الاثنين، 3 أغسطس 2015

بۆچی خودا داوا له‌ موسوڵمانان ئه‌كات ژیانی هاوسه‌رگیری پێك بهێنن باوكایه‌تی ستایلی ژیانێكی ته‌ندروست ئه‌به‌خشێت لێكۆڵه‌ره‌وانی ئه‌مریكا له‌ واشنتۆن هه‌ستاون به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر 200 لاو كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 21 ساڵی بۆ 31 ساڵیدابووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئایا به‌ باوك بوون ژیانێكی باشتر ئه‌به‌خشێته‌ مرۆڤه‌كان یان نه‌ له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ته‌مه‌نی نێوان 20 بۆ 30 ژنیان هێناوه‌ و بوون به‌ باوك له‌ خووه‌ خراپه‌كانی وه‌كو جگه‌ره‌ كێشان و مه‌ی خواردنه‌وه‌ و به‌كار هێنانی ماریجوانه‌ به‌ دوورن. شایه‌نی باسكردنه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێشووتر ئه‌وه‌یان پشت ڕاستكردبووه‌وه‌ كه‌ ژیانی هاوسه‌رگیری هه‌ڵسو كه‌وتی خراپی پیاوان به‌ شێوه‌یه‌كی باش له‌ خراپه‌وه‌ بۆ هه‌ڵسوكه‌وتی باش و گونجاو ئه‌گۆڕێت وه‌ بوون به‌ باوكیان له‌و ژیانه‌دا وه‌لا نه‌خست بوو بگره‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ هۆكاراه‌كانی گۆڕینی بۆچون و هه‌ڵسوكه‌وتی پیاوان. ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ ئه‌و پیاوانه‌ی پێش ژیانی هاوسه‌رگیری خویان گرتووه‌ به‌ خواردنه‌وه‌ی مه‌یه‌وه‌ پاش پێك هێنانی ژیانی هاوسه‌رگیری ئه‌و خوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر جیاواز كه‌م ئه‌كات چونكه‌ زیاتر په‌رۆشی ژیانی نمونه‌ی خۆیان ئه‌بن. ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕاستییه‌ قورئانییه‌مان له‌ ڕووی زانستی مرۆییه‌وه‌ بۆ پشت ڕاست ئه‌كاته‌وه‌ كه‌ خودای گه‌وره‌ داوا له‌ موسوڵمانان ئه‌كات ژیانی هاوسه‌رگیری پێك بهێنن چونكه‌ ژنانی به‌ به‌رگی پیاوان ناوهێناوه‌ ئیتر ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌ ڕووی ده‌رونییه‌وه‌ به‌رگێكی ته‌واوی پۆشیبێ‌ ڕوو له‌ مه‌ی خواردنه‌وه‌ ناكات یان ورده‌ ورده‌ وای لێدێت كه‌ جگه‌ره‌كێشان كه‌م بكاته‌وه‌ و سه‌ر ئه‌نجام وازی لێ بێنێت.

بۆچی خودا داوا له‌ موسوڵمانان ئه‌كات ژیانی هاوسه‌رگیری پێك بهێنن
باوكایه‌تی ستایلی ژیانێكی ته‌ندروست ئه‌به‌خشێت
لێكۆڵه‌ره‌وانی ئه‌مریكا له‌ واشنتۆن هه‌ستاون به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر 200 لاو كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 21 ساڵی بۆ 31 ساڵیدابووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئایا به‌ باوك بوون ژیانێكی باشتر ئه‌به‌خشێته‌ مرۆڤه‌كان یان نه‌ له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ته‌مه‌نی نێوان 20 بۆ 30 ژنیان هێناوه‌ و بوون به‌ باوك له‌ خووه‌ خراپه‌كانی وه‌كو جگه‌ره‌ كێشان و مه‌ی خواردنه‌وه‌ و به‌كار هێنانی ماریجوانه‌ به‌ دوورن.
شایه‌نی باسكردنه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێشووتر ئه‌وه‌یان پشت ڕاستكردبووه‌وه‌ كه‌ ژیانی هاوسه‌رگیری هه‌ڵسو كه‌وتی خراپی پیاوان به‌ شێوه‌یه‌كی باش له‌ خراپه‌وه‌ بۆ هه‌ڵسوكه‌وتی باش و گونجاو ئه‌گۆڕێت وه‌ بوون به‌ باوكیان له‌و ژیانه‌دا وه‌لا نه‌خست بوو بگره‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ هۆكاراه‌كانی گۆڕینی بۆچون و هه‌ڵسوكه‌وتی پیاوان.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ ئه‌و پیاوانه‌ی پێش ژیانی هاوسه‌رگیری خویان گرتووه‌ به‌ خواردنه‌وه‌ی مه‌یه‌وه‌ پاش پێك هێنانی ژیانی هاوسه‌رگیری ئه‌و خوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر جیاواز كه‌م ئه‌كات چونكه‌ زیاتر په‌رۆشی ژیانی نمونه‌ی خۆیان ئه‌بن.
ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕاستییه‌ قورئانییه‌مان له‌ ڕووی زانستی مرۆییه‌وه‌ بۆ پشت ڕاست ئه‌كاته‌وه‌ كه‌ خودای گه‌وره‌ داوا له‌ موسوڵمانان ئه‌كات ژیانی هاوسه‌رگیری پێك بهێنن چونكه‌ ژنانی به‌ به‌رگی پیاوان ناوهێناوه‌ ئیتر ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌ ڕووی ده‌رونییه‌وه‌ به‌رگێكی ته‌واوی پۆشیبێ‌ ڕوو له‌ مه‌ی خواردنه‌وه‌ ناكات یان ورده‌ ورده‌ وای لێدێت كه‌ جگه‌ره‌كێشان كه‌م بكاته‌وه‌ و سه‌ر ئه‌نجام وازی لێ بێنێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق