الاثنين، 3 أغسطس 2015

وەسێتى پێغەمبەر نوح عليه السلام لە كاتى سەرەمەرگدا بۆ كوڕەكەى هاوەڵى خۆشەویست عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو (رضي الله عنه) دەفەرمووێت: پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتى: لە كاتێكدا پێغەمبەر نوح (عليه السلام) مردنى نزیك بووەوە، بە كوڕەكەى فەرموو: من وە سیەتت بۆ دەكەم، فەرمانت پێدەكەم بە دووشت، وە ڕێگریت لێدەكەم لە دووشت، فەرمانت پێدەكەم بە ووتنى: (لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ)) واتە: هیچ پەرستراوێك نییە بەهەق جگەلە (الله) چونكە هەر حەوت ئاسمانەكان و زەوییەكانیش، ئەگەر بخرێتە تایەكى تەرازووەوەو(لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ) لە تایەكەى ترى بێت، ئەوا (لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ) قورسترە، وە ئەگەر هەر حەوت ئاسمانەكان و زەوییەكانیش ببن بە بازنەیەكى نادیارو ئاڵۆز ئەوا (لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ) لێكیان جیادەكاتەوە، وە فەرمانیشت پێدەكەم بە ووتنى: (سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ)، واتە: پاكى و بێگەردى و ستایش بۆ خوایە، چونكە ووتنى ئەم ووشانە نوێژى هەموو شتێكە، وە بەهۆیەوە ڕزق و ڕۆزى دەبەخشرێت بە دروستكراوەكان، وە ڕێگریشت لێدەكەم لە هاوبەش دانان بۆ خواى گەورە، وە لە خۆبەگەورەزانین، هاوەڵەكان فەرموویان: ئەى پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) زانیومانە هاوبەش دانان بۆ خواى گەورە چییە، بەڵام خۆبەگەورە زانین چییە؟ ووتیان: ئەوەیە كە یەكێك لە ئێمە جوتێك نەعل یان پێڵاوێكى جوانى هەبێت و قەیتانى جوانى پێوەبێت، ئەویش فەرمووى: نەخێر، ووتیان: یەكێك لەئێمە پۆشاكێكى جوانى هەبێت و لەبەرى بكات، ئەویش فەرمووى: نەخێر، ووتیان: ئەوەیە كە یەكێك لە ئێمە سوارییەكى هەبێت و سوارى بێت، ئەویش فەرمووى: نەخێر، ووتیان: ئایا ئەوەیە كە یەكێك لەئێمە هاوڕێى هەبێت و لەلاى دابنیشن، ئەویش فەرمووى: نەخێر، ووتیان: ئەى پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) ئەى خۆبەگەورەزانین چییە؟ ئەویش فەرمووى: وەرنەگرتن و ڕەتكردنەوەى حەق و ڕاست، وە بەسوك و نزم تەماشاكردنى خەڵكە.

وەسێتى پێغەمبەر نوح عليه السلام لە كاتى سەرەمەرگدا بۆ كوڕەكەى
هاوەڵى خۆشەویست عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو (رضي الله عنه) دەفەرمووێت: پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتى: لە كاتێكدا پێغەمبەر نوح (عليه السلام) مردنى نزیك بووەوە، بە كوڕەكەى فەرموو: من وە سیەتت بۆ دەكەم، فەرمانت پێدەكەم بە دووشت، وە ڕێگریت لێدەكەم لە دووشت، فەرمانت پێدەكەم بە ووتنى: (لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ)) واتە: هیچ پەرستراوێك نییە بەهەق جگەلە (الله) چونكە هەر حەوت ئاسمانەكان و زەوییەكانیش، ئەگەر بخرێتە تایەكى تەرازووەوەو(لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ) لە تایەكەى ترى بێت، ئەوا (لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ) قورسترە، وە ئەگەر هەر حەوت ئاسمانەكان و زەوییەكانیش ببن بە بازنەیەكى نادیارو ئاڵۆز ئەوا (لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ) لێكیان جیادەكاتەوە، وە فەرمانیشت پێدەكەم بە ووتنى: (سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ)، واتە: پاكى و بێگەردى و ستایش بۆ خوایە، چونكە ووتنى ئەم ووشانە نوێژى هەموو شتێكە، وە بەهۆیەوە ڕزق و ڕۆزى دەبەخشرێت بە دروستكراوەكان، وە ڕێگریشت لێدەكەم لە هاوبەش دانان بۆ خواى گەورە، وە لە خۆبەگەورەزانین، هاوەڵەكان فەرموویان: ئەى پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) زانیومانە هاوبەش دانان بۆ خواى گەورە چییە، بەڵام خۆبەگەورە زانین چییە؟ ووتیان: ئەوەیە كە یەكێك لە ئێمە جوتێك نەعل یان پێڵاوێكى جوانى هەبێت و قەیتانى جوانى پێوەبێت، ئەویش فەرمووى: نەخێر، ووتیان: یەكێك لەئێمە پۆشاكێكى جوانى هەبێت و لەبەرى بكات، ئەویش فەرمووى: نەخێر، ووتیان: ئەوەیە كە یەكێك لە ئێمە سوارییەكى هەبێت و سوارى بێت، ئەویش فەرمووى: نەخێر، ووتیان: ئایا ئەوەیە كە یەكێك لەئێمە هاوڕێى هەبێت و لەلاى دابنیشن، ئەویش فەرمووى: نەخێر، ووتیان: ئەى پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) ئەى خۆبەگەورەزانین چییە؟ ئەویش فەرمووى: وەرنەگرتن و ڕەتكردنەوەى حەق و ڕاست، وە بەسوك و نزم تەماشاكردنى خەڵكە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق