گۆشتی ئاژه‌ڵ له نێوان حه‌رام و حه‌ڵاڵ کردنی
ئه‌مڕۆ له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا که مافی ئاژه‌ڵی به‌ناو تیایه پارێزراوه، به شێوه‌یه‌ک کوشتاری ئاژه‌ڵ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن به‌بینی هه‌موومان تووشی شۆک ده‌کات و له‌وه‌ش ئه‌چێت زۆربه‌مان گۆشتی له به‌رچاو بکه‌وێت ..! له هه‌مان کاتدا سه‌گ و پشیله وه‌ک مناڵ به‌خێو ده‌که‌ن که‌چی ئه‌وانه‌ی ده‌خورێن به جۆرێک ده‌کوشرێن که زۆر به‌ئازاره و ووژدانی زۆر به‌مان ئه‌هاژێنێت و هێندا کوشتنی مرۆڤێک له دڵماندا به ئازاره ، ئه‌مه له ڕووی ئازاردانیان ، له ڕووی حه‌رامی و حه‌ڵاڵی گۆشته‌که بۆ ئێمه‌ی ئیسلام ئه‌گه‌رێینه‌وه بۆ قورئانی پیرۆز ، سه‌ره‌تا گومان له‌وه‌دا نییه ئاینی پیرۆزی ئیسلام هیچ شتێكی فه‌رز نه‌كردووه یان قه‌ده‌غه نه‌كردووه ئه‌گه‌ر سوودێكی زۆری به‌نده‌كانی تێدا نه‌بووبێ، یه‌كێك له‌و قه‌ده‌غه كراوانه باسه‌که‌ی ئێمه‌یه که بریتی یه له خواردن و به‌كارهێنانی گۆشتی به‌راز و خواردنه‌وه‌ی خوێن و ئاژه‌ڵی مرداره‌وه‌بوو، هه‌روه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: له سوره‌تی (المائدة:3) و (الأنعام:145) به کوردییه‌که‌ی واته : له‌سه‌رتان حه‌رام كراوه خواردنی گۆشتی مرداره‌وه بوو, و خوێن, و گۆشتی به‌راز, و ئه‌و گیانداره‌ی كه سه‌ر ده‌بڕڕێت و ناوی غه‌یری خوای له‌سه‌ر ده‌برێت, و هی خنكاو, و ئه‌وه‌ی كه به‌لێدان یان كه‌وتنه خواره‌وه یان به لێدانی گیاندارێكی تر, یان دڕنده په‌لاماری دابن, و لێی خواردبن، مه‌گه‌ر سه‌رببڕێن، ئێستا ئه‌زانین گۆشتی به‌راز حه‌رامه ، ئه‌ی ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه بکوشرێت ئه‌بێ ناوی چی لێبنێن که خۆی له‌سه‌ر ساغی حه‌رام بێت ..!
بۆیه ئێمه‌ی موسڵمان له‌و گۆشته به‌ستراوانه‌ی ڕه‌وانه‌ی کوردستان ده‌کرێت ده‌بێت زۆر ئاگاداربین تا تووشی حه‌رام خواردن نه‌بین ،چوونکه ئه‌وانه‌ی له‌و ڤیدیۆ یه‌ی خواره دبینن هه‌موویان حه‌رامه خواردنیان به حوکمی ئه‌وه‌ی لێده‌درێن و هه‌شیانه مردار ده‌بێته‌وه دواتر سه‌ر ده‌برێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تاوانێکی گه‌وره‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاژه‌ڵ و باڵندانه ئه‌نجام داوه ، به‌داخه‌وه له کوردستانیش ئه‌م چۆره کوشتاره به که‌می هه‌یه به تایبه‌تی کوشتنی ماسی که به‌دار له‌سه‌ری ده‌درێت که زۆر به‌مان ئه‌م حاڵه‌ته‌مان بینیووه بۆیه پێویسته له‌کرین و سه‌ربرینی هه‌ر ئاژه‌ڵ و باڵنده‌یاک ووریای به حه‌ڵاڵ کردن و حه‌رام کردنی بین.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق