الاثنين، 27 يوليو 2015

زیکری بەیانیان

وویرده‌كانی بەیانیان ( أذكار الصباح )

١- أعوذ بالله من الشيطان الرجيم 
{ للَّـهُ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ ۚ لَا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلَا نَوْمٌ ۚ لَّهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْ‌ضِ ۗ مَن ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِندَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ ۚ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ ۖ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِّنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ ۚ وَسِعَ كُرْ‌سِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْ‌ضَ ۖ وَلَا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا ۚ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ ﴿٢٥٥﴾ } .
٢- پاشان ٣ جار سورەتەکانی ( الإخلاص ، الفلق ، الناس ) بخوێنە . 
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّ‌حْمَـٰنِ الرَّ‌حِيمِ 
قُلْ هُوَ اللَّـهُ أَحَدٌ ﴿١﴾ اللَّـهُ الصَّمَدُ ﴿٢﴾ لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ ﴿٣﴾ وَلَمْ يَكُن لَّهُ كُفُوًا أَحَدٌ ﴿٤﴾ .
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّ‌حْمَـٰنِ الرَّ‌حِيمِ 
قُلْ أَعُوذُ بِرَ‌بِّ الْفَلَقِ ﴿١﴾ مِن شَرِّ‌ مَا خَلَقَ ﴿٢﴾ وَمِن شَرِّ‌ غَاسِقٍ إِذَا وَقَبَ ﴿٣﴾ وَمِن شَرِّ‌ النَّفَّاثَاتِ فِي الْعُقَدِ ﴿٤﴾ وَمِن شَرِّ‌ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ ﴿٥﴾ .
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّ‌حْمَـٰنِ الرَّ‌حِيمِ 
قُلْ أَعُوذُ بِرَ‌بِّ النَّاسِ ﴿١﴾ مَلِكِ النَّاسِ ﴿٢﴾ إِلَـٰهِ النَّاسِ ﴿٣﴾ مِن شَرِّ‌ الْوَسْوَاسِ الْخَنَّاسِ ﴿٤﴾ الَّذِي يُوَسْوِسُ فِي صُدُورِ‌ النَّاسِ ﴿٥﴾ مِنَ الْجِنَّةِ وَالنَّاسِ ﴿٦﴾ . سێ جار
٣- أَصْبَحْنَا وَأَصْبَحَ الْمُلْكُ للهِ وَالْحَمْدُ للهِ, لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ, لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ, رَبِّ أَسْأَلُكَ خَيْرَ مَا فِي هَذا الْيَوْمَ وَخَيْرَ مَا بَعْدَهُ وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا فِي هَذا الْيَوْمَ وَشَرِّ مَا بَعْدَهُ, رَبِّ أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْكَسَلِ, وَسُوءِ الْكِبَرِ, رَبِّ أَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابٍ فِي النَّارِ وَعَذَابٍ فِي الْقَبْرِ .
واتە: (بەیانیمان بەسەرداھات و بەردەوام موڵک و سامان و ستایش بۆ خودایە، ھیچ پەرستراوێکیش شایتەی پەرستن نییە، جگە لە ( الله)ی تاک و تەنیای بێھاوەڵ نەبێت، سامان و موڵک و ستایش بۆ ئەوە و ئەوە بە توانا و بە دەسەڵات بەسەر ھەموو شتێکدا، ئەی پەروەردگارم داوای خێر و چاکەی ئەم ڕۆت لێدەکەم و ئەو خێر و چاکەیەش، کە لە دوای ئەم ڕۆدایە، ئەی پەروەردگارم پەنات پێدەگرم لە شەڕ و خراپەی ئەمڕۆ و ئەو شەڕ و خراپەیەش، کە لە دوای ئەمڕۆدایە، ئەی پەروەردگارم پەنات پێدەگرم لە تەنبەڵی و شەڕ و خراپەی پیری، ھەروەھا پەنات پێدەگرم لە سزای ناو دۆزەخ و سزای ناو گۆڕ) .
٤- اللَّهُمَّ بِكَ أَصْبَحْنَا, وَبِكَ أَمْسَيْنَا , وَبِكَ نَحْيَا, وَبِكَ نَمُوتُ وَإِلَيْكَ النُّشُورُ . واتە: (خودایە بە بەخشش و نیعمەتی تۆوە بەیانی و شەومان بەسەردا ھات و بە بەخششی تۆش دەژین و دەمرین، زیندوو کردنەوەش ھەر بۆ لای تۆ دەگەڕێتەوە) .
٥- اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي لاَ إِلهَ إِلاَّ أَنْتَ, خَلَقْتَنِي وَأَنَا عَبْدُكَ, وَأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ, أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ, أَبُوءُ لَكَ بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ, وَأَبُوءُ بِذَنْبِي فَاغْفِرْ لِي فَإِنَّهُ لا يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلا أَنْتَ . 
واتە: (خودایە تۆ پەروەردگارمیت و ھیچ پەرستراوێکیش نییە، کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لە تۆ، دروستت کردووم و منیش بەندەی تۆم، خودایە من لەسەر پەیمان و بەڵێنەکەی خۆمم، کە بە تۆم داوە تا چەندە لە توانامدا بێت، خودایە پەنات پێدەگرم لە شەڕ و خراپەی ئەوەی، کە ئەنجامم داوە، خودایە دان بەوەدا دەنێم، کە تۆ بەخشش و نیعمەتت بەسەردا ڕشتووم، دانیش بە تاوانەکانمدا دەنێمء داوای لێ خۆش بوونت لێ دەکەم، ھیچ کەسێکیش لە تاوانەکان خۆش نا بێت، جگە لە تۆ (چونکە بەڕاستی خۆشبوون لە تاوان بەس تەنیا شایستەی خودایە)) .
٦- اللَّهُمَّ إِنِّي أَصْبَحْتُ أُشْهِدُكَ وَأُشْهِدُ حَمَلَةَ عَرْشِكَ, وَمَلائِكَتِكَ وَجَمِيعَ خَلْقِكَ, أَنَّكَ أَنْتَ اللهُ لاَ إِلهَ إِلاَّ أَنْتَ وَحْدَكَ لاَ شَرِيكَ لَكَ, وَأَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُكَ وَرَسُولُكَ . چوار جار . 
واتە: (خودایە بەیانی بەسەرمدا ھات و شایەتیت بۆ دەدەم و ئەوانەیش، کە عەرشەکەی تۆیان ھەڵگرتووە شایەتیت بۆ دەدەن و فریشتەکان و ھەموو درووست کراوەکانت شایەتیت بۆ دەدەن، کە بەڕاستی تۆ ( الله)یت و ھیچ پەرستراوێکیش شایستەی پەرسن نییە، جگە لە تۆ، تاک و تەنیایت و ھیچ ھاوەڵ و شەریکێکیشت نییە، ھەروەھا شایەتیش دەدەن، کە موحەممەد ( صلى الله عليه وسلم) بەندە و نێردراوی تۆیە) .
٧- اللَّهُمَّ مَا أَصْبَحَ بِي مِنْ نِعْمَةٍ أَوْ بِأَحَدٍ مِنْ خَلْقِكَ، فَمِنْكَ وَحْدَكَ لاَ شَرِيكَ لَكَ, فَلَكَ الْحَمْدُ وَلَكَ الشُّكْرُ . 
واتە: (خودایە ھیچ بەخشش و نیعەمەتێک نییە پێمەوە و ڕۆژی لەگەڵمدا کردبێتەوە، یان بە یەکێک لە دروستکراوەکانتەوە، ئەو بەخششە نەبێت، کە لە لاین تۆی تاک و تەنیای بێ ھاوەڵەوە نەبێت، ھەروەھا ستایش و سوپاسیش بۆ تۆیە) .
٨- اللَّهُمَّ عَافِنِي فِي بَدَنِي, اللَّهُمَّ عَافِنِي فِي سَمْعِي, اللَّهُمَّ عَافِنِي فِي بَصَرِي, لاَ إِلهَ إِلاَّ أَنْتَ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْكُفْرِ وَالْفَقْرِ, وَأَعُوذُ بِكَ مِن عَذَابِ الْقَبْرِ, لاَ إِلهَ إِلاَّ أَنْتَ . سێ جار . 
واتە: (خودایە ساغ و سەلامەتیم پێ ببەخشە لە لاشە و بیستن و بینینمدا، ھیچ پەرستراوێکیش شایستەی پەرستن نییە، جگە لە تۆ، خودایە من پەنات پێدەگرم لە بێ باوەڕی و ھەژاری، ھەروەھا پەنات پێدەگرم لە سزای ناو گۆڕ، ھیچ پەرستراوێکیش شایستەی پەرستن نییە، جگە لە تۆ) .
٩- حَسْبِيَ اللهُ لا إِلهَ إِلاَّ هُوَ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَهُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ . حەوت جار . 
واتە: (خودام بەسە لەھەموو کارو بارێکمدا و ھیچ پەرستراوێکیش نییە، کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لەو نەبێنت و پشت و تەوەککولم بەو بەستوە و ئەوە پەروەردگاری عەرشە گەورەکەی خۆی) .
١٠- اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْعَفْوَ وَالْعَافِيَةَ فِي الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ, اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْعَفْوَ وَالْعَافِيَةَ فِي دِينِي وَدُنْيَايَ، وَأَهْلِي, وَمَالِي, اللَّهُمَّ اسْتُرْ عَوْرَاتِي, وَآمِنْ رَوْعَاتِي, اللَّهُمَّ احْفَظْنِي مِنْ بَيْنِ يَدَيَّ, وَمِنْ خَلْفِي, وَعَنْ يَمِينِي, وَعَنْ شِمَالِي, وَمِنْ فَوْقِي, وَأَعُوذُ بِعَظَمَتِكَ أَنْ أُغْتَالَ مِنْ تَحْتِي . 
واتە: (خودایە داوای لێخۆشبوون و پارێزگاریت لێدەکەم لە دونیا و دواڕۆژدا، خودایە داوای لێ خۆشبوون و پارێزگاریت لێدەکەم لە ئاین و دونیا و خانەوادە و سامانمدا، خودایە عەیب و ناتەواوی و کەم و کورتیەکانم دابپۆشە، خودایە ترس و دڵە ڕاوکێیم مەھێڵە، خودایە پێش و پاش و ڕاست و چەپم پارێزراو بکە لە خراپە و شەڕی شەیتان و بشم پارێزە لە سەروومەوە لە بارینی خەشم و قین و غەزەبی خۆت بە سەرمدا، خودایە پەنا دەگەرم بە گەورەییت لەوەی، کە لە ژێرمەوە سزا بدرێم) .
١١- اللَّهُمَّ عَالِمَ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ، فَاطِرَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ, رَبَّ كُلِّ شَيْءٍ وَمَلِيْكَهُ, أَشْهَدُ أَنْ لا إِلهَ إِلا أَنْتَ, أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ نَفْسِي, وَمِنْ شَرِّ الشَّيْطَانِ وَشِرْكِهِ, وَأَنْ أَقْتَرِفَ عَلَى نَفْسِي سُوءًا, أَوْ أَجُرَّهُ إِلَى مُسْلِمٍ .(٢٣) 
واتە: (خودایە ئەی زانا بە شتە پەنھانی و ئاشکراکان، ئەی بەدی ھێنەری ئاسمانەکان و زەوی، ئەی پەروەردگار و پادشای ھەموو شتێک، شایەتی دەدەم بەوەی، کە ھیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە، جگە لە تۆ، خودایە پەنا دەگرم بە تۆ لە خراپەی نەفس و دەروونم، ھەروەھا لە خراپە و شەڕی شەیتان و ئەو شتەش، کە بانگەشەی بۆ دەکات، ھەروەھا لەوەی، کە دەروونم ھانم بدات بۆ ئەنجام دانی خراپەیەک، یان خراپەیەک بەرامبەر موسوڵمانێک بکات) .
١٢- بِسْمِ اللهِ الَّذِي لا يَضُرُّ مَعَ اسْمِهِ شَيْءٌ فِي الأَرْضِ وَلا فِي السَّمَاءِ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ , سێ جار. 
واتە: (بە ناوی ئەو خودایەی، کە لە گەڵ ناوی ئەودا ھیچ شتێک زەرەر و زیان ناگەیەنێت نە لە زەوی و نە لە ئاسماندا، ئەو خودایەیە، کە بیسەر و بینایە) .
١٣- رضيتُ بِاللهِ رَبًّا, وَبِالإِسْلامِ دِينًا, وَبِمُحَمَّدٍ (صَلَى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) نَبِيًّا . سێ جار . 
واتە: (ڕازی بووم بەوەی، کە ( الله) پەرستراوم بێت و ئیسلام ئاین و بەرنامەم بێت و موحەممەدیش ( صلى الله عليه وسلم) پێغەمبەرم بێت).
١٤- يَا حَيُّ يَا قَيُّومُ بِرَحْمَتِكَ أَسْتَغِيثُ، أَصْلِحْ لِي شَأْنِي كُلَّهُ وَلا تَكِلْنِي إِلَى نَفْسِي طَرْفَةَ عَيْنٍ . 
واتە: (ئەی ئەوەی، کە زیندوویت و بەردەوامیش دەمێنیت، بە ڕەحم و بەزەیی خۆت داوات لێدەکەم، کار و بارم بە چاک بگێڕە و بە ئەندازەی چاو ترووکاندنێکیش خۆم نەدەیتە دەستی خۆم) .
١٥- أَصْبَحْنَا وَأَصْبَحَ الْمُلْكُ للهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ خَيْرَ هَذَا الْيَوْمِ : فَتْحَهُ, وَنْصرَهُ وَنُورَهُ, وَبَرَكَتَهُ, وَهُدَاهُ, وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا فِيهِ وَشَرِّ مَا بَعْدَهُ . 
واتە: (بەیانیم بەسەردا ھات و موڵک و سامانیش بەیانیان بەسەردا ھات ھەر بۆ خودای جیھانیان، خودایە من داوای چاکەی ئەم ڕۆژەت لێدەکەم، وەکو: گەیشتن بە ئامانج و سەرکەوتن بەسەر دوژمندا و ڕۆزی پاک و ھەڵبژاردنی ڕێگەی ڕاست، پەناشت پێدەگرم لە شەڕ و خراپەی ئەم ڕۆژە وئەوەیش، کە بەدوایدا دێت) .
١٦- أَصْبَحْنَا عَلَى فِطْرَةِ الإِسْلامِ وَعَلَى كَلِمَةِ الإِخْلاصِ, وَعَلَى دِينِ نَبِيِّنَا مُحَمَّدٍ صَلَى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَم, وَعَلَى مِلَّةِ أَبِيِّنَا إِبْرَاهِيمَ, حَنِيفًا مُسْلِمًا وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ . واتە: (بەیانیم بەسەردا ھات لەسەر ئاینی ئیسلام و لەسەر شایەتی دان بە ( لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ، وَمُحَمَّدٌ رَسُولُ اللهِ)و لەسەر ئاینی موحوممەد ( صلى الله عليه وسلم)و لەسەر بەرنامە و ڕێبازی باوە گەورەمان ئیبراھیم ( عليه السلام)، کە بریتی بوو لە وازھێنان لە ھاوبەش دانان و چون بەرە ویەک خودا پەرستی، ھەروەھا دوور و بەر و بوون لە ھاوبەش دانەران) .
١٧- سُبْحَانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ . سەد جار . 
واتە: (پاک و بێگەردی و بێکەم و کورتی و ستایش بۆ ( الله)یە) .
١٨- إِلهَ إِلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ, لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ, وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ . دە جار (یەک جار لەکاتی بێ توانایی دا) . 
واتە: (ھیچ پەرستراوێک ییە، کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لە ( الله)ی تاکی بێ ھاوەڵ نەبێت، موڵک و سامانەکان و ستاییش بۆ ئەوە، ئەویشە، کە بە توانایە بەسەر ھەموو شتێکدا) . ١٩- لا إِلهَ إِلا اللهُ, وَحْدَهُ لا شَرِيكَ لَهُ, لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ . سەد جار . 
واتە: (ھیچ پەرستراوێک نییە، کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لە ( الله)ی تاکی بێ ھاوەڵ نەبێت، موڵک و سامانەکان و ستایش بۆ ئەوە، ئەویشە، کە بە توانایە بەسەر ھەموو شتێکدا) .
٢٠- سُبْحَانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ: عَدَدَ خَلْقِهِ, وَرِضَا نَفْسِهِ, وَزِنَةَ عَرْشِهِ، وَمِدَادَ كَلِمَاتِهِ . سێ جار . 
واتە: (پاکی و بێگەردی و ستایش بۆ خودایە: بە ئەندازەی ژمارەی دروستکراوەکانی و ڕازیبوونی و قورسایی عەرشەکەی و زۆری وشەکانی) .
٢١- اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ عِلْمًا نَافِعًا, وَرِزْقًا طَيِّبًا, وَعَمَلاً مُتَقَبَّلاً . . 
واتە: (خودایە من داوای زانستی بەسوود و ڕۆزی پاک و حەڵاڵ و کردەوەی وەرگیراوت لێدەکەم) .
٢٢- أَسْتَغْفِرُ اللهِ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ . سەد جار لە ڕۆژێک دا. 
واتە: (خودایە داوای لێ خۆشبوونت لێ دەکەم و ھەر بۆ لای تۆش دەگەڕێمەوە) .
٢٣- اللَّهُمَّ صَلِّ وَسَلِّمْ عَلَى نَبِيِّنَا مُحَمَّدٍ . دە جار . 
واتە: (خودایە دوروود و سڵاوات بڕژێنە بەسەر پێغەمبەرمان موحەممەد (صلى الله عليه وسلم)) .
- - - - - - - - - - - - - - - -









مافی ژن لەسەر مێردەكەی(*)

مافی ژن لەسەر مێردەكەی(*)


خوای گەورە دەفەرموێ:
[وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِي عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ وَلِلرِّجَالِ عَلَيْهِنَّ دَرَجَةٌ] البقرة:228.
واتە: ئافرەتان حەق و مافیان هەیە كەوا چۆن لەسەریانە مافەكانی پیاو بەجێ بهێنن بەڵام بە چاكە، پیاوانیش پلەیەكیان بەسەر ئافرەتانەوە هەیە ئەوەش بە هۆی نەفەقەدان و كۆشش كردنیان.
هەروەهـا دەفـەرمـوێ: [و وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ فَإِنْ كَرِهْتُمُوهُنَّ فَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئاً وَيَجْعَلَ اللَّهُ فِيهِ خَيْراً كَثِيراً] النساء:19
واتە: لەگەڵ ژنەكانتان بەچاكی گوزەران بكەن و هەڵس و كەوتیان لەگەڵ دا بكەن.(**) كاتێكیش شتێكتان لێ بینی كە بە دڵتان نەبو چاوپۆشی لێ بكەن بەو ئومێدەی ئەوەی كە زۆر شت هەیە مرۆڤ پێی ناخۆشە بەڵام خوای گەورە بە هۆیەوە خێرێكی زۆر دەنێتەوە.
((قال رجل من الصحابة: يا رسول الله! ما حق زوجة أحدنا عليه؟ قال: أن تطعمها إذا طعمت، وتكسوها إذا اكتسيت ولا تضرب الوجه، ولا تقبح ولا تهجر إلا في البيت)). رواه أحمد في المسند و أبو داود (حديث حسن). واتە: پیاوێك لە هاوەڵەكانی پێغەمبەر گوتی: ئەی پێغەمبەری خوا مافی خێزانی هەر یەكێكمان بەسەر ئێمەوە چىیە؟
پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم فەرموی: مافەكە ئەوەیە كە خواردنی بدەیتێ و جل و بەرگی بۆ بكەی و نابێ لە دەم و چاوی بدەی [***] و نابێ قسەی ناشیرینی پێ بڵێی و تەنانەت لەسەر جێگاى خەوتن پشتى تێ مەكە و جێگەت مەگۆڕە و نەچیە ژورێكى تر بخەوى.
پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دفەرموێ: ((المقسطون يوم القيامة على منابر من نور على يمين الرحمن (وكلتا يديه يمين) الذين يعدلون في حكمهم وأهليهم وماولوا)). رواه مسلم و غيره.
واتە: دادگەران لە ڕۆژى قیامەتدا لەسەر چەند چرایەكن لە لاى دەستەڕاستى خوا (هەردو دەستى خوا ڕاستەیە) جا ئەو كەسانە ئەوانەن كە لە فەرمانڕەوایی و خێزانیان و ئەوەى دەكەوێتە بەر دەستیان دادگەرى دەكەن.
ئیبن عەباس گوتویەتى: ((إني أحب أن أتزين للمرأة كما أحب أن تتزين لي)).. واتە: پێم خۆشە خۆم بۆ ژنەكەم جوان بكەم و بڕازێنمەوە و هەروەها پێم خۆشە خۆی بۆم جوان بكا و بڕازێنێتەوە.
(زانایان دەڵێن: چۆن پێویستە پیاو پارە بۆ خێزانەكەی خەرج بكا و جل و بەرگی بۆ بكات، بە هەمان شێوە لە سەری پێویستە بە باشی لەگەڵ ژنەكەی جوت ببێ و بە باشی هەڵس و كەوتی لەگەڵ دا بكات: بە چاكى جوتبون و ماف دان بەم جوتبونە بە كۆڵەگەی گوزەران باشی و هەڵس و كەوت چاكی لەگەڵ خێزان دادەنرێ!
خوای گەورەش فەرمانی كردوە كە دەبێ پیاو لەگەڵ ژنەكەی بە باشی ژیان بباتە سەر و گوزەرانی لەگەڵ دا بكات و رەفتاری چاكی لەگەڵ دا بكات، جوتبونیش لەم خۆش گوزەرانی و هەڵس و كەوت چاكىیەیە!)
(هەروەها زانایان دەڵێن: پێویستە لەسەر پیاو چۆن پێویستە لەسەری ژنەكەی تێر نان بكات بە هەمان شێوە لەسەریەتی لە كاتی جوتبونى تێر بكات). روضة المحبين باختصار ص124-126.
=======================
(*) لەو كاتەى ئیسلام بە تەواوى مافى ئافرەتى دا، بۆ یەكەم جار لە مێژو كۆمەڵگەى (ماكۆن) كۆبونەوە بۆ توێژینەوە لەوەى ئایا ئافرەت تەنها جەستەیە و گیانى تێدا نیە؟! یان گیانى هەیە؟ ئەوە بو لە دوایىدا بڕیاریاندا كە ئافرەت لە سزاى دۆزەخ ڕزگارى نابێ جگە لە مەریەم، لەو كاتەى نەتەوەكانى ڕۆژئاوا هاتنە ناو نەێڕانیەت، پیاوانى ئایینى ڕوانگەیان سەبارەت بە ئافرەت گۆڕى، ئەوە بو فەرەنسیەكان لە ساڵى 586 ى زایینى (واتە لەسەردەمى پێغەمبەر) كۆنگرەیەكیان گرێدا بۆ لێكۆڵینەوە لەوەى: ئایا ئافرەت ئادەمیزادە یان نا؟ ئەوەبو لە دواییدا بڕیاریاندا ئافرەت ئادەمیزادە تەنها بۆ خزمەتى پیاو بەدیهێنراوە.
شیاوى گوتنە یاساى ئینگلیزى تاساڵى 1805 ڕێى بە پیاو دەدا ژنەكەى بفرۆشێ، نرخەكەشى دیارى كردبو كە شەش بنس (نیو لیرەى سورى) بو، چەند ساڵێك بەر لە ئێستا پیاوێكى ئیتاڵى ژنەكەى بەقیست فرۆشت، جا كە كڕیار قیستەكەى كۆتایى نەدا، مێردى یەكەمى ژنەكە پیاوى كڕیارى كوشت(المرأة بين الفقه والقانون باختصار20-21).
لە كتێبى (الحجاب)ى مەودودى لاپەڕە 25 هاتوە: دیدى باوكەكانى مەسیحى یەكەم ئەوەیە ئافرەت كانگاو سەرچاوەو بنەڕەتى گوناهو تاوانە، بۆ پیاو وەك دەروازەیەكى دۆزەخە، چونكە ئافرەت پاڵنەر و سەرچاوەى گوناهى پیاوە، هەر ئافرەتە سەرچاوەى بەڵاو كارەساتى گشت خەڵكى، لەبەر ئەوەى ئافرەت دەبێ لە جوانى و قەشەنگى شەرم بكەیت چونكە چەكێكى كوشندەیە، پێویستە لەسەرى كەفارەت بەبەردەوامى و بێ پچڕان بدات، چونكە ئەو بۆتە هۆى نەگبەتى و ناخۆشى بۆ خەڵك.
ڕەنگە كەسێك بڵێ: ئێمە چیمان داوەتە ڕابردوى ڕۆژ ئاوایىیەكان؟ خۆ ئێستا وا نین، ئەمڕۆ نرخى ئافرەت دەزانن و مافیان بە تەواوى داوەتێ و پلە و پایەیان بەرزكردۆتەوە و ڕیزیان گرتوە!!
منیش دەڵێم: ڕۆژئاوایى یەكان پاڵیان بە ئافرەتەوە نا بێتە مەیدانى كاركردن تا لەبژێوى دانى ڕزگار ببن، منداڵیان لە چاودێرى و سۆز و خۆشەویستى دایكى بێبەش كرد، لە ئەنجامى ئەوەش نەوەیەكى ڕوخێنەر دروست بو، كە بوە مایەى هەڕەشەى لەناوبردنى شارستانیەتى ڕۆژئاوایى، بەهۆى بڵاوكردنەوەى تاوان و خراپەكارى و نەخۆشى و دەردەدارى، ئافرەت بەهۆى -بەناو- پێدانى مافى خۆى، كرایە هۆ و وەسیلەیەك تا لەسەر شەقام و كۆگاكان و سەماگەو باڕەكان بۆ پیاوان ڕابنوێنرێ و بخرێتە ڕو، لە پێناو بەدەستهێنانى پارەو پول فلیمى بێ ڕەوشتى و لەش فرۆشیان پێ دەركرد.. تا ئەو كاتەش ئافرەتیان ویست كە گەنج بو، بەڵام كە گەنجێتى لەدەست داو جوانى نەما ئینجا فڕێ یان داو كردیانە پێڵاو سڕەوە و پاك كەرەوەى رێگاو ئاودەستەكان، ئایا ئەوە مافى ئافرەتە، یان خیانەت و ناپاكیە ! یەكێ لەو مامۆستا بەڕێزانەى سەردانى ڕۆژئاوایان كردبو بۆى گێراِمەوە كە لە كۆڕێكى ئافرەتاندا دەربارەى مافى ئافرەت لە ئیسلام دا قسەى كردبو كە ئیسلام چ بایەخێكى گەورەى بە ئافرەت داوە، ئافرەتى كردوە بە گەورەى ماڵ و شاژنى خێزان و جڵەوى پەروەردەى پێداوە جا هەندێ لە ئافرتەكان دەستیان كردوە بە گریان و ئاوات خواز بون لە ڕۆژ هەڵات لەناو مسوڵمانان بژیابان و لە دۆزەخى شارستانیەتى رۆژ ئاوا دەرباز بوبان !
(**)ئەم ئایەتە بەڵگەیە بۆ ئەوە كە ئافرەت مافى زۆرى هەیە بەرامبەر بەو مافانەى پیاو بەسەر خێزانى هەیە، جا هەرچەندى مافى پیاو زۆر بێ بەرامبەر بەوەش مافى ژن بەسەر مێردەكەى زۆر دەبێ بەڵام جگە لە پلەدارى (درجة‌). ڕەنگە یەكێك بڵێ: گەر وایە ئەدى بۆچى لە میرات دا فەزڵى پیاو بەسەر ژن دا دراوە كەوا نێرینە دوبەشى مێیینە دەبات ؟ منیش دەڵێم: ئەم جۆرە بەش بردنە ماناى ئەوە نیە پیاو فەزڵى زۆرترە بەسەر ژن، بەڵكە ئەمە بەرەنجامى ڕۆڵى هەر یەكێكیانە لە ژیاندا، چونكە پیاو كار دەكات و زەحمەت دەكێشێ كەواتە پێویستى بە ماڵ و دارایى هەیە، پیاو ئەركبار (مكلف) كراوە مارەیى بدات بە ژنەكەی و بژێوى بدات و بژێوى دایك و خوشكى بدات گەر هەژار بن، بەڵام ئافرەت وانیە، بۆ هیچ لەمانە ئەركبار نیە و داواى لێنەكراوە، بەڵكە ئافرەت سەرەڕاى میرات وەرگرتن مارەییش وەردەگرێ، ئەو كاتە ماڵەكەى لە ماڵى براكەى زۆرتر دەبێ ! بەر لە ئیسلام ئافرەتى ڕۆژ ئاوایی هەر گیز میراتى نەگرتوە، لە ئینگلتەرا لەسەدەى یازدەم ئافرەت دەفرۆشرا، لە ساڵى 1567 لە نەدوەى نیابى (لاسلندا) بڕیارێك دەرچو نابێ ئافرەت دەسەڵاتى بەسەر هیچ شتێكدا هەبێ، لە ئیسلام دا لەهەندێ حاڵەتدا ئافرەت چەند جارەى پیاو دەبات وەكو لە حاڵەتى پیاوێك بمرێ كچێك و دە كوڕى لەدوا بەجێ بمێنێ، ئا لەوكاتەدا كچەكە نیوە دەبات و هەمو براكانى ترى نیوەكەى تر دەبەن !!
(***)نابێ لە دەم و چاو بدرێ چونكە شوێنى هەستیارە كە گوێ و چاوە و ڕەنگە ببێتە هۆى زیان پێگەیاندنى، هەروەها دەم و چاو شوێنى جوانى و رێزداریە.

مافی پیاو لەسەر ژنەكەی

مافی پیاو لەسەر ژنەكەی 

پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم دەفەرموێ: ((لو كنت آمراً أحداً أن يسجد لأحد، لأمرت المرأة أن تسجد لزوجها)). رواه الترمذي (حديث حسن).
واتە: گەر فەرمانم بكردایە بە كەسێك كە سوجدە [سوجدەى رِێز و پێزانین.] بۆ یەكێكی تر ببات، ئەوا فەرمانم دەدا كە ئافرەت سوجدە بۆ مێردەكەی ببردایە.
((جاءت امرأة الى النبيصلى الله عليه وسلم فقالت: يا رسول الله! أنا وافدة النساء إليك، هذا الجهاد كتبه الله على الرجال، فإن يصيبوا أجروا، وإن قتلوا كانوا أحياء عند ربهم يرزقون، ونحن معاشر النساء نقوم عليهم فما لنا من ذلك؟! فقال رسول اللهصلى الله عليه وسلم: أبلغي من لقيت من النساء: أن طاعة المرأة الزوج وإعترافها بحقه (*) يعدل ذلك، وقليل منكن من يفعله!))
واتە: ئافرەتێك هاتە لای پێغەمبەر گوتی: ئەی پێغەمبەری خوا من نوێنەری ئافرەتانم و هاتومە لاى جەنابت، ئەو جیهادەی خوای گەورە لەسەر پیاوانی فەرز كردوە و پاداشتیان بۆ دەنوسرێ و گەر بكوژرێن ئەوا شەهیدن و زیندون و لەلای خوای بەخشندە رۆزیان دەدرێتێ.. ئێمەی كۆمەڵی ئافرەتانیش هەڵدەستین بە خزمەت كردنیان، جا ئێمە لەوەدا چیمان بۆ هەیە؟!
پێغەمبەری خوا فەرموی: گەر بە هەر ئافرەتێك گەیشتی ئەوەی پێ رابگەیەنە كە گوێڕایەڵی كردنی ژن بۆ مێردەكەی و دان نان بە مافی مێردەكەی وەك ئەو جیهادە خێر و پاداشتی بۆ دەنوسـرێ. كەم كەس لە ئێوەش گوێڕایەڵی مێردەكانیان دەكەن!
((لا ينظر الله تبارك وتعالى الى امرأة لا تشكر لزوجها وهي لا تستغني عنه)). رواه النسائي والبزار (حديث صحيح).

((اثنان لا تجاوز صلاتهمارؤوسهما:.... وامرأة عصت زوجها حتى ترجع)). رواه الطبراني و الحاكم.
حەصينى كوڕی محصن گوتویەتى: ((حدثني عمتي قالت: أتيت رسول اللهصلى الله عليه وسلم في بعض الحاجة، فقال

لي: أي هذه! أذات بعل؟ قالت: نعم، قال: كيف أنت له؟ قالت: لا آلوه إلا ما عجزت عنه، قال: فانظري أين أنت

منه فإنه هو جنتك ونارك!!)). رواه الترمذي بسند صحيح.
واتە: پورم بۆی باس كردم و گوتی: چومە خزمەت پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بۆ هەندێ پێویستی. پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم پێی گوتم: فڵان! مێردت هەیە؟ گوتی: بەڵێ. پێغەمبەر فەرموی: تۆ بۆ ئەوچۆنی؟ ئافرەتەكە گوتی: كەمتەرخەمی ناكەم لە گوێ رایەڵی و خزمەت كردنی تەنها ئەوە نەبێ كە لە توانام نەبێ. پێغەمبەر فەرموی:كەواتە تەماشا كە تۆ لەكوێی ئەویت، مێردەكەت بەهەشت ودۆزەختە.(مەبەست لە بەهەشت و دۆزەختە ئەوەیە گەر ئافرەت گوێ رایەڵی مێردەكەی بێ ئەوا دەچێتە بەهەشت وە بە پێچەوانەوەش گەر سەرپێچی فەرمانەكانی مێردەكەی بكات ئەوا دەچێتە دۆزەخ.(وەرگێڕ).
==========================
(*)مافی مێرد بەسەر هاوسەرەكەی ئەوەیە كە رێزی دایك و باوكی ئەو بگرێ، رەفتار و مامەڵەیان لەگەڵ باش بكات وە هانی بدات لەسەر زیادە چاودێری كردنیان، هەروەها لەسەریەتی خۆڕاگری خراپەكانیان بێت بەرامبەر بەو، بە تایبەتی دایك و باوك، چونكەئاگر بە ئاگر دانامركێتەوە بەڵكو بە ئاودەكوژێتەوە !
لەسەر ژن پێویستە زاڵ بێت بەسەر خۆپەرستی خۆی و زەبتی عاطيفى خۆی بكات، بەمەش رەزامەندی خوای گەورە پاداشتی باش بەدەست دێنێ، لەبەر چاوی مێردەكەی گەورە دەبێت و رێز و خۆشەویستی ئەو بەدەست دێنێ.
با هەردەم ئەوەی لە بیر بێت كە دایك و باوكی مێردەكەی، مێردەكەی ئەویان بە خێو كردوە و گەورەیان كردوەو فێری خوێندنیان كردوە، ئەویش وەك ئەركێك دەبێ قەرزەكەیان بداتەوە، جا ئافرەتەكەش بە دەوری خۆی هەستێ بە یاریدانی مێردەكەی بۆ جێ بەجێ كردنی ئەم ئەركە پیرۆزە.
با ژن بزانێ خوای گەورە نامرێ، لەگەڵ خەڵك چۆن بی بەهەمان شت تۆش رەفتارت لەگەڵ دەكرێتەوە، جا گەر مامەڵەی لەگەڵ دایك و باوكی مێردەكەی باش بێت ئەوا ئەو كاتە خێزانی كوڕەكانی بە هەمان شێوە مامەڵەی باش لەگەڵ ئەودا دەكەن لە تەمەنی پیری دا، خوای گەورەش پاداشتی چاكە كاران بە فیڕۆ نادات.
ئەم ئامۆژگاریانە زێڕ ئاسان كە بە فەرامۆش كردنیان چۆن بۆتە مایەى روخاندنی خێزان و عەقدی هاوسەری، یان پیاو هەڵساوە بە توڕە كردنی دایك و باوكی كە دەبێتە مایەی بەدبەختی دنیا و ئاخیرەتی، هۆی یەكەمی توڕەكردنەكەش ژنە!!
هەروەها لە مافی پیاو بەسەر هاوسەرەكەیەوە ئەوەیە كە منداڵەكانی پەروەردە بكات، بۆ ئەم پەروەردەیەش لەسەر ژن پێویست دەكات كە هەوڵێكی زۆر بدات بۆ چاودێریكردنێكی زۆرو لێكۆڵینەوەیەكی فراوان و پیادەكردنی هۆشیاری، بەتایبەتی لەم سەردەمەی ئێستادا كە زانستە پەروەردەیىیەكان و دەرونىیەكان بەرەو پێش چون و فراوان بون دەچن. بەرامبەر بەوەش بە هەمان شێوە ئەركی مێردە كە رێزی خزم و كەس و كاری هاوسەرەكەی بگرێ بە تایبەتی دایك و باوكی، چونكە جوانترین و باشترین دیاری كە جەرگیانە پێشكەشی ئەویان كردوە، لەبەر ئەوە لەسەریەتی بەبەردەوامی مامەڵەی چاكیان لەگەڵ بكات و خۆشەویستیان بۆ بنوێنێ و بەشداریان بكات لە كارە گرنگەكانی، كە بە هۆی غافڵ بون لەمەدا زۆر قەیرانی دروست كردوە!
بەم بۆنەوە نامەیەكی ناسك نەقڵ دەكەین كە لە زاواوە بۆ خەسوەكەی دەنێرێ ئەمەش دەقەكەیەتی:
}دایكم... ئەی خۆشەویسترین دایك.. چۆن بانگت ناكەم دایكم، كە تۆ خۆشەویسترین مرۆڤت پێشكەش بە دڵم كردوە... ؟!
چۆن بە دایكم بانگت ناكەم، كە تۆ ئەم ئافرەتەت هێناوەتە بون... ئەو هاوڕێیەی كە ژیانی داگرتوم... من بەختیار ترین مرۆڤی دنیام... ئەوەندە بەختەوەرىیەم بەسە كە هەمو ژیانم لەگەڵ ئەم كچە دەبەمە سەر كە چەندەها ساڵە لێی دەگەڕێم... لەگەڵ ئەو كچەی تۆ كە بوە بە هاوسەرم و دایكی منداڵەكانم بەم نزیكانە... تۆ كچەكەت داوەتە من... بەڵام من دڵ و گیانم داوەتێ..

پاداشتى گوێڕایەڵی ژن بۆ مێردەكەی پاداشتى گوێڕایەڵی ژن بۆ مێردەكەی

پاداشتى گوێڕایەڵی ژن بۆ مێردەكەی

پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرمویەتی: ((المرأة إذا صلت خمسها، وصامت شهرها، وأحصنت فرجها، وأطاعت زوجها، فلتدخل من أي أبواب الجنة شاءت)). رواه أبو نعيم في الحلية وله شواهد يرقى بها الى درجة الحسن والصحة.
واتە: گەر ژن پێنج نوێژە فەرزەكانی بەجێ هێنا و مانگی رەمەزان بە رۆژو بو، داوێنی خۆی لە خراپەكاری پاراست و فەرمانبەری مێردەكەی بكات لە چاكە، ئەوا با لە هەر دەرگایەكی بەهەشت دەچێتە ژور كە خۆی ئارەزوی لێیەتى بچێت.
هەروەها دەفەرموێ: ((أيما امرأة ماتت وزوجها عنها راض، دخلت الجنة)). رواه الترمذي بدرجة صحيح.
واتە: هەر ژنێك بمرێ و مێردەكەی لێی رازی بێ ئەوا دەچێتە بەهەشت. (بەڵام بەمەرجێ دروشمەكانی ئیسلام بەجێ بهێنێ و لەخوا ترس بێ).
((عن حصين بن محصن أن عمة له أتت النبي صلى الله عليه وسلم فقال لها: أذات زوج أنت؟ قالت: نعم! قال: فأين انت منه؟! قالت: ما آلوه، إلا ما عجزت عنه!قال: كيف كنت له! فإنه جنتك ونارك!)). رواه أحمد في المسند والنسائي وغيرهما وهو حسن الإسناد.
واتە حصين كوڕی محصن گوتویەتی: پورم بۆی باس كردم گوتی: چومە لای پێغەمبەر بۆ هەندێ پێویستی. پێغەمبەر پێی گوتم: ئەی فڵانە مێردت هەیە؟ گوتی: بەڵێ. پێغەمبەر فەرموی: تۆ بۆ ئەو چۆنی؟ گوتی: كەمتەرخەمی لە گوێڕایەڵی و خزمەت كردنی ناكەم مەگەر ئەوەی كە لەتوانام نەبێ. پێغەمبەر فەرموی: دەكەواتە: بزانە تۆ لە كوێى ئەویت، مێردەكەت بەهەشت و دۆزەختە. 

چۆن مێردەكەت بەختەوەر دەكەیت

چۆن مێردەكەت بەختەوەر دەكەیت 


ئافرەت دەتوانیت ماڵەكەی بكات بە بەهەشتێك كە بەردەوام مێردەكەی حەز بكات بگەرێتەوە بو ناوى،وە لەپەنایدا ئارامى دەست بكەوێت،وەغەم وخەفەتەكانى تیایدا بڕەوێنەتەوە،وە هیلاكى و ئازارەكانى بسڕێتەوە،وە توانا دەرونیەكانى بەرز بكاتەوە بۆ ئەوەى پەیامەكەى بەرامبەر بە خوداو كۆمەڵگاكەى بە باشترین شێوە بگەیەنێت...........بەڵام ئەمەچۆن دەكرێت؟
ئەم پرسیارە كتێبى (چۆن مێردەكەت بەختەوەر دەكەیت)ى نووسەر (محمد عبد الحلیم حامد) وەڵامى دەداتەوە،كەتیایدا چەند ڕیساو ڕینمووییەك پێشكەش بە ئافرەتى موسڵمان دەكات،بۆ ئەوەى پاڵپشتى بێت لە بەختەوەر كردنى مێردەكەیدا،كە ئەمانەن:-
*حفظ غيبة الزوج(پاراستنى دیار نەبوونى مێرد)
پێویستە لە سەر ئافرەت كە پارێزگارى لە نهێنیەكانى مێردو ئەوەى لە نێوانیاندا ڕودەدات بكات،وە منداڵەكانى بپارێزێت بە باش پەروەردەكردن وفێركردنیان وچاودێرى كردنیان تەندروستیان،وە هەروەهاپارێزگارى كردن لەكەس وكارو خزمەكانى بەوەى كە خراپەیان لە گەڵدا نەكات وڕێزلە كەس وكارو مێوانەكانى بگرێت.
*حسن الاستقبال (بە جوانى پێشوازى كردن):-
ئەو كردەوانەى ئافرەت مێردەكەى پێ بەختەوەر دەكات بە جوانى پێشوازى لێ كردنیەتى كاتێك كە دەگەڕێتەوە ماڵەوە،بە مەش هیلاكی ئیشى لە سەر لادەبات،وە قورسی و ناڕەحەتیەكانى ژیانى لە سەر سووك دەكات،پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم)
دەفەرمووێت:-(لاتحقرن من المعروف شيئا ولو أن تلقى أخاك بوجه طلق) 
واتە:- (هیچ شتێكى چاكە بەكەم وسووك مەزانن ئەگەر ئەو شتە ڕووگەش كردنەوەیەك بێت بەرامبەر براكەشت).
*أوقات الزينة (كاتەكانى خۆڕازاندنەوە):-
ئافرەتى ژیر ئەو ئافرەتەیە كەدەزانێت شتەكان لە شوێنى خوى دابنێت،وە خۆى لەو كاتانەدا دەڕازێنێتەوە كە خواى گەورە ئاماژەى پىَ كردووە لەكاتەكانى پشوودا و پێش نوێژى بەیانى و لە كاتى نوێژى نیوەڕۆ و لەپاش نوێژى خەوتنان (العشاء)وەلەكاتى گەڕانەوەى مێردەكەى لە سەفەر.
*(التزين والتطيب) (خۆڕازاندنەوەو بۆن خۆشكردن):-
لەو شتانەى دڵى مێرد دەكاتەوە وچاوى ڕون دەكات بینینى خێزانەكەیەتى بە دیمەنێكى سەرنج ڕاكێش لە جل وبەرگى خاوێن وجوان و پرچێكی داهێنراولە گەڵ بۆنێكى خۆش ئەو كاتە هەست بە خۆشى و ئاسودەیی دەكات.
*(تجميل الصوت وترقيقه) خۆش كردنى دەنگ وناسك كردنى:-
پێویستە لە سەر ئافرەت كە مێردەكەى تایبەت بكات بە ناسكى دەنگى لە كاتى قسە كردن لە گەڵیدا ئەم شێوازە لەقسەكردن بۆ كەسى تر نەبێت جگە لە مێردەكەى چونكە دەبێتە مایەى فیتنە،هەروەكو خواى گەورە دەفەرمووێت{ فَلَا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ } واتە: [... لە كاتى قسەكردندا ناز مەكەن بەناسكى قسە مەكەن، بۆ ئەوەى كەسانى دلرِ نەخۆش تەماحتان تێنەكەن ] .
*الرضا بما قسم الله(ڕازى بوون بە بەشى خوا):-
پێویستە لە سەرت قایل وڕازى بیت بەبەشى خودا،پێویستە لەسەرت كە سەیرى ئەو كەسانە بكەیت كە لە خوارەوەى تۆن لە دونیادا،پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم)دەفەرمووێت
هەر كەسێك بەیانى هەستاو جەستەى ساغ بوو وبەئارام وئاسایش بوو لە ناو كۆمەڵەكەیدا،وە خواردنى ئەو ڕۆژەى هەبوو ئەوە وەك ئەوە وایە كەهەموو دونیاى دەسكەوتبێت). 
*طاعة الزوج(گوێڕایەڵى مێرد):-
مێرد سەركردەیە،بەلاَم سەركردایەتى تەكلیف وبەخشین وخۆبەخت كردنە نەوەك بە كۆیلە كردن وزاڵبوون،ژنیش پاڵپشت ویارمەتى دەرە لەم كارەدا بە گوێڕایەڵى كردنى
پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم)دەفەرمووێت(ئەگەر فرمانم بەكەسێك بكردایە سوژدە بو كەسێكى تر ببات،ئەوا فرمانم بە ئافرەت دەكرد سوژدە بۆ مێردەكەى ببات).
*اجتناب الزينة المحرمة(دوور كەوتنەوە لە خۆجوان كردنەوەى حەرام):-
بۆ ئافرەت حەرامە كە پرچێكى تر ببەستێت بە پرچیەوە (واتە:بارۆكە بە كاربهێنیت)وەك لەم فەرموودەیەدا هاتووە (نەفرەتى خوا لەو ئافرەتانەى كە پرچێكى تر دەبەستن بە پرچیانەوە وە ئەوانەش كە بۆبان دەكەن وەئەوانەى خاڵ دەكوتن وە ئەوانەش بۆیان بۆیان دەكوترێت وە ئەوانەى برۆ هەڵدەگرن وە ئەوانەش بۆیان هەڵدەگرن وەئەوانەى ددانیان شاش دەكەن وە ئەوانەش كە بۆیان شاش دەكەن.(النمص)كە لەم فەرموودەیەدا هاتووە ماناى:لابردن یان ڕیك كردنى مووى برۆكانە.
*المرأة راعية‌(ئافرەت پارێزەرە):-
پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم)دەفەرمووێت:-(ئافرەت پارێزەرە لەماڵى مێردەكەى وەبەر پرسە لەوەى كە پێى سپێردراوە). بە ڕاستى ئیسلام بەڕێوەبردنى ماڵ وپاراستنى سپاردووە بە ئافرەت.
*(إعداد الطعام وإتقانه) (ئامادەكردنى خۆراك وبە جوانى دروست كردنى):-
باش وایە ئافرەت خۆى خۆراك دروست بكات وبە خۆشترین وجوانترین شێوە دروستى بكات،چونكە وتراوە (نزیكترین ڕێگە بۆ گەدەى پیاو گەدەیەتى)
*الإعتراف بالجمیل) (دانان بە چاكەكانى مێرد):-
پێویستە بەردەوام ئافرەت دان بەچاكەكانى مێردەكەیدا بنێت، چونكە ئەمە دەبێتە هۆى سۆزو خۆشەویستى لە نێوانیاندا،وە دواتریش بەئەمەكى ووەفایی 
*الأخبار السارة ‌ (هەواڵە دڵ خۆش كەرەكان):-
باش وایە ئافرەتى موسڵمان بە هەواڵ وڕووداوى دڵخۆش كەرپێشوازى لە مێردەكەى بكات، وە جوان نییە هەواڵ و كێشەو گرفتەكان بداتە ڕوى مێردەكەى كە لە ئیش گەڕاوەتەوە و ماندووە.
*(الجماع)(جووت بوون):-
لە مافەكانى مێرد لە سەر خێزانەكەى ئەوەیە بەپەلە وەڵامى بداتەوە هەر كاتێك بانگى كرد بۆ سەر جێگەكەى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم)دەفەرمووێت:-(هەر چ ئافرەتێك شەوى بەسەردا هات ومێردەكەى لێى ڕازى بێت دەچێتە بەهەشتەوە)
*(الصبروالمواساة) (ئارام گرتن ودڵ دانەوە):-
ئەوەى كە بەشدار دەبێت لە زیاد كردنى بەختەوەرى ژیانى ژن ومێردایەتى و دەیبارێزێت ئەوەیە كە ئافرەت ئارام بگرێت كە تووشى خۆی یان مێردەكەى دەبێت لە بەڵاى نەفس وماڵ،وە كار بكات بۆ دڵدانەوەى مێردەكەى لە سەر ئەو بەڵايەى كە تووشى بووە.
*(حسن تدبیر المنزل)(بە چاكى بەڕێوەبردنى ماڵ):-
لە ئەركەكانى ئافرەت چاك بەڕێوەبردنى ماڵە بەوەى كە پاكى بكاتەوە،وە كار بكات بۆ لابردنى هەموو شتێكى ناپەسەندو بۆن ناخۆش لە ماڵە كەدا.
*(التعاون على الطاعة‌) (هاوكارى كردنى یەكترى لەسەر خوا پەرستى وطاعەت)
ئەوەى كى مێرد بەختەوەر دەكات ئەوەیە كە ببینێت خێزانەكەى ئەركەكانى بەرامبەر بە خوا بە جێ دێنێت،وە هاریكارى مێردەكەشى دەكات لەسەر بە جێ هێنانى فەرمانەكانى خواو پێغەمبەرەكەى (صلى الله علیه وسلم).