ هه‌ردوو بۆچوونه‌که‌ هه‌یه‌، وا پێ ده‌چێت ئه‌و خۆزگه‌ و ئاواته‌ هی که‌مێک له‌ دانیشتوانی به‌هه‌شت بێت هه‌روه‌کو ئیسحاقی کوڕی ڕه‌هاوییه‌-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- له‌سه‌ر فه‌رمووده‌که‌ی پێشوو ده‌فه‌رموێ" ولکن لاتشتهي" واته‌: به‌ڵام حه‌زی ناچێته‌ ئه‌وه‌ی منداڵی ببێ.. مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ له‌شه‌رحی فه‌رمووده‌که‌ ئه‌و حه‌ز و ئاواته‌ له‌ ڕووی گریمانه‌وه‌یه‌.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌



منداڵبوون له‌ به‌هه‌شتدا هه‌یه‌؟؟؟
فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له‌ ئه‌بوڕه‌زینی عوقه‌یلی-خوا لێی ڕازی بێت- ده‌فه‌رموێ" دانیشتوانی به‌هه‌شت تیایدا منداڵیان نابێت.. له‌ ڕیوایه‌تێکی تر که‌ ئیمام ئه‌حمه‌د گێڕاوێتییه‌وه‌ ده‌فه‌رموێ" ئافره‌تانی چاکخوازان بۆ پیاوانی چاکخوازانن، چێژیان لێ ده‌که‌ن وه‌کو چۆن له‌ دونیادا لێتان کردوون، ئه‌وانیش چێژتان لێ وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئه‌وه‌یه‌ منداڵبوون نییه‌.
ئیبن قه‌ییم-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- له‌م باره‌یه‌وه‌ هه‌ندێ به‌ڵگه‌ ده‌هێنێته‌وه‌ ئه‌وه‌ی پێ په‌سه‌نتر ده‌کات که‌ منداڵبوون له‌ به‌هه‌شت نییه‌، له‌وانه‌: فه‌رمووده‌ی: به‌رده‌وام له‌ به‌هشتدا فه‌زڵی زیاتر هه‌یه‌ تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی خوای گه‌وره‌ دروستکراوی تری بۆ ده‌خولقێنێ.. ده‌فه‌رموێ؛ ئه‌گه‌ر منداڵ هه‌بوایه‌ ده‌بوو ئه‌و فه‌زڵانه‌ بۆ منداڵه‌کانیان بووایه‌ نه‌وه‌کو دروستکراوی تری بۆ بخولقێنێ.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ؛ له‌ به‌هه‌شتدا غولام هه‌یه‌ گه‌وره‌ نابن و به‌هه‌شتییه‌کانیش ته‌مه‌ن(٣٣) ساڵن، ئه‌وانیش گۆڕانیان به‌سه‌ردا نایه‌ت. ئه‌ی ئه‌گه‌ر منداڵێک ببێ ده‌بێ گۆڕان و نه‌شونمای به‌سه‌ردا ڕوو بدات، ئه‌وه‌ش له‌ به‌هه‌شتدا نییه‌. هه‌روه‌ها ئایه‌تیولهم فيها أزواج مطهرة.. ، موجاهیدله‌ ته‌فسیره‌که‌یدا ده‌فه‌رموێ: ئافره‌تانی به‌هه‌شت پاکن له‌ حه‌یز و پیسایی و میز و چڵم و به‌ڵغه‌م و منداڵبوون..
به‌ڵام هه‌ندێ له‌ زانایانی تر پێیان وایه‌ به‌هه‌شتییه‌ک ئه‌گه‌ر خۆزگه‌ و حه‌زی هه‌بێ له‌وه‌ی منداڵی ببێ، خوای گه‌وره‌ پێی ئه‌دا، به‌ڵگه‌شیان ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌یه‌ که‌ تورموزی-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- گێڕاوێتییه‌وه‌ "المْؤُمْنِ إذِاَ اشتْهَىَ الوْلَدَ فيِ الجْنة كاَنَ حمَلْهُ ووَضَعْهُ وسَنُه فيِ ساَعةَ ، كمَاَ يشَتْهَيِ" صححه‌ الألباني. واته‌: باوه‌ڕدار ئه‌گه‌ر حه‌زی بوو له‌ منداڵ له‌ به‌هه‌شتدا ئه‌وا منداڵی ده‌بێ، سکبوون و منداڵبوونه‌که‌ و گه‌وره‌بوونی هه‌مووی له‌ کاتژمێرێک ڕووئه‌دات(بێگومان کاتژمێر و خوله‌کی به‌هه‌شت له‌گه‌ڵ هی ئه‌م دونیا پێوانه‌ ناکرێ و نازانین چه‌نده‌!) و حه‌زیشی له‌ چی بوو(کوڕ یان کچ) ئه‌وه‌ی ده‌بێت.
ئه‌م بۆچوونه‌ش ڕای زۆربه‌ی زانایانه‌. به‌هه‌ر حاڵ هه‌ردوو بۆچوونه‌که‌ هه‌یه‌، وا پێ ده‌چێت ئه‌و خۆزگه‌ و ئاواته‌ هی که‌مێک له‌ دانیشتوانی به‌هه‌شت بێت هه‌روه‌کو ئیسحاقی کوڕی ڕه‌هاوییه‌-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- له‌سه‌ر فه‌رمووده‌که‌ی پێشوو ده‌فه‌رموێ" ولکن لاتشتهي" واته‌: به‌ڵام حه‌زی ناچێته‌ ئه‌وه‌ی منداڵی ببێ.. مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ له‌شه‌رحی فه‌رمووده‌که‌ ئه‌و حه‌ز و ئاواته‌ له‌ ڕووی گریمانه‌وه‌یه‌..
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌

چەند کردارێک بۆ بەدەستهێنانی خێری نەبڕاوە • ئایا دەزانی ئەگەر قورئانێک ببەخشی بەکەسێک، ئەوا هەرکاتێک لەو قورئانە بخوێنرێت بە ئەندازەی خوێندنەوەی ئەم قورئانە پاداشتت بۆ دەنووسرێت، بێ ئەوەی لە پاداشتەکانی کەسی خوێنەر کەم ببێتەوە؟ • ئایا دەزانی ئەگەر پەرتووکێکی بەسوود ببەخشیە کەسێک ئەوا پاداشت و چاکە بە ئەندازەی سوود وەرگرتن و خوێندنەوەی ئەم کتابە بۆت دەنووسرێت؟ • ئایا دەزانیت ئەگەر کاسێت و یا سیدی بەسوود ببەخشی، ئەوا بە ئەندازەی سوود لێ وەرگرتن و گوێ لێگرتنی پاداشتی نەبڕاوە وەدەست دێنیت؟ • ئایا دەزانی ئەگەر هەردووعا و زیکرێک بۆ کەسێ بنێری، ئەوا هەرکاتێ لێی بخوێندرێتەوە یان دوعای پێ بکات و لێیەوە فێربیت، ئەوا پاداشتت بۆ دەنووسرێت؟ • ئایا دەزانیت نواندنی هەر هەڵسوکەوت و ڕەوشتێکی جوان لەگەڵ بەرامبەرەکەتدا پاداشتی نەبڕاوە وەدەست دێنیت؟ • ئایا دەزانی دوعا کردنی باش بۆ موسڵمانێکی تر لە پەنهان و بەنهێنیەوە پاداشتێکی نەبڕاوە و تەواو وەدەست دێنیت؟ • ئایا دەزانی دوعاکردن بۆ مردوو و زیندووی موسڵمانان، پاداشتت پێ ئەگات بە ئەندازەی ژمارەی ئەو موسلمانانەی کە دووعای بەخێرت بۆ کردوون؟ • ئایا دەزانی ڕێنیشاندانی چاکە وەک ئەوە وایە کە چاکەکە ئەنجام بدەیت، جا بۆیە ڕژدی و بەخیلی مەنوێنە لە نیشاندانی ڕێگای چاکە و خێر؟

چەند کردارێک بۆ بەدەستهێنانی خێری نەبڕاوە
• ئایا دەزانی ئەگەر قورئانێک ببەخشی بەکەسێک، ئەوا هەرکاتێک لەو قورئانە بخوێنرێت بە ئەندازەی خوێندنەوەی ئەم قورئانە پاداشتت بۆ دەنووسرێت، بێ ئەوەی لە پاداشتەکانی کەسی خوێنەر کەم ببێتەوە؟
• ئایا دەزانی ئەگەر پەرتووکێکی بەسوود ببەخشیە کەسێک ئەوا پاداشت و چاکە بە ئەندازەی سوود وەرگرتن و خوێندنەوەی ئەم کتابە بۆت دەنووسرێت؟
• ئایا دەزانیت ئەگەر کاسێت و یا سیدی بەسوود ببەخشی، ئەوا بە ئەندازەی سوود لێ وەرگرتن و گوێ لێگرتنی پاداشتی نەبڕاوە وەدەست دێنیت؟
• ئایا دەزانی ئەگەر هەردووعا و زیکرێک بۆ کەسێ بنێری، ئەوا هەرکاتێ لێی بخوێندرێتەوە یان دوعای پێ بکات و لێیەوە فێربیت، ئەوا پاداشتت بۆ دەنووسرێت؟
• ئایا دەزانیت نواندنی هەر هەڵسوکەوت و ڕەوشتێکی جوان لەگەڵ بەرامبەرەکەتدا پاداشتی نەبڕاوە وەدەست دێنیت؟
• ئایا دەزانی دوعا کردنی باش بۆ موسڵمانێکی تر لە پەنهان و بەنهێنیەوە پاداشتێکی نەبڕاوە و تەواو وەدەست دێنیت؟
• ئایا دەزانی دوعاکردن بۆ مردوو و زیندووی موسڵمانان، پاداشتت پێ ئەگات بە ئەندازەی ژمارەی ئەو موسلمانانەی کە دووعای بەخێرت بۆ کردوون؟
• ئایا دەزانی ڕێنیشاندانی چاکە وەک ئەوە وایە کە چاکەکە ئەنجام بدەیت، جا بۆیە ڕژدی و بەخیلی مەنوێنە لە نیشاندانی ڕێگای چاکە و خێر؟

پێغه‌مبه‌ر قه‌ده‌غه‌ی كردووه‌ فوو له‌ خواردن بكه‌ین بۆچی ؟ پسپۆران ئه‌وه‌يان ده‌رخستوه‌ كه‌وا له‌له‌شی مرۆڤ به‌كتريايه‌كی سوود به‌خش هه‌يه‌ يارمه‌تی له‌ش ده‌دات له‌سه‌ر به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی زۆرێك له‌ نه‌خۆشيه‌كان،ئه‌م به‌كتريايه‌ش له‌ گه‌رووی مرۆڤ له‌ته‌ك زمانه‌ بچۆكه‌ڵه‌دا نيشته‌جێ يه‌. به‌جۆرێك كه‌وا وه‌ك پاسه‌وان ڕێگا له‌ ميكڕۆبه‌كان ده‌گرێت ،به‌ڵام كاتێ...ك مرۆڤ فوو له‌ خواردنه‌كانی ده‌كات ئه‌م به‌كتريايه‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌وای ناوله‌ش دێته‌ ده‌ره‌وه‌و له‌گه‌ڵ به‌يه‌كگه‌يشتنی به‌ خواردن يا خواردنه‌وه‌ گه‌رمه‌كه‌ ده‌بێته‌ به‌كتريايه‌كی زيان به‌خش و سه‌رده‌كێشێ بۆ تووش بوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌. خوای گه‌وره‌ بمان پارێزێ. خۆشه‌ويستان سه‌ير بكه‌ن دكتۆری دڵ و ده‌روونه‌كان، باشترين دروستكراوی خوای باڵاده‌ست پێشه‌وامان (محمد _ صلى الله عليه وسلم _) چۆن ئامۆژگاريمان ده‌كات: عبدالله بن عباس قال: ((نهى رسول الله صلى الله عليه وسلم أن يتنفس في الإناء ، أو ينفخ فيه)) رواه أبو داواد واتا: پێغه‌مبه‌ری خوا قه‌ده‌غه‌ی كردووين كه‌هه‌ناسه‌ له‌ ناو قاپه‌كان هه‌ڵمژين ياخود فووی تيايدا بكه‌ين. وێنەی ‏‎Yaqoob hussin abdulkareem‎‏

پێغه‌مبه‌ر قه‌ده‌غه‌ی كردووه‌ فوو له‌ خواردن بكه‌ین بۆچی ؟
پسپۆران ئه‌وه‌يان ده‌رخستوه‌ كه‌وا له‌له‌شی مرۆڤ به‌كتريايه‌كی سوود به‌خش هه‌يه‌ يارمه‌تی له‌ش ده‌دات له‌سه‌ر به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی زۆرێك له‌ نه‌خۆشيه‌كان،ئه‌م به‌كتريايه‌ش له‌ گه‌رووی مرۆڤ له‌ته‌ك زمانه‌ بچۆكه‌ڵه‌دا نيشته‌جێ يه‌.
به‌جۆرێك كه‌وا وه‌ك پاسه‌وان ڕێگا له‌ ميكڕۆبه‌كان ده‌گرێت ،به‌ڵام كاتێ...ك مرۆڤ فوو له‌ خواردنه‌كانی ده‌كات ئه‌م به‌كتريايه‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌وای ناوله‌ش دێته‌ ده‌ره‌وه‌و له‌گه‌ڵ به‌يه‌كگه‌يشتنی به‌ خواردن يا خواردنه‌وه‌ گه‌رمه‌كه‌ ده‌بێته‌ به‌كتريايه‌كی زيان به‌خش و سه‌رده‌كێشێ بۆ تووش بوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌.
خوای گه‌وره‌ بمان پارێزێ.
خۆشه‌ويستان سه‌ير بكه‌ن دكتۆری دڵ و ده‌روونه‌كان، باشترين دروستكراوی خوای باڵاده‌ست پێشه‌وامان (محمد _ صلى الله عليه وسلم _) چۆن ئامۆژگاريمان ده‌كات:
عبدالله بن عباس قال:
((نهى رسول الله صلى الله عليه وسلم أن يتنفس في الإناء ، أو ينفخ فيه)) رواه أبو داواد
واتا:
پێغه‌مبه‌ری خوا قه‌ده‌غه‌ی كردووين كه‌هه‌ناسه‌ له‌ ناو قاپه‌كان هه‌ڵمژين ياخود فووی تيايدا بكه‌ين.

مه‌رجه‌کانی تۆبه‌ کردن؛ تۆبه‌یه‌کی خوا ویستانه‌ زانایان چه‌ند مه‌رجێکیان باس کردووه‌ بۆ تۆبه‌کردن که‌ ده‌رهێنراوه‌ له‌ ئایه‌ت و فه‌رموده‌ ڕاسته‌کان، چونکه‌ تۆبه‌ هه‌ر ته‌نها وشه‌یه‌ک نییه‌ زمان ده‌ری ده‌بڕێ به‌ڵکوو ده‌بێ کرده‌وه‌شی له‌گه‌ڵ بێ که‌ به‌ڵگه‌بێت له‌سه‌ر ڕاستگۆیی تۆبه‌کاره‌که‌ . جا مه‌رجه‌کانیش ئه‌مانه‌ن: 1- په‌شیمان نوواندن له‌سه‌ر کردنی تاوان: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت (الندم توبة) رواه‌ أحمد و غیر صحیح الجامع (6803) واته‌: په‌شیمانی خۆی له‌ خۆیدا تۆبه‌ کردنه‌. 2- وازهێنان و ته‌رک کردنی تاوان. 3- سوور بون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی جارێکی تر نه‌گه‌ڕێیته‌وه‌ سه‌ر ئه‌م تاوانه‌. 4- گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ماف و حه‌قه‌ی که‌ به‌هۆی تۆبه‌کردنه‌که‌وه‌ ده‌بێ بیده‌یته‌وه‌، وه‌ک ئه‌و شتانه‌ی له‌ صه‌ڵکیت بردوه‌ یان داوای لێبووردن و خۆش بوون یان ته‌نازول کردن بۆ خاوه‌ن حه‌قه‌که‌. تۆبه‌یه‌کی خوا ویستانه‌ : وه‌ پێویسته‌ تۆبه‌که‌ به‌ ئیخلاصی بۆ خوای گه‌وره‌ بێت نه‌ک له‌به‌ر مه‌رامێکی تر یان له‌به‌ر نه‌بوونی توانا له‌سه‌ر تاوان کردن ، ئه‌وکاته‌ ئه‌مه‌ به‌ تۆبه کردن‌ دانانرێت بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر که‌سێک بچێت بۆ دزیکردن و هیچی ده‌ست نه‌که‌وێت بیدزێت ، یان یه‌کێک واز له‌ عه‌ره‌ق خواردن بهێنێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پزیشک ئاگاداری کردۆته‌وه‌ له‌ زیانه‌کانی ، یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌ره‌قی ده‌ست ناکاوێت . پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت : (إن الله تعالی لا یقبل من العمل إلا ما کان له‌ خالصا ، وابتغی به‌ و جهه‌) رواه‌ النسائي صحیح الجامع (1856) واته‌ : خوای گه‌وره‌ کرده‌وه‌کان وه‌رناگرێ ئیللا ئه‌وه‌ی له‌ پێناو ئه‌ودا کراوه‌ و ئیخلاصی بۆ خوا تیا بووه‌ .

مه‌رجه‌کانی تۆبه‌ کردن؛ تۆبه‌یه‌کی خوا ویستانه‌
زانایان چه‌ند مه‌رجێکیان باس کردووه‌ بۆ تۆبه‌کردن که‌ ده‌رهێنراوه‌ له‌ ئایه‌ت و فه‌رموده‌ ڕاسته‌کان، چونکه‌ تۆبه‌ هه‌ر ته‌نها وشه‌یه‌ک نییه‌ زمان ده‌ری ده‌بڕێ به‌ڵکوو ده‌بێ کرده‌وه‌شی له‌گه‌ڵ بێ که‌ به‌ڵگه‌بێت له‌سه‌ر ڕاستگۆیی تۆبه‌کاره‌که‌ .
جا مه‌رجه‌کانیش ئه‌مانه‌ن:
1- په‌شیمان نوواندن له‌سه‌ر کردنی تاوان: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت (الندم توبة) رواه‌ أحمد و غیر صحیح الجامع (6803) واته‌: په‌شیمانی خۆی له‌ خۆیدا تۆبه‌ کردنه‌.
2- وازهێنان و ته‌رک کردنی تاوان.
3- سوور بون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی جارێکی تر نه‌گه‌ڕێیته‌وه‌ سه‌ر ئه‌م تاوانه‌.
4- گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ماف و حه‌قه‌ی که‌ به‌هۆی تۆبه‌کردنه‌که‌وه‌ ده‌بێ بیده‌یته‌وه‌، وه‌ک ئه‌و شتانه‌ی له‌ صه‌ڵکیت بردوه‌ یان داوای لێبووردن و خۆش بوون یان ته‌نازول کردن بۆ خاوه‌ن حه‌قه‌که‌.
تۆبه‌یه‌کی خوا ویستانه‌ :
وه‌ پێویسته‌ تۆبه‌که‌ به‌ ئیخلاصی بۆ خوای گه‌وره‌ بێت نه‌ک له‌به‌ر مه‌رامێکی تر یان له‌به‌ر نه‌بوونی توانا له‌سه‌ر تاوان کردن ، ئه‌وکاته‌ ئه‌مه‌ به‌ تۆبه کردن‌ دانانرێت بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر که‌سێک بچێت بۆ دزیکردن و هیچی ده‌ست نه‌که‌وێت بیدزێت ، یان یه‌کێک واز له‌ عه‌ره‌ق خواردن بهێنێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پزیشک ئاگاداری کردۆته‌وه‌ له‌ زیانه‌کانی ، یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌ره‌قی ده‌ست ناکاوێت .
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت : (إن الله تعالی لا یقبل من العمل إلا ما کان له‌ خالصا ، وابتغی به‌ و جهه‌) رواه‌ النسائي صحیح الجامع (1856) واته‌ : خوای گه‌وره‌ کرده‌وه‌کان وه‌رناگرێ ئیللا ئه‌وه‌ی له‌ پێناو ئه‌ودا کراوه‌ و ئیخلاصی بۆ خوا تیا بووه‌ .

وەسێتى پێغەمبەر نوح عليه السلام لە كاتى سەرەمەرگدا بۆ كوڕەكەى هاوەڵى خۆشەویست عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو (رضي الله عنه) دەفەرمووێت: پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتى: لە كاتێكدا پێغەمبەر نوح (عليه السلام) مردنى نزیك بووەوە، بە كوڕەكەى فەرموو: من وە سیەتت بۆ دەكەم، فەرمانت پێدەكەم بە دووشت، وە ڕێگریت لێدەكەم لە دووشت، فەرمانت پێدەكەم بە ووتنى: (لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ)) واتە: هیچ پەرستراوێك نییە بەهەق جگەلە (الله) چونكە هەر حەوت ئاسمانەكان و زەوییەكانیش، ئەگەر بخرێتە تایەكى تەرازووەوەو(لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ) لە تایەكەى ترى بێت، ئەوا (لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ) قورسترە، وە ئەگەر هەر حەوت ئاسمانەكان و زەوییەكانیش ببن بە بازنەیەكى نادیارو ئاڵۆز ئەوا (لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ) لێكیان جیادەكاتەوە، وە فەرمانیشت پێدەكەم بە ووتنى: (سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ)، واتە: پاكى و بێگەردى و ستایش بۆ خوایە، چونكە ووتنى ئەم ووشانە نوێژى هەموو شتێكە، وە بەهۆیەوە ڕزق و ڕۆزى دەبەخشرێت بە دروستكراوەكان، وە ڕێگریشت لێدەكەم لە هاوبەش دانان بۆ خواى گەورە، وە لە خۆبەگەورەزانین، هاوەڵەكان فەرموویان: ئەى پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) زانیومانە هاوبەش دانان بۆ خواى گەورە چییە، بەڵام خۆبەگەورە زانین چییە؟ ووتیان: ئەوەیە كە یەكێك لە ئێمە جوتێك نەعل یان پێڵاوێكى جوانى هەبێت و قەیتانى جوانى پێوەبێت، ئەویش فەرمووى: نەخێر، ووتیان: یەكێك لەئێمە پۆشاكێكى جوانى هەبێت و لەبەرى بكات، ئەویش فەرمووى: نەخێر، ووتیان: ئەوەیە كە یەكێك لە ئێمە سوارییەكى هەبێت و سوارى بێت، ئەویش فەرمووى: نەخێر، ووتیان: ئایا ئەوەیە كە یەكێك لەئێمە هاوڕێى هەبێت و لەلاى دابنیشن، ئەویش فەرمووى: نەخێر، ووتیان: ئەى پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) ئەى خۆبەگەورەزانین چییە؟ ئەویش فەرمووى: وەرنەگرتن و ڕەتكردنەوەى حەق و ڕاست، وە بەسوك و نزم تەماشاكردنى خەڵكە.

وەسێتى پێغەمبەر نوح عليه السلام لە كاتى سەرەمەرگدا بۆ كوڕەكەى
هاوەڵى خۆشەویست عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو (رضي الله عنه) دەفەرمووێت: پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتى: لە كاتێكدا پێغەمبەر نوح (عليه السلام) مردنى نزیك بووەوە، بە كوڕەكەى فەرموو: من وە سیەتت بۆ دەكەم، فەرمانت پێدەكەم بە دووشت، وە ڕێگریت لێدەكەم لە دووشت، فەرمانت پێدەكەم بە ووتنى: (لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ)) واتە: هیچ پەرستراوێك نییە بەهەق جگەلە (الله) چونكە هەر حەوت ئاسمانەكان و زەوییەكانیش، ئەگەر بخرێتە تایەكى تەرازووەوەو(لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ) لە تایەكەى ترى بێت، ئەوا (لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ) قورسترە، وە ئەگەر هەر حەوت ئاسمانەكان و زەوییەكانیش ببن بە بازنەیەكى نادیارو ئاڵۆز ئەوا (لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ) لێكیان جیادەكاتەوە، وە فەرمانیشت پێدەكەم بە ووتنى: (سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ)، واتە: پاكى و بێگەردى و ستایش بۆ خوایە، چونكە ووتنى ئەم ووشانە نوێژى هەموو شتێكە، وە بەهۆیەوە ڕزق و ڕۆزى دەبەخشرێت بە دروستكراوەكان، وە ڕێگریشت لێدەكەم لە هاوبەش دانان بۆ خواى گەورە، وە لە خۆبەگەورەزانین، هاوەڵەكان فەرموویان: ئەى پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) زانیومانە هاوبەش دانان بۆ خواى گەورە چییە، بەڵام خۆبەگەورە زانین چییە؟ ووتیان: ئەوەیە كە یەكێك لە ئێمە جوتێك نەعل یان پێڵاوێكى جوانى هەبێت و قەیتانى جوانى پێوەبێت، ئەویش فەرمووى: نەخێر، ووتیان: یەكێك لەئێمە پۆشاكێكى جوانى هەبێت و لەبەرى بكات، ئەویش فەرمووى: نەخێر، ووتیان: ئەوەیە كە یەكێك لە ئێمە سوارییەكى هەبێت و سوارى بێت، ئەویش فەرمووى: نەخێر، ووتیان: ئایا ئەوەیە كە یەكێك لەئێمە هاوڕێى هەبێت و لەلاى دابنیشن، ئەویش فەرمووى: نەخێر، ووتیان: ئەى پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) ئەى خۆبەگەورەزانین چییە؟ ئەویش فەرمووى: وەرنەگرتن و ڕەتكردنەوەى حەق و ڕاست، وە بەسوك و نزم تەماشاكردنى خەڵكە.

به‌هۆی مێرووله‌يه‌ك‌ ‌ زانايه‌كی ئوستوراڵی موسڵمان ده‌بێت پێش چه‌ند ساڵێك بێ باوه‌ڕه‌كان .. كۆبونه‌وه‌ بۆ ڕه‌خنه‌ گرتن له‌ قورئانی يپرۆز دوای هێنان و بردنێكی زۆر هه‌وڵه‌كانيان بوو به‌ به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر ڕاستی و درووستی قورئانی پيرۆز. ئه‌وان هاتن قورئانيان هه‌ڵگێرو وه‌رگێڕ كرد تا گه‌يشتن به‌م ئايه‌ته‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت(حتي اذا اتوا علي واد النمل قالت نملة يايها النمل ادخلوا مساكنكم لا يحطمنكم سليمان و جنوده و هم لا يشعرون" .) به‌تايبه‌ت وشه‌ی(لا يحطمنكم) واتا: ئه‌وان ڕه‌خنه‌يان له‌م وشه‌يه‌ هه‌بوو وتيان(وشه‌ی_يتحطم_واتا وێران بوون و شكاندن ،مێرووله‌ش ئه‌م مانايه‌ی ناگرێته‌وه‌‌،مێرووله‌ شوشه‌ نيه‌ تاكو بشكێت كه‌واته‌ ئه‌مه‌ ڕه‌خنه‌‌كه‌يه‌‌ ). دوای ئه‌وه‌ هاتن ئه‌م بۆ چوونه‌يان بڵاو كرده‌وه‌ به‌هه‌موو شوێنێك كه‌ گوايه‌ ڕه‌خنه‌يان له‌ قوڕئان گرت. دوای چه‌ند ساڵێك له‌ لێكۆڵينه‌وه‌كه‌يان زانايه‌كی ئوستوراڵی لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كی له‌سه‌ر مێرووله‌ كرد كه‌شتی وه‌ها سه‌يری تێدايه‌ مرۆڤ چاوه‌ڕوانی ناكات. ئه‌و له‌‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه‌دا باسه‌ ئه‌وه‌ی كردوه‌ كه‌ (مێرووله‌) به‌شی زۆری له‌شی له‌ مادده‌ی شوشه‌ پێك هاتووه‌) دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م ئايه‌ته‌شيان پيشان دا (حتي اذا اتوا علي واد النمل قالت نملة يايها النمل ادخلوا مساكنكم لا يحطمنكم سليمان و جنوده و هم لا يشعرون) كه‌ گوايه‌ ڕه‌خنه‌ی لێ گيرابوو وتی(به‌ڕاستی نه‌مزانی په‌رتووكێك هه‌يه‌ به‌رله‌( 1400)ساڵ باسی ئه‌م لێكۆڵينه‌وه‌ی منی كردوه‌ أشهد أن لا اله الا الله وأشهد أن محمدا رسول الله). له‌به‌ر ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ بۆ مێرووله‌ وشه‌ی (شكاندن)ی به‌كار هێناوه‌ .

به‌هۆی مێرووله‌يه‌ك‌ ‌ زانايه‌كی ئوستوراڵی موسڵمان ده‌بێت
پێش چه‌ند ساڵێك بێ باوه‌ڕه‌كان .. كۆبونه‌وه‌ بۆ ڕه‌خنه‌ گرتن له‌ قورئانی يپرۆز دوای هێنان و بردنێكی زۆر هه‌وڵه‌كانيان بوو به‌ به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر ڕاستی و درووستی قورئانی پيرۆز.
ئه‌وان هاتن قورئانيان هه‌ڵگێرو وه‌رگێڕ كرد تا گه‌يشتن به‌م ئايه‌ته‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت(حتي اذا اتوا علي واد النمل قالت نملة يايها النمل ادخلوا مساكنكم لا يحطمنكم سليمان و جنوده و هم لا يشعرون" .) به‌تايبه‌ت وشه‌ی(لا يحطمنكم) واتا:
ئه‌وان ڕه‌خنه‌يان له‌م وشه‌يه‌ هه‌بوو وتيان(وشه‌ی_يتحطم_واتا وێران بوون و شكاندن ،مێرووله‌ش ئه‌م مانايه‌ی ناگرێته‌وه‌‌،مێرووله‌ شوشه‌ نيه‌ تاكو بشكێت كه‌واته‌ ئه‌مه‌ ڕه‌خنه‌‌كه‌يه‌‌ ).
دوای ئه‌وه‌ هاتن ئه‌م بۆ چوونه‌يان بڵاو كرده‌وه‌ به‌هه‌موو شوێنێك كه‌ گوايه‌ ڕه‌خنه‌يان له‌ قوڕئان گرت.
دوای چه‌ند ساڵێك له‌ لێكۆڵينه‌وه‌كه‌يان زانايه‌كی ئوستوراڵی لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كی له‌سه‌ر مێرووله‌ كرد كه‌شتی وه‌ها سه‌يری تێدايه‌ مرۆڤ چاوه‌ڕوانی ناكات.
ئه‌و له‌‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه‌دا باسه‌ ئه‌وه‌ی كردوه‌ كه‌ (مێرووله‌) به‌شی زۆری له‌شی له‌ مادده‌ی شوشه‌ پێك هاتووه‌) دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م ئايه‌ته‌شيان پيشان دا (حتي اذا اتوا علي واد النمل قالت نملة يايها النمل ادخلوا مساكنكم لا يحطمنكم سليمان و جنوده و هم لا يشعرون) كه‌ گوايه‌ ڕه‌خنه‌ی لێ گيرابوو وتی(به‌ڕاستی نه‌مزانی په‌رتووكێك هه‌يه‌ به‌رله‌( 1400)ساڵ باسی ئه‌م لێكۆڵينه‌وه‌ی منی كردوه‌ أشهد أن لا اله الا الله وأشهد أن محمدا رسول الله).
له‌به‌ر ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ بۆ مێرووله‌ وشه‌ی (شكاندن)ی به‌كار هێناوه‌ .

دیالۆگی مسوڵمان و گاورێك له‌سه‌ر مه‌یخواردنه‌وه‌ گاورێك پێشوازی له‌ موسوڵمانێك كرد له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی دا...پاشان ترێی بۆ موسوڵمانه‌كه‌ هێناو موسوڵمانه‌كه‌ش خواردی..دوای ئه‌وه‌ مه‌شروبی(مه‌ی) بۆ هێنا،موسوڵمانه‌كه‌ وتی:.حه‌رامه‌ نایخۆمه‌وه‌..! گاوره‌كه‌ وتی:.زۆر سه‌یرم له‌ ئێوه‌ی موسوڵمانه‌ ، ئه‌وه‌یان حه‌ڵاڵ ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌یان حه‌رام ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌یان هه‌ر له‌وه‌یانه‌وه‌یه‌...موسوڵمانه‌كه‌ وتی:. ئایا ژنت هه‌یه‌؟ گاوره‌كه‌ وتی :. به‌ڵێ. موسوڵمانه‌كه‌ وتی:. ده‌ بانگی بكه‌ با بێت.. ئه‌ویش هێنای..پاشان موسوڵمانه‌كه‌ وتی:. ئه‌ی كچت هه‌یه‌؟ گاوره‌كه‌ وتی:.به‌ڵێ. موسوڵمانه‌كه‌ وتی:.ده‌ ئه‌ویش بانگ بكه‌ با بێت. ئنجا موسوڵمانه‌كه‌ وتی:.نابینیت كه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌مه‌یانی بۆ حه‌ڵاڵ كردوویت و ئه‌وه‌یانی لێ حه‌رام كردوییت له‌ كاتێكدا كه‌ ئه‌وه‌یان له‌مه‌یانه‌وه‌یه‌...ئینجا گاوره‌كه‌ وتی:. أشهد ان لا اله الا الله وأشهد أن محمدا رسول الله..



دیالۆگی مسوڵمان و گاورێك له‌سه‌ر مه‌یخواردنه‌وه‌
گاورێك پێشوازی له‌ موسوڵمانێك كرد له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی دا...پاشان ترێی بۆ موسوڵمانه‌كه‌ هێناو موسوڵمانه‌كه‌ش خواردی..دوای ئه‌وه‌ مه‌شروبی(مه‌ی) بۆ هێنا،موسوڵمانه‌كه‌ وتی:.حه‌رامه‌ نایخۆمه‌وه‌..!
گاوره‌كه‌ وتی:.زۆر سه‌یرم له‌ ئێوه‌ی موسوڵمانه‌ ، ئه‌وه‌یان حه‌ڵاڵ ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌یان حه‌رام ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌یان هه‌ر له‌وه‌یانه‌وه‌یه‌...موسوڵمانه‌كه‌ وتی:. ئایا ژنت هه‌یه‌؟
گاوره‌كه‌ وتی :. به‌ڵێ.
موسوڵمانه‌كه‌ وتی:. ده‌ بانگی بكه‌ با بێت.. ئه‌ویش هێنای..پاشان موسوڵمانه‌كه‌ وتی:. ئه‌ی كچت هه‌یه‌؟
گاوره‌كه‌ وتی:.به‌ڵێ.
موسوڵمانه‌كه‌ وتی:.ده‌ ئه‌ویش بانگ بكه‌ با بێت.
ئنجا موسوڵمانه‌كه‌ وتی:.نابینیت كه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌مه‌یانی بۆ حه‌ڵاڵ كردوویت و ئه‌وه‌یانی لێ حه‌رام كردوییت له‌ كاتێكدا كه‌ ئه‌وه‌یان له‌مه‌یانه‌وه‌یه‌...ئینجا
گاوره‌كه‌ وتی:. أشهد ان لا اله الا الله وأشهد أن محمدا رسول الله..

ئاشکراکردنی راستییەکی شاراوە دەربارەی ژیانی (شاژن دایانا) یەکێک لە خەسڵەتەکانی مرۆڤی بێباوەڕ ئەوەیە کە راستییەکان دەشارێتەوە، ئەم راستییەش خودای گەورە لە قورئانی پیرۆز پێمانیڕاگەیاندووە، ھەروەک دەفەرمووێت: ((وَإِنَّ فَرِيقًا مِّنْهُمْ لَيَكْتُمُونَ الْحَقَّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ)). (البقرة 146). واتە: بەڕاستی دەستەیەک لەم بێباوەڕانە نکوڵی لە ھەق دەکەن و دەیشارنەوە، ئەمە لەکاتێکدا کە زۆر باش دەزانن ھەقە و راستی کامەیە. ھەربارەی شاردنەوەی راستییەکان (سەفیە قایدی) خزمی نزیکی (دودی فاید)ی برای بزنسمانی بەناوبانگ (موحەممەد فاید) پەردەی لەسەر نھێنییەک ھەڵماڵی..ئەمەش لە بەرنامەی (الحیاە و الناس)ی تەلەڤزیۆنی (الحیاة)ی میسریدا..قایدی لەم بەرنامەیەدا پەردەی لەسەر ئەو راستییە ھەڵماڵی کە دایانا بۆیە کوژراوە، چونکە موسڵمان ببوو! ھەر لەبەرئەوەش دایانا کوژراوە، چونکە ئەگەر ھاتبا ھەواڵی موسڵمان بوونی دایانا بڵاوببایەوە ئەوە کاریگەرییەکی زۆری دەکردە سەر خەڵکی لە تەواوی جیھاندا، بۆیە ھەرزوو دایانا کوژرا و موسڵمان بوونەکەشی شاردرایەوە. ھەروەھا قایدی ئەوەشی روونکردەوە کە ھەریەک لە موحەممەد فاید و دایانا دوای ئەوەی ژیانی ھاوسەرگیرییان پێکھێنا، بڕیاریانداوە کە لە شاری (ئەسکەندەرییە)ی میسری ژیان بەسەر بەرن و موحەممەد فایدیشی کاریگەریی زۆری کردۆتە سەر دایانا و لەسەر دەستی ئەویش دایانا موسڵمان بووە. شایانی گوتنە ئەمە بۆ یەکەمین جارە کە باس لەوە دەکرێت دایانا موسڵمان بووە ھۆی کوشتنەکەشی ھەر موسڵمان بوونەکەی بووە!

ئاشکراکردنی راستییەکی شاراوە دەربارەی ژیانی (شاژن دایانا) 
یەکێک لە خەسڵەتەکانی مرۆڤی بێباوەڕ ئەوەیە کە راستییەکان دەشارێتەوە، ئەم راستییەش خودای گەورە لە قورئانی پیرۆز پێمانیڕاگەیاندووە، ھەروەک دەفەرمووێت: ((وَإِنَّ فَرِيقًا مِّنْهُمْ لَيَكْتُمُونَ الْحَقَّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ)). (البقرة 146). واتە: بەڕاستی دەستەیەک لەم بێباوەڕانە نکوڵی لە ھەق دەکەن و دەیشارنەوە، ئەمە لەکاتێکدا کە زۆر باش دەزانن ھەقە و راستی کامەیە.
ھەربارەی شاردنەوەی راستییەکان (سەفیە قایدی) خزمی نزیکی (دودی فاید)ی برای بزنسمانی بەناوبانگ (موحەممەد فاید) پەردەی لەسەر نھێنییەک ھەڵماڵی..ئەمەش لە بەرنامەی (الحیاە و الناس)ی تەلەڤزیۆنی (الحیاة)ی میسریدا..قایدی لەم بەرنامەیەدا پەردەی لەسەر ئەو راستییە ھەڵماڵی کە دایانا بۆیە کوژراوە، چونکە موسڵمان ببوو! ھەر لەبەرئەوەش دایانا کوژراوە، چونکە ئەگەر ھاتبا ھەواڵی موسڵمان بوونی دایانا بڵاوببایەوە ئەوە کاریگەرییەکی زۆری دەکردە سەر خەڵکی لە تەواوی جیھاندا، بۆیە ھەرزوو دایانا کوژرا و موسڵمان بوونەکەشی شاردرایەوە.
ھەروەھا قایدی ئەوەشی روونکردەوە کە ھەریەک لە موحەممەد فاید و دایانا دوای ئەوەی ژیانی ھاوسەرگیرییان پێکھێنا، بڕیاریانداوە کە لە شاری (ئەسکەندەرییە)ی میسری ژیان بەسەر بەرن و موحەممەد فایدیشی کاریگەریی زۆری کردۆتە سەر دایانا و لەسەر دەستی ئەویش دایانا موسڵمان بووە. شایانی گوتنە ئەمە بۆ یەکەمین جارە کە باس لەوە دەکرێت دایانا موسڵمان بووە ھۆی کوشتنەکەشی ھەر موسڵمان بوونەکەی بووە!

لە ڕاستییەکانی پێغەمبەری خۆشەویستەوە ( درودی خوای لەسەر بێت ) پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمویه‌تی: (جعلت لی الأرض مسجداً وطهوراً) [رواه مسلم] واته‌: زه‌ویم بۆ كراوه‌ته‌ شوێنی نوێژو پاكێتی… زانایان له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ له‌ ناو خۆڵی زه‌ویدا چه‌ند زینده‌ كوژ (مضادات حیویة‌)ێك هه‌یه‌, كه‌ توانای له‌ ناوبردنی سه‌رسه‌ختترین و پیسترین جۆره‌كانی میكرۆبی هه‌یه‌, ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ی لێوه‌رده‌گیرێت كه‌ خۆڵ مادده‌یه‌كی پاك كه‌ره‌وه‌یه‌, له‌به‌ر ئه‌مه‌ زاناكانی ئه‌مڕۆ بیریان له‌ دروستكردنی مادده‌یه‌كی زینده‌كوژ كردۆته‌وه‌ له‌ خۆڵ كه‌ به‌كاربهێنرێت بۆ كوشتنی میكرۆبه‌ سه‌رسه‌خته‌كان, وه‌ دوای چه‌ندین ته‌جره‌به‌ی درێژخایه‌ن له‌ تاقیگه‌كانیاندا بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ خۆڵ توانای له‌ناوبردنی پنتایییه‌كی ته‌واو له‌ میكرۆبه‌كانی هه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا.

لە ڕاستییەکانی پێغەمبەری خۆشەویستەوە ( درودی خوای لەسەر بێت )
پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمویه‌تی: (جعلت لی الأرض مسجداً وطهوراً) [رواه مسلم] واته‌: زه‌ویم بۆ كراوه‌ته‌ شوێنی نوێژو پاكێتی… زانایان له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ له‌ ناو خۆڵی زه‌ویدا چه‌ند زینده‌ كوژ (مضادات حیویة‌)ێك هه‌یه‌, كه‌ توانای له‌ ناوبردنی سه‌رسه‌ختترین و پیسترین جۆره‌كانی میكرۆبی هه‌یه‌, ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ی لێوه‌رده‌گیرێت كه‌ خۆڵ مادده‌یه‌كی پاك كه‌ره‌وه‌یه‌, له‌به‌ر ئه‌مه‌ زاناكانی ئه‌مڕۆ بیریان له‌ دروستكردنی مادده‌یه‌كی زینده‌كوژ كردۆته‌وه‌ له‌ خۆڵ كه‌ به‌كاربهێنرێت بۆ كوشتنی میكرۆبه‌ سه‌رسه‌خته‌كان, وه‌ دوای چه‌ندین ته‌جره‌به‌ی درێژخایه‌ن له‌ تاقیگه‌كانیاندا بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ خۆڵ توانای له‌ناوبردنی پنتایییه‌كی ته‌واو له‌ میكرۆبه‌كانی هه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا.

ئایا ئەزانیت ئەلو چەند خێرت لەدەست دەدات؟ ئایا دەزانیت بە ووتنی وشەی(ألو) لە کاتی تەلەفوندا بە لایەنی کەمەوە ٣٠ چاکە لە دەست دەدەیت!! پیغەمبەر صلی الله علیە و سلم دەفەرموێت:{لن تدخلوا الجنة حتى تؤمنوا و لن تؤمنوا حتى تحابوا , ألا ادلكم على شىء إذا فعلتموة تحاببتم , افشوا السلام بينكم} زۆر گرنگە ئەم باسە هاورێیان،بە بچوکی مەزانن. زۆرینەمان کاتی دەست کردن بە تەلەفوون دەلیین( ئەلو)،خۆ حەرام نیە بەلام لە نامەی کردەوەکانتا یەک چاکەت بۆ نانوسرێت لە بەرامبەر ووتنی ئەم ووشەدا بەلام ووتنی السلام عليكم و رحمه الله و بركاته لە بارەیەوە دەفەرموێت:{افشوا السلام و اطعموا الطعام و صلوا الارحام و صللوا بلليل و الناس نيام تدخلوا الجنة بسلام}. یپغەمبەر صلی الله علیە و سلم پێمان رادەگەیەنێت کە هەر کەس بڵێت السلام عليكم ئەوە دە چاکەی بۆ دەنوسرێت،ئەوەش باشتر وەلامی سەلامەکە بداتەوە ئەوە ٣٠ چاکەی بۆ دەنوسرێت،ئەوەش بلێت السلام عليكم و رحمه الله و بركاته ئەوە ٣٠ چاکەی بۆ دەنوسرێت،خوای گەورەش دەفەرموێت:{وَإِذَا حُيِّيْتُم بِتَحِيَّةٍ فَحَيُّواْ بِأَحْسَنَ مِنْهَا أَوْ رُدُّوهَا إِنَّ اللّهَ كان َعَلَى كُلِّ شَيْءٍ حَسِيبًا} سورة النساء. لە زانکۆ و فەرمانگە حکومیەکان با لە بری بەیانی باش و هاو کۆلکەکانی بڵیین السلام عليكم و رحمه الله و بركاته،تا لەو خەیرە بی بەش نەبین بەلی بۆ شوێن کەوتنی سونەتی سەروەر و رابەرمان،نەخیر بۆ شوین کەوتنی گاور و بێ بەرنامە و بێ دینەکان.

ئایا ئەزانیت ئەلو چەند خێرت لەدەست دەدات؟
ئایا دەزانیت بە ووتنی وشەی(ألو) لە کاتی تەلەفوندا بە لایەنی کەمەوە ٣٠ چاکە لە دەست دەدەیت!!
پیغەمبەر صلی الله علیە و سلم دەفەرموێت:{لن تدخلوا الجنة حتى تؤمنوا و لن تؤمنوا حتى تحابوا , ألا ادلكم على شىء إذا فعلتموة تحاببتم , افشوا السلام بينكم}
زۆر گرنگە ئەم باسە هاورێیان،بە بچوکی مەزانن.
زۆرینەمان کاتی دەست کردن بە تەلەفوون دەلیین( ئەلو)،خۆ حەرام نیە بەلام لە نامەی کردەوەکانتا یەک چاکەت بۆ نانوسرێت لە بەرامبەر ووتنی ئەم ووشەدا
بەلام ووتنی السلام عليكم و رحمه الله و بركاته لە بارەیەوە دەفەرموێت:{افشوا السلام و اطعموا الطعام و صلوا الارحام و صللوا بلليل و الناس نيام تدخلوا الجنة بسلام}.
یپغەمبەر صلی الله علیە و سلم پێمان رادەگەیەنێت کە هەر کەس بڵێت السلام عليكم ئەوە دە چاکەی بۆ دەنوسرێت،ئەوەش باشتر وەلامی سەلامەکە بداتەوە ئەوە ٣٠ چاکەی بۆ دەنوسرێت،ئەوەش بلێت السلام عليكم و رحمه الله و بركاته ئەوە ٣٠ چاکەی بۆ دەنوسرێت،خوای گەورەش دەفەرموێت:{وَإِذَا حُيِّيْتُم بِتَحِيَّةٍ فَحَيُّواْ بِأَحْسَنَ مِنْهَا أَوْ رُدُّوهَا إِنَّ اللّهَ كان َعَلَى كُلِّ شَيْءٍ حَسِيبًا} سورة النساء.
لە زانکۆ و فەرمانگە حکومیەکان با لە بری بەیانی باش و هاو کۆلکەکانی بڵیین السلام عليكم و رحمه الله و بركاته،تا لەو خەیرە بی بەش نەبین
بەلی بۆ شوێن کەوتنی سونەتی سەروەر و رابەرمان،نەخیر بۆ شوین کەوتنی گاور و بێ بەرنامە و بێ دینەکان.

چیڕۆکی موسڵمانبوونی سۆنیتا ولیامزی کەشتیوانی ئاسمانی چی بوو ؟ سۆنیتا ولیامزی کچە کەشتیوانی ئاسمانی ئەمریکی ڕاستەوخۆ موسڵمانبوونی خۆی ڕاگەیاند دوای گەڕانەوەی بۆ سەر زەوی لە ماوەی چوونیدا بۆ سەر مانگ و چاودێریکردنی زەوی ، لەم چاودێریکردنەیدا شتێکی سەیری بینی ئەویش ئەوە بوو کە گۆی زەوی بە تاریکی دەبینی تەنھا دوو شوێن نەبێت کە بە ڕووناکی و نورەوە دەدرەوشانەوە . بە بینینی ئەمە تووشی شۆک ھاتن ... دواتر زانییان ئەم دوو شوێنە ھەردوو شاری مەککەی موکەرەمە و مەدینەی منەوەرە بوون ... ھەروەھا ولیامز ئەوەشی درکاند کە ھەموو شەپۆڵە دەنگییەکان تەنھا شەپۆڵی دەنگی نوێژخوێنان بوو .. اللە أکبر



چیڕۆکی موسڵمانبوونی سۆنیتا ولیامزی کەشتیوانی ئاسمانی چی بوو ؟
سۆنیتا ولیامزی کچە کەشتیوانی ئاسمانی ئەمریکی ڕاستەوخۆ موسڵمانبوونی خۆی ڕاگەیاند دوای گەڕانەوەی بۆ سەر زەوی لە ماوەی چوونیدا بۆ سەر مانگ و چاودێریکردنی زەوی ، لەم چاودێریکردنەیدا شتێکی سەیری بینی ئەویش ئەوە بوو کە گۆی زەوی بە تاریکی دەبینی تەنھا دوو شوێن نەبێت کە بە ڕووناکی و نورەوە دەدرەوشانەوە .
بە بینینی ئەمە تووشی شۆک ھاتن ... دواتر زانییان ئەم دوو شوێنە ھەردوو شاری مەککەی موکەرەمە و مەدینەی منەوەرە بوون ... ھەروەھا ولیامز ئەوەشی درکاند کە ھەموو شەپۆڵە دەنگییەکان تەنھا شەپۆڵی دەنگی نوێژخوێنان بوو .. اللە أکبر

چوار شت کەلە گوناح گەورەترە (ئیبن قه‌يیم) له‌وته‌یه‌کی زۆرجوانیدا ده‌فه‌رموێت : *دلخۆشبونت به‌گوناه لای خوا زۆر قورستره‌ له‌ گوناهه‌كه‌.! *پێکه‌نینت له‌ کاتێکدا که‌گوناه ده‌که‌یت لای خواقورستره‌ له‌ گوناهه‌که.! *دلته‌نگیت به‌له‌ده‌ست چونی گوناهه‌که‌ لای خوا قورستره‌ له‌ گوناهه‌که‌.! *سوربونت له‌سه‌رئه‌وه‌ی که‌به‌لاته‌وه‌ ئاسای بیت گوناه بکه‌یت و دڵت رانه‌چڵه‌کێ به‌وه‌ی که‌خوای گه‌وره‌ چاوی لێته ‌لای خوا قورستره‌ له‌ گوناهه‌که.

چوار شت کەلە گوناح گەورەترە
(ئیبن قه‌يیم) له‌وته‌یه‌کی زۆرجوانیدا ده‌فه‌رموێت :
*دلخۆشبونت به‌گوناه لای خوا زۆر قورستره‌ له‌ گوناهه‌كه‌.!
*پێکه‌نینت له‌ کاتێکدا که‌گوناه ده‌که‌یت لای خواقورستره‌ له‌ گوناهه‌که.!
*دلته‌نگیت به‌له‌ده‌ست چونی گوناهه‌که‌ لای خوا قورستره‌ له‌ گوناهه‌که‌.!
*سوربونت له‌سه‌رئه‌وه‌ی که‌به‌لاته‌وه‌ ئاسای بیت گوناه بکه‌یت و دڵت رانه‌چڵه‌کێ به‌وه‌ی که‌خوای گه‌وره‌ چاوی لێته ‌لای خوا قورستره‌ له‌ گوناهه‌که.

بۆچی خودا داوا له‌ موسوڵمانان ئه‌كات ژیانی هاوسه‌رگیری پێك بهێنن باوكایه‌تی ستایلی ژیانێكی ته‌ندروست ئه‌به‌خشێت لێكۆڵه‌ره‌وانی ئه‌مریكا له‌ واشنتۆن هه‌ستاون به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر 200 لاو كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 21 ساڵی بۆ 31 ساڵیدابووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئایا به‌ باوك بوون ژیانێكی باشتر ئه‌به‌خشێته‌ مرۆڤه‌كان یان نه‌ له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ته‌مه‌نی نێوان 20 بۆ 30 ژنیان هێناوه‌ و بوون به‌ باوك له‌ خووه‌ خراپه‌كانی وه‌كو جگه‌ره‌ كێشان و مه‌ی خواردنه‌وه‌ و به‌كار هێنانی ماریجوانه‌ به‌ دوورن. شایه‌نی باسكردنه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێشووتر ئه‌وه‌یان پشت ڕاستكردبووه‌وه‌ كه‌ ژیانی هاوسه‌رگیری هه‌ڵسو كه‌وتی خراپی پیاوان به‌ شێوه‌یه‌كی باش له‌ خراپه‌وه‌ بۆ هه‌ڵسوكه‌وتی باش و گونجاو ئه‌گۆڕێت وه‌ بوون به‌ باوكیان له‌و ژیانه‌دا وه‌لا نه‌خست بوو بگره‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ هۆكاراه‌كانی گۆڕینی بۆچون و هه‌ڵسوكه‌وتی پیاوان. ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ ئه‌و پیاوانه‌ی پێش ژیانی هاوسه‌رگیری خویان گرتووه‌ به‌ خواردنه‌وه‌ی مه‌یه‌وه‌ پاش پێك هێنانی ژیانی هاوسه‌رگیری ئه‌و خوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر جیاواز كه‌م ئه‌كات چونكه‌ زیاتر په‌رۆشی ژیانی نمونه‌ی خۆیان ئه‌بن. ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕاستییه‌ قورئانییه‌مان له‌ ڕووی زانستی مرۆییه‌وه‌ بۆ پشت ڕاست ئه‌كاته‌وه‌ كه‌ خودای گه‌وره‌ داوا له‌ موسوڵمانان ئه‌كات ژیانی هاوسه‌رگیری پێك بهێنن چونكه‌ ژنانی به‌ به‌رگی پیاوان ناوهێناوه‌ ئیتر ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌ ڕووی ده‌رونییه‌وه‌ به‌رگێكی ته‌واوی پۆشیبێ‌ ڕوو له‌ مه‌ی خواردنه‌وه‌ ناكات یان ورده‌ ورده‌ وای لێدێت كه‌ جگه‌ره‌كێشان كه‌م بكاته‌وه‌ و سه‌ر ئه‌نجام وازی لێ بێنێت.

بۆچی خودا داوا له‌ موسوڵمانان ئه‌كات ژیانی هاوسه‌رگیری پێك بهێنن
باوكایه‌تی ستایلی ژیانێكی ته‌ندروست ئه‌به‌خشێت
لێكۆڵه‌ره‌وانی ئه‌مریكا له‌ واشنتۆن هه‌ستاون به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر 200 لاو كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 21 ساڵی بۆ 31 ساڵیدابووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئایا به‌ باوك بوون ژیانێكی باشتر ئه‌به‌خشێته‌ مرۆڤه‌كان یان نه‌ له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ته‌مه‌نی نێوان 20 بۆ 30 ژنیان هێناوه‌ و بوون به‌ باوك له‌ خووه‌ خراپه‌كانی وه‌كو جگه‌ره‌ كێشان و مه‌ی خواردنه‌وه‌ و به‌كار هێنانی ماریجوانه‌ به‌ دوورن.
شایه‌نی باسكردنه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێشووتر ئه‌وه‌یان پشت ڕاستكردبووه‌وه‌ كه‌ ژیانی هاوسه‌رگیری هه‌ڵسو كه‌وتی خراپی پیاوان به‌ شێوه‌یه‌كی باش له‌ خراپه‌وه‌ بۆ هه‌ڵسوكه‌وتی باش و گونجاو ئه‌گۆڕێت وه‌ بوون به‌ باوكیان له‌و ژیانه‌دا وه‌لا نه‌خست بوو بگره‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ هۆكاراه‌كانی گۆڕینی بۆچون و هه‌ڵسوكه‌وتی پیاوان.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ ئه‌و پیاوانه‌ی پێش ژیانی هاوسه‌رگیری خویان گرتووه‌ به‌ خواردنه‌وه‌ی مه‌یه‌وه‌ پاش پێك هێنانی ژیانی هاوسه‌رگیری ئه‌و خوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر جیاواز كه‌م ئه‌كات چونكه‌ زیاتر په‌رۆشی ژیانی نمونه‌ی خۆیان ئه‌بن.
ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕاستییه‌ قورئانییه‌مان له‌ ڕووی زانستی مرۆییه‌وه‌ بۆ پشت ڕاست ئه‌كاته‌وه‌ كه‌ خودای گه‌وره‌ داوا له‌ موسوڵمانان ئه‌كات ژیانی هاوسه‌رگیری پێك بهێنن چونكه‌ ژنانی به‌ به‌رگی پیاوان ناوهێناوه‌ ئیتر ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌ ڕووی ده‌رونییه‌وه‌ به‌رگێكی ته‌واوی پۆشیبێ‌ ڕوو له‌ مه‌ی خواردنه‌وه‌ ناكات یان ورده‌ ورده‌ وای لێدێت كه‌ جگه‌ره‌كێشان كه‌م بكاته‌وه‌ و سه‌ر ئه‌نجام وازی لێ بێنێت.

چیرۆکی ئەنشتاین و ئیمان بە خودا ئەلبێرت ئەنشتاین سەرەتا جولەکەبوو، پاشان بوو بە مولحید..دواتریش پاش لێکۆڵینەوە و قوڵبوونەوەی زۆر لە ئاسمان و بوونەوەر بڕوای ھێنا بە خودا و کتێبێکی بەناوی (من ایامي الاخیرة) و تیایدا نوسیویەتی: (گەورەترین خەیاڵ کە بە دڵ و مێشک و نەفسی بەشەر دابێ..ئەو خەیاڵەیە کە لەو ورووژاندن و ئینفیعالەوە دروست دەبێ کاتێک مرۆڤ لەم بوونەوەرە فراوانە ورد دەبێتەوە. مرۆڤ دەتوانێ بەھەستی سنوورداری..بە تواناکانی عەقڵی کە ھەرچەندە ئەویش سنووردارە بگاتە ئەوەی کە بەردەوام لە تاریکاییەکی گەورەدایە و لەپشت تاریکاییەکەشەوە جوانییەک ھەیە کە ھیچ جوانی دیکە نایگاتێ..تەواوی و کەمالی و باڵادەستییەک ھەیە کە لەو تەواوتر و کەمالتر و باڵادەستتر نییە..ئیعجازێک ھەیە کە ھیچ ئیعجازێک لەو ئیعجازتر نییە. ئەو ھەڵوێستە و ئەم ھەستەش کە دروست دەبێ لە ئەنجامی بیرکردنەوە لە بوونەوەرە لەلای من بریتییە لە خواناسی و پەرستن..بەڕاستی مرۆڤێک بژی لەم دونیایەدا و تەنھا بۆ جارێکیش ئەو ھەڵوێستەی نەبێ و ئەو ھەستەی نەبێت ئەوە کەسێکە ھەر بەناو زیندووە، ئەگینا لەڕاستیدا مردووە). ھەروەھا ئەنشتاین لەبارەی ئیمان و زنستەوە گوتویەتی: (بەڕاستی ئیمان گەورەترین و بەرزترین سەرەنجە کە لێکۆڵینەوەی زانستی پێی دەگات). رۆژنامەنووسێک بەناوی (فلیمینج) لەسەر ئەم ھەڵوێستە ئیمانییە لۆمەی ئەنشتاینی کرد و پێیگوت: (سەرم سووڕماوە لە زانایەکی وەکو تۆ! تۆ (وزە)ت بەستەوە و داتنا لە ھاوکێشەیەکدا و لەخوداش دەترسیت!)..ئەنشتاین پێیگوت: (فلیمینج دەمت داخە! من مولحید و بێبڕوا نیم، من ئیمانم بە خودا ھەیە). بەڵێ زانستی فەلەک و وردبوونەوە لە ئەستێرە و ھەسارەکان مرۆڤ کەمەندکێش دەکا بەرەو ئیمان، ھەروەک زانایەکی ئافرەتی ئەمریکیش لە کتێبێکدا دەربارەی زانستی فەلەک نووسیویەتی: (ئەم زانستی فەلەکە ئەگەر مرۆڤێک تێیدا قوڵ بێتەوە یان سوجدە بۆ بەدیھێنەرەکەی دەبات یان شێت دەبێت). سەرچاوە: لە کتێبی (ژیانەوە)ی بانگخواز (ئەندازیار عوسمان)ەوە وەرگیراوە. سەیری لاپەڕە(٣٦٦) بکە.

چیرۆکی ئەنشتاین و ئیمان بە خودا
ئەلبێرت ئەنشتاین سەرەتا جولەکەبوو، پاشان بوو بە مولحید..دواتریش پاش لێکۆڵینەوە و قوڵبوونەوەی زۆر لە ئاسمان و بوونەوەر بڕوای ھێنا بە خودا و کتێبێکی بەناوی (من ایامي الاخیرة) و تیایدا نوسیویەتی: (گەورەترین خەیاڵ کە بە دڵ و مێشک و نەفسی بەشەر دابێ..ئەو خەیاڵەیە کە لەو ورووژاندن و ئینفیعالەوە دروست دەبێ کاتێک مرۆڤ لەم بوونەوەرە فراوانە ورد دەبێتەوە. مرۆڤ دەتوانێ بەھەستی سنوورداری..بە تواناکانی عەقڵی کە ھەرچەندە ئەویش سنووردارە بگاتە ئەوەی کە بەردەوام لە تاریکاییەکی گەورەدایە و لەپشت تاریکاییەکەشەوە جوانییەک ھەیە کە ھیچ جوانی دیکە نایگاتێ..تەواوی و کەمالی و باڵادەستییەک ھەیە کە لەو تەواوتر و کەمالتر و باڵادەستتر نییە..ئیعجازێک ھەیە کە ھیچ ئیعجازێک لەو ئیعجازتر نییە. ئەو ھەڵوێستە و ئەم ھەستەش کە دروست دەبێ لە ئەنجامی بیرکردنەوە لە بوونەوەرە لەلای من بریتییە لە خواناسی و پەرستن..بەڕاستی مرۆڤێک بژی لەم دونیایەدا و تەنھا بۆ جارێکیش ئەو ھەڵوێستەی نەبێ و ئەو ھەستەی نەبێت ئەوە کەسێکە ھەر بەناو زیندووە، ئەگینا لەڕاستیدا مردووە). ھەروەھا ئەنشتاین لەبارەی ئیمان و زنستەوە گوتویەتی: (بەڕاستی ئیمان گەورەترین و بەرزترین سەرەنجە کە لێکۆڵینەوەی زانستی پێی دەگات). رۆژنامەنووسێک بەناوی (فلیمینج) لەسەر ئەم ھەڵوێستە ئیمانییە لۆمەی ئەنشتاینی کرد و پێیگوت: (سەرم سووڕماوە لە زانایەکی وەکو تۆ! تۆ (وزە)ت بەستەوە و داتنا لە ھاوکێشەیەکدا و لەخوداش دەترسیت!)..ئەنشتاین پێیگوت: (فلیمینج دەمت داخە! من مولحید و بێبڕوا نیم، من ئیمانم بە خودا ھەیە).
بەڵێ زانستی فەلەک و وردبوونەوە لە ئەستێرە و ھەسارەکان مرۆڤ کەمەندکێش دەکا بەرەو ئیمان، ھەروەک زانایەکی ئافرەتی ئەمریکیش لە کتێبێکدا دەربارەی زانستی فەلەک نووسیویەتی: (ئەم زانستی فەلەکە ئەگەر مرۆڤێک تێیدا قوڵ بێتەوە یان سوجدە بۆ بەدیھێنەرەکەی دەبات یان شێت دەبێت).
سەرچاوە: لە کتێبی (ژیانەوە)ی بانگخواز (ئەندازیار عوسمان)ەوە وەرگیراوە. سەیری لاپەڕە(٣٦٦) بکە.

چیرۆكی ئه‌وگه‌نجه‌ی له‌سكی ده‌ریادا سوژده‌ی برد!

چیرۆكی ئه‌وگه‌نجه‌ی له‌سكی ده‌ریادا سوژده‌ی برد!دوای ئه‌وه‌ی گه‌نجه‌ له‌خۆباییه‌كه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێ مه‌له‌وانه‌كانی به‌هه‌موو ئامرازه‌كانی مه‌له‌كردن به‌ره‌و ناوه‌وه‌ی ده‌ریا به‌ڕێده‌كه‌ون،گه‌نجه‌ خۆبه‌گه‌وره‌زانه‌كه‌ له‌هاوڕێكانی دوورده‌كه‌وێته‌وه‌و به‌ره‌و قووڵاییه‌كی زۆری ده‌ریاكه‌ ده‌چێت،له‌ناكاو سۆنده‌ی هێنه‌ری ئۆكسجینی ناو بوتڵه‌ گازه‌كه‌ی سه‌ر پشتی ده‌ته‌قێت وئاوی سوێری ده‌ریا كه‌م كه‌مه‌ ده‌ست ده‌كات به‌چوونه‌ژووره‌وه‌ی بۆناو سیه‌كانی.
زۆر هه‌وڵ ده‌دات بگاته‌شوێنێك كه‌ته‌نها بڕێكی زۆر كه‌م له‌هه‌وا هه‌ڵمژێت به‌ڵام له‌ناو سكی ده‌ریادا بۆكوێ ده‌ڕۆیت،به‌ره‌به‌ره‌ ئاو له‌ناوسیه‌كانی زۆرده‌بوو وخانه‌كانی له‌شی به‌هۆی ئه‌وخوێیه‌ تواوه‌یه‌ی ناو ئاوه‌كه‌ سست ده‌بوون،له‌ساتێكا كرده‌وه‌ خراپه‌كانی ژیانی وه‌كو ڤیدیۆ هه‌تاوه‌به‌رچاوی!(هه‌زارجار په‌شیمانی)هه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م تامكردنی ئاوه‌كه‌ بیری هاته‌وه‌ كه‌ئه‌و چه‌نده‌كه‌سێكی لاوازه‌ له‌چاو ده‌سه‌ڵاتی خوای باڵاده‌ست-زانی كه‌خوای گه‌وره‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌ته‌نها ئاوێكی سوێر نیشانی ئه‌دات،زانی كه‌وا هیچ ڕزگاربوونێك نیه‌ له‌خوا ته‌نها گه‌ڕانه‌وه‌ نه‌بێت بۆلای ئه‌و
كێشه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ ئه‌گه‌ر له‌وێ مردم ئایا چ وه‌ڵامێكم لای خوای گه‌وره‌ هه‌یه‌؟!كاروكرده‌وه‌كانم كامه‌ن؟خۆمن نوێژیشم نه‌كردووه‌؟؟دوو شه‌هاده‌كه‌م بیرهاته‌وه‌ وویستم كۆتایی ژیانم به‌وان بێنم بۆیه‌ گوتم(أشهـ .. أشهـ ..)په‌ستان ئه‌كه‌وته‌ سه‌رملم ونه‌م ئه‌توانی ته‌واوی بكه‌م،دڵم ده‌ستی به‌هاواركرد(ربي ارجعون .. ربي ارجعون ..)خوایه‌ بمگێڕه‌وه‌،،،ته‌نها ئه‌وه‌م بیرمایه‌وه‌ كه‌خه‌ریك بوو ئه‌كه‌وتمه‌ له‌هۆش چوون!به‌ڵام ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ منی گرته‌وه‌،هاوڕێیه‌كم سۆنده‌ی هه‌وای خسته‌سه‌ر ده‌مم ومنی بینی وپێكه‌نی،ئینجا زانیم كه‌خوای گه‌وره‌ ئه‌وجاره‌ش منی نه‌جات دا،یه‌كسه‌ر دڵم به‌وپه‌ڕێ لێدانه‌ هاواری كرد(أشهد أن لا إله إلا الله .. وأشهد أن محمد رسول الله .. الحمد لله ..)
له‌ئاوه‌كه‌ هاتمه‌ده‌ره‌وه‌و كه‌سێكی تربووم-نوێژ كه‌رێكی به‌ته‌وقیت،بیركردنه‌وه‌م له‌ژیان گۆڕا،ئه‌و ئایه‌ته‌ی خوای گه‌وره‌م هاته‌وه‌یاد كه‌ئێمه‌ بۆچی دروستكراوین،( إلا ليعبدون ) ،به‌ڵێ ئێمه‌ بێ هۆ دروست نه‌كراوین،،بۆیه‌ بۆئه‌ند ڕۆژێكی دواتر خۆم به‌ته‌نها ئامرازه‌كانی مه‌له‌م له‌پشت كردو جاریكی تر به‌ره‌و هه‌مان شوێ گه‌ڕامه‌وه‌ كه‌تێیدا مردنم بینی ،هه‌ر له‌وێدا سوژده‌یه‌كی درێژو بۆخوای گه‌وره‌ برد،سوژده‌یه‌ك له‌ژیانمدا له‌وجۆره‌م نه‌بردبوو،به‌ڵكو له‌كاتی هه‌ڵسانی قیامه‌تدا ئه‌وشوێنه‌ شایه‌تی بۆمن بدا كه‌سوژده‌م تێدا بردوه‌ بۆخوای گه‌وره‌و خوداش لێم خۆشبێت وبمخاته‌ به‌هه‌شتی به‌رین...
االله اكبر ،،،الله اكبر،،،لا اله الا الله،،،محمد رسول الله

گۆشتی ئاژه‌ڵ له‌ نێوان حه‌رام و حه‌ڵاڵ کردنی

گۆشتی ئاژه‌ڵ له‌ نێوان حه‌رام و حه‌ڵاڵ کردنی
ئه‌مڕۆ له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا که‌ مافی ئاژه‌ڵی به‌ناو تیایه‌ پارێزراوه‌، به‌ شێوه‌یه‌ک کوشتاری ئاژه‌ڵ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن به‌بینی هه‌موومان تووشی شۆک ده‌کات و له‌وه‌ش ئه‌چێت زۆربه‌مان گۆشتی له‌ به‌رچاو بکه‌وێت ..! له‌ هه‌مان کاتدا سه‌گ و پشیله‌ وه‌ک مناڵ به‌خێو ده‌که‌ن که‌چی ئه‌وانه‌ی ده‌خورێن به‌ جۆرێک ده‌کوشرێن که‌ زۆر به‌ئازاره‌ و ووژدانی زۆر به‌مان ئه‌هاژێنێت و هێندا کوشتنی مرۆڤێک له‌ دڵماندا به‌ ئازاره‌ ، ئه‌مه‌ له‌ ڕووی ئازاردانیان ، له‌ ڕووی حه‌رامی و حه‌ڵاڵی گۆشته‌که‌ بۆ ئێمه‌ی ئیسلام ئه‌گه‌رێینه‌وه‌ بۆ قورئانی پیرۆز ، سه‌ره‌تا گومان له‌وه‌دا نییه‌ ئاینی‌ پیرۆزی‌ ئیسلام هیچ شتێكی‌ فه‌رز نه‌كردووه‌ یان قه‌ده‌غه‌ نه‌كردووه‌ ئه‌گه‌ر سوودێكی‌ زۆری‌ به‌نده‌كانی‌ تێدا نه‌بووبێ، یه‌كێك له‌و قه‌ده‌غه‌ كراوانه‌ باسه‌که‌ی ئێمه‌یه‌ که‌ بریتی‌ یه‌ له‌ خواردن ‌و به‌كارهێنانی‌ گۆشتی‌ به‌راز و خواردنه‌وه‌ی‌ خوێن ‌و ئاژه‌ڵی‌ مرداره‌وه‌بوو، هه‌روه‌كو خوای‌ گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: له سوره‌تی‌ (المائدة:3) و (الأنعام:145) به‌ کوردییه‌که‌ی واته‌ : له‌سه‌رتان حه‌رام كراوه‌ خواردنی‌ گۆشتی‌ مرداره‌وه‌ بوو, و خوێن, ‌و گۆشتی‌ به‌راز, و ئه‌و گیانداره‌ی‌ كه‌ سه‌ر ده‌بڕڕێت ‌و ناوی‌ غه‌یری‌ خوای‌ له‌سه‌ر ده‌برێت, و هی‌ خنكاو, و ئه‌وه‌ی‌ كه‌ به‌لێدان یان كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ یان به‌ لێدانی‌ گیاندارێكی‌ تر, یان دڕنده‌ په‌لاماری‌ دابن, ‌و لێی‌ خواردبن، مه‌گه‌ر سه‌رببڕێن، ئێستا ئه‌زانین گۆشتی به‌راز حه‌رامه‌ ، ئه‌ی ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ بکوشرێت ئه‌بێ ناوی چی لێبنێن که‌ خۆی له‌سه‌ر ساغی حه‌رام بێت ..!
بۆیه‌ ئێمه‌ی‌ موسڵمان له‌و گۆشته‌ به‌ستراوانه‌ی ڕه‌وانه‌ی کوردستان ده‌کرێت ده‌بێت زۆر ئاگاداربین تا تووشی حه‌رام خواردن نه‌بین ،چوونکه‌ ئه‌وانه‌ی له‌و ڤیدیۆ یه‌ی خواره‌ دبینن هه‌موویان حه‌رامه‌ خواردنیان به‌ حوکمی ئه‌وه‌ی لێده‌درێن و هه‌شیانه‌ مردار ده‌بێته‌وه‌ دواتر سه‌ر ده‌برێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تاوانێکی گه‌وره‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاژه‌ڵ و باڵندانه‌ ئه‌نجام داوه‌ ، به‌داخه‌وه‌ له‌ کوردستانیش ئه‌م چۆره‌ کوشتاره‌ به‌ که‌می هه‌یه‌ به‌ تایبه‌تی کوشتنی ماسی که‌ به‌دار له‌سه‌ری ده‌درێت که‌ زۆر به‌مان ئه‌م حاڵه‌ته‌مان بینیووه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ له‌کرین و سه‌ربرینی هه‌ر ئاژه‌ڵ و باڵنده‌یاک ووریای به‌ حه‌ڵاڵ کردن و حه‌رام کردنی بین.

ئەگەر نازانیت لەکوێ دەست پێ بکەیت و چۆن دەست پێ بکەیت

ئەگەر نازانیت لەکوێ دەست پێ بکەیت و چۆن دەست پێ بکەیت

بە (نویژ) دەست پێ بکە

(نویژ) جوانترین سەرەتایە!!

له‌م لینكه‌دا بزانه‌ ته‌مه‌نت جه‌ند رۆژ و جه‌ند ساڵه‌ وه‌ جه‌ند ده‌قه‌ و جه‌ند شسه‌عات و جه‌ند جركه‌یه‌ ...

له‌م لینكه‌دا بزانه‌ ته‌مه‌نت جه‌ند رۆژ و جه‌ند ساڵه‌ وه‌ جه‌ند ده‌قه‌ و جه‌ند شسه‌عات و جه‌ند جركه‌یه‌ ...


http://www.barawdin.com/taman/

منداڵەکانى پێغەمبەر و حیکمەت لەمردنى کوڕەکانى (صلی اللە علیە وسلم)... هۆى ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى کە کوڕى پێغەمبەران دەبنە پێغەمبەر پاش وەفاتى خۆیان . هەموو دەزانین پێغەمبەرى ئیسلام ...... پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) خواى گەورە چەند منداڵێکى پێبەخشى ئەوانیش : 1- القاسم . 2- عبدالله. 3- ابراهیم. 4- زەینەب. 5- ڕوقیە. 6- فاتمەى زەهرا. 7- ام کلثوم. ئەم منداڵانەى هەموو وەفاتیان کردووە کاتێک پێغەمبەر(د خ) لەژیاندا بوو،بێجگە لە فاتمەى زەهرا دواى شەش مانگ لە وەفاتى پێغەمبەر(د خ) کۆچى دوایى کرد. وە هەموو منداڵەکانیشى لە دایکى ئیمانداران (خەدیجەى کچى خوەیلد) ڕەزاى خواى لێبێت،بیجگە لە ابراهیم کە لە (ماریاى قبتى) خواى لێ ڕازیبێت. حیکمەت لەمردنى کوڕەکانى لە ژیانى پیرۆزیدا چى یە؟ هۆى ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى کە کوڕى پێغەمبەران دەبنە پێغەمبەر پاش وەفاتى خۆیان .... هەموو دەزانین پێغەمبەرى ئیسلام کۆتا پێغەمبەرە ئەگەر وا بوایە یەکێ لە کوڕەکانیشى دەبووە پێغەمبەر ئەمەش ناگونجێ،چونکە ئەو دوایەمین پێغەمبەرە. ئەوەش حیکمەتى خواى گەورە و زاناى دیار و پەنهانەکانە....کە شایەنى پەرستن و ڕێز و سوپاسى بێ وێنەیە. خواى گەورە لە قورئانى پیرۆزدا دەفەرموێت (انا اعطیناک الکوثر ، فصل لربک وانحر، ان شانئک هو الابتر).. ماناى ئەمەش ئەوە دەگرێتەوە: کاتێک کە بێ باوەڕان بە پێغەمبەریان دەوت وەجاخى کوێرە،بۆ وەڵامى ئەوان خواى گەورە پێى دەفەرموێ تۆ چۆن وەجاخ کوێریت لەکاتێکدا پلەوپایەتى بەرزکردوەتەوە ئەى نێردراوى خوا لە بانگدان و قامەت و نوێژدا؟؟.... تۆ چۆن وەجاخ کوێر دەبیت لە کاتێکدا کەوسەرى پێ بەخشیویت کە ڕووبارێکە لە بەهەشت؟؟ هەروەها قورئانى پیرۆز کە هەمووى موعجیزەیە ؟؟ نا ئەى پێغەمبەرى خوا تۆ دوواهەمین نێردراوى خواى.... قورئانیش ئەوەى سەلماندووە کە تۆ بۆ ئەوە نەهاتویت کە ببیتە باوکى کوڕان،بەڵکو تۆ کۆتا پێغەمبەرى.... خواى گەورە دەفەرموێت : (ما کان محمد ابا احد من رجالکم ولکن رسول الله وخاتم النبیین) . سورەتى احزاب ئایەتى 40. وەجاخ کوێرى ڕاستى ئەو کەسەیە کە بەو قسەیە ئازارت دەدات ..چونکە سامان و ماڵ و منداڵەکەى هیچ سودێکى پێ ناگەیەنێ، دواى مردنیش بێجگە مانەوەى لە سزا و ئازار هیچى بۆ نیە.... ئەوەى بەو ووتەیە توڕەت دەکات ئەو کەسەیە هیچى بۆ نیە لە کارى چاکە و بێ نرخە و هیچ تکایەک نایگرێتەوە .... مەنزڵگەشى تەنها ئاگرى دۆزەخە...

منداڵەکانى پێغەمبەر و حیکمەت لەمردنى کوڕەکانى (صلی اللە علیە وسلم)...هۆى ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى کە کوڕى پێغەمبەران دەبنە پێغەمبەر پاش وەفاتى خۆیان . هەموو دەزانین پێغەمبەرى ئیسلام ......
پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) خواى گەورە چەند منداڵێکى پێبەخشى ئەوانیش :
1- القاسم .
2- عبدالله.
3- ابراهیم.
4- زەینەب.
5- ڕوقیە.
6- فاتمەى زەهرا.
7- ام کلثوم.
ئەم منداڵانەى هەموو وەفاتیان کردووە کاتێک پێغەمبەر(د خ) لەژیاندا بوو،بێجگە لە فاتمەى زەهرا دواى شەش مانگ لە وەفاتى پێغەمبەر(د خ) کۆچى دوایى کرد.
وە هەموو منداڵەکانیشى لە دایکى ئیمانداران (خەدیجەى کچى خوەیلد) ڕەزاى خواى لێبێت،بیجگە لە ابراهیم کە لە (ماریاى قبتى) خواى لێ ڕازیبێت.
حیکمەت لەمردنى کوڕەکانى لە ژیانى پیرۆزیدا چى یە؟
هۆى ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى کە کوڕى پێغەمبەران دەبنە پێغەمبەر پاش وەفاتى خۆیان .... هەموو دەزانین پێغەمبەرى ئیسلام کۆتا پێغەمبەرە ئەگەر وا بوایە یەکێ لە کوڕەکانیشى دەبووە پێغەمبەر ئەمەش ناگونجێ،چونکە ئەو دوایەمین پێغەمبەرە.
ئەوەش حیکمەتى خواى گەورە و زاناى دیار و پەنهانەکانە....کە شایەنى پەرستن و ڕێز و سوپاسى بێ وێنەیە.
خواى گەورە لە قورئانى پیرۆزدا دەفەرموێت (انا اعطیناک الکوثر ، فصل لربک وانحر، ان شانئک هو الابتر)..
ماناى ئەمەش ئەوە دەگرێتەوە: کاتێک کە بێ باوەڕان بە پێغەمبەریان دەوت وەجاخى کوێرە،بۆ وەڵامى ئەوان خواى گەورە پێى دەفەرموێ تۆ چۆن وەجاخ کوێریت لەکاتێکدا پلەوپایەتى بەرزکردوەتەوە ئەى نێردراوى خوا لە بانگدان و قامەت و نوێژدا؟؟.... تۆ چۆن وەجاخ کوێر دەبیت لە کاتێکدا کەوسەرى پێ بەخشیویت کە ڕووبارێکە لە بەهەشت؟؟
هەروەها قورئانى پیرۆز کە هەمووى موعجیزەیە ؟؟
نا ئەى پێغەمبەرى خوا تۆ دوواهەمین نێردراوى خواى.... قورئانیش ئەوەى سەلماندووە کە تۆ بۆ ئەوە نەهاتویت کە ببیتە باوکى کوڕان،بەڵکو تۆ کۆتا پێغەمبەرى....
خواى گەورە دەفەرموێت : (ما کان محمد ابا احد من رجالکم ولکن رسول الله وخاتم النبیین) . سورەتى احزاب ئایەتى 40.
وەجاخ کوێرى ڕاستى ئەو کەسەیە کە بەو قسەیە ئازارت دەدات ..چونکە سامان و ماڵ و منداڵەکەى هیچ سودێکى پێ ناگەیەنێ، دواى مردنیش بێجگە مانەوەى لە سزا و ئازار هیچى بۆ نیە....
ئەوەى بەو ووتەیە توڕەت دەکات ئەو کەسەیە هیچى بۆ نیە لە کارى چاکە و بێ نرخە و هیچ تکایەک نایگرێتەوە .... مەنزڵگەشى تەنها ئاگرى دۆزەخە...