منداڵبوون له به‌هه‌شتدا هه‌یه؟؟؟
فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له ئه‌بوڕه‌زینی عوقه‌یلی-خوا لێی ڕازی بێت- ده‌فه‌رموێ" دانیشتوانی به‌هه‌شت تیایدا منداڵیان نابێت.. له ڕیوایه‌تێکی تر که ئیمام ئه‌حمه‌د گێڕاوێتییه‌وه ده‌فه‌رموێ" ئافره‌تانی چاکخوازان بۆ پیاوانی چاکخوازانن، چێژیان لێ ده‌که‌ن وه‌کو چۆن له دونیادا لێتان کردوون، ئه‌وانیش چێژتان لێ وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئه‌وه‌یه منداڵبوون نییه.
ئیبن قه‌ییم-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- له‌م باره‌یه‌وه هه‌ندێ به‌ڵگه ده‌هێنێته‌وه ئه‌وه‌ی پێ په‌سه‌نتر ده‌کات که منداڵبوون له به‌هه‌شت نییه، له‌وانه: فه‌رمووده‌ی: به‌رده‌وام له به‌هشتدا فه‌زڵی زیاتر هه‌یه تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی خوای گه‌وره دروستکراوی تری بۆ ده‌خولقێنێ.. ده‌فه‌رموێ؛ ئه‌گه‌ر منداڵ هه‌بوایه ده‌بوو ئه‌و فه‌زڵانه بۆ منداڵه‌کانیان بووایه نه‌وه‌کو دروستکراوی تری بۆ بخولقێنێ.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ؛ له به‌هه‌شتدا غولام هه‌یه گه‌وره نابن و به‌هه‌شتییه‌کانیش ته‌مه‌ن(٣٣) ساڵن، ئه‌وانیش گۆڕانیان به‌سه‌ردا نایه‌ت. ئه‌ی ئه‌گه‌ر منداڵێک ببێ ده‌بێ گۆڕان و نه‌شونمای به‌سه‌ردا ڕوو بدات، ئه‌وه‌ش له به‌هه‌شتدا نییه. هه‌روه‌ها ئایه‌تیولهم فيها أزواج مطهرة.. ، موجاهیدله ته‌فسیره‌که‌یدا ده‌فه‌رموێ: ئافره‌تانی به‌هه‌شت پاکن له حه‌یز و پیسایی و میز و چڵم و به‌ڵغه‌م و منداڵبوون..
به‌ڵام هه‌ندێ له زانایانی تر پێیان وایه به‌هه‌شتییه‌ک ئه‌گه‌ر خۆزگه و حه‌زی هه‌بێ له‌وه‌ی منداڵی ببێ، خوای گه‌وره پێی ئه‌دا، به‌ڵگه‌شیان ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌یه که تورموزی-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- گێڕاوێتییه‌وه "المْؤُمْنِ إذِاَ اشتْهَىَ الوْلَدَ فيِ الجْنة كاَنَ حمَلْهُ ووَضَعْهُ وسَنُه فيِ ساَعةَ ، كمَاَ يشَتْهَيِ" صححه الألباني. واته: باوه‌ڕدار ئه‌گه‌ر حه‌زی بوو له منداڵ له به‌هه‌شتدا ئه‌وا منداڵی ده‌بێ، سکبوون و منداڵبوونه‌که و گه‌وره‌بوونی هه‌مووی له کاتژمێرێک ڕووئه‌دات(بێگومان کاتژمێر و خوله‌کی به‌هه‌شت له‌گه‌ڵ هی ئه‌م دونیا پێوانه ناکرێ و نازانین چه‌نده!) و حه‌زیشی له چی بوو(کوڕ یان کچ) ئه‌وه‌ی ده‌بێت.
ئه‌م بۆچوونه‌ش ڕای زۆربه‌ی زانایانه. به‌هه‌ر حاڵ هه‌ردوو بۆچوونه‌که هه‌یه، وا پێ ده‌چێت ئه‌و خۆزگه و ئاواته هی که‌مێک له دانیشتوانی به‌هه‌شت بێت هه‌روه‌کو ئیسحاقی کوڕی ڕه‌هاوییه-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- له‌سه‌ر فه‌رمووده‌که‌ی پێشوو ده‌فه‌رموێ" ولکن لاتشتهي" واته: به‌ڵام حه‌زی ناچێته ئه‌وه‌ی منداڵی ببێ.. مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه له‌شه‌رحی فه‌رمووده‌که ئه‌و حه‌ز و ئاواته له ڕووی گریمانه‌وه‌یه..
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق