الخميس، 30 يوليو 2015

بۆنخۆشى و خۆڕازاندنه‌وه‌ی ئافره‌ت بۆ پیاوه‌كه‌ی خۆشەویستى دروست دەكات 

پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم فەرمویەتی: ((حُبّبَ اليّ من دنياكم النساء والطيب! وجعلت قرة عيني في الصلاة)) رواه أحمد في المسند والنسائي والبيهقي (صحيح) واتە: لە دنیاكەتاندا دو شت لەلام خۆشەویست كراوە، ئافرەت و بۆنخۆشی، وە لە نوێژدا چاوو دڵم رۆشن دەبنەوە. 
لە بارەی بۆنخۆشیەوە هەندێك لە شارەزایان دەڵێن: ڕازاندنەوەو خۆجوان كردنی ژن بۆ مێردەكەىو خۆبۆن خۆش كردنی لەبەهێزترین هۆیەكانی خۆشەویستى و تەبایی وبەزەیى دادەنرێ. هەروەها بۆن خۆش كردن دەبێتە هۆی نزیكی لە یەكترى و ڕق لێ نەبونەوە. چونكە چاو و لوت سەری دڵن جا گەر دیمەنێكی باش و جوانی بینی یەكسەر بۆ دڵی دەگەیەنێ و خۆشەویستی دروست دەبێ، ئەگەر دیمەنێكی ناشیرین كەوتە بەر چاوی وەك جل وبەرگ، ئەوا یەكسەر ئەم شتەی كە پێی ناخۆشە بە دڵی دەگات، ئەو كاتە ڕقی لێ دەبێتەوەو لێی دور دەكەوێتەوە. لەبەر ئەوەی بۆن كاریگەریى و مەترسی لەسەر دڵ و دەرون هەیە. بەڵام پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم قەدەغەی ئەوەی كردوە كە ئافرەت بەبۆنخۆشى یەوە بچێتە سەر شەقام و بازاڕ، چونكە دەرچونی ئافرەت بۆ بەبۆنخۆشی دەبێتە هۆی سەرنج ڕاكێشان و بزواندنی ئارەزوی پیاو و هاندان بۆ ئەنجام دانی كاری بەدڕەوشتىو زیناكردن. 
((خاتو عائیشە رەزای خوای لێ بێ گوتویەتى: ئافرەتێك هاتە لای پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم پرسیاری دەربارەی پاك بونەوەی لە حەیز لێ كرد، پێغەمبەریش فەرمانی پێدا كە چۆن خۆی پاك بكاتەوەو خۆی بشوات، فەرموی: كەمێك لە (مسك) كە جۆرە بۆنێكە، بێنەو خۆتی پێ پاك بكەرەوە. ئافرەتەكەش گوتی: چۆن خۆمی پێ پاك بكەمەوە. 
پێغەمبەر فەرموی: خۆتی پێ پاك بكەوە. ئافرەتەكە گوتی: چۆن؟ 
پێغەمبەر فەرموی: سبحان الله، خۆت پاك بكەوە! 
عائشە دەڵێ: دەستی ئافرەتەكەم گرت و پێم گوت: شوێنی خوێنەكەی پێ پاك بكەوە)).(رواه البخاري ومسلم.)
بە مانای: ئافرەت پاش ئەوەی كە پاك دەبێتەوە لە حەیزدا، تۆزێك بۆنی مسك یان هەر بۆنێكی تری خۆش بە پارچە لۆكەیەك یان پارچە قوماشێك بە (فەرجی)یەوە بنێ بۆ ئەوەی شوێنی خوێنەكە بۆنی خۆش پیاو بۆنی پیس و ناخۆشی لێ لابدرێ.
ئەبو داود دەڵێ: ((كانت لرسول الله صلى الله عليه وسلم سُكّة: يتطيب منها)).(حديث حسن.)
واتە: پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم گوڵاو پڕژێنێكی هەبو كە خۆی پێ بۆن خۆش دەكرد.
پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم فەرمویەتی: ((أطيب الطيب المسك)). رواه أبوداود(حديث حسن وصحيح).
واتە: خۆشترین بۆن بۆنی میسكە.
هەروەها فەرمویەتى: ((طيب الرجال ما ظهر ريحه وخفي لونه، وطيب النساء ما ظهر لونه وخفي ريحه)). رواه الترمذي والنسائي(صحيح).
واتە: بۆنى پیاوان ئەوەیە كە بۆن بكرێ و رەنگەكەى بشاردرێتەوە، بۆنخوشى ئافرەتانیش ئەوەیە كە رەنگەكەى بەدەربكەوێ و بۆنى نەكرێ.
هەروەها دەفەرموێ: ((من عرض عليه ريحان فلا يرده، فانه طيب الريح، خفيف المحمل)) رواه مسلم
واتە: گەر یەكێك رەیحانی پێشكەش كرا با وەری بگرێ و ڕەتی نەكاتەوە. چونكە بۆنی خۆشەو، هەڵگرتنیشی سوكە.
هەر بەو بۆنەیەوە بوخارىو نەسائی گێڕاویەتیانەوەكە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لە كاتێكدا گەر یەكێك بۆنی پێشكەش كردبا، ڕەتی نەدەكردەوەو لێی وەردەگرت. 


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق