الخميس، 30 يوليو 2015

ئامۆژگاری و ڕاسپاردە بەر لە هاوسەرگرتن ئامۆژگاری دایك 

و باوك بۆ كچی تازە بەشودراو


ئەنەس دەڵێ: هاوەڵە بەڕێزەكانی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم كاتێك كە بوكێكیان بۆ زاوا دەگواستەوە، فەرمانیان بە بوكەكە دەكرد كە خزمەتی مێردەكەی بكات و چاوەدێری مافی ژن و مێردایەتی بكات.
ئامۆژگاری باو ك لەكاتی بەشودانی كچەكەی
عبدالله ی كوڕی جەعفەری كوڕی ئەبوتالیب ئامۆژگاری كچەكەی كردو پێی گوت: 
نەكەی (غیرە)ت بەرامبەر مێردەكەت هەبێ، واتە لێی بترسی لەوەی كە دڵی بە ئافرەتێكی ترەوە بێت. چونكە ئەم (غیرە)یە كلیلی دەرگای تەڵاق دانە! نەكەی زۆر گلەیى و گازاندەو ناڕەزایی دەرببڕی چونكە ئەوە دەبێتە هۆی توڕەبونی.
پێویستە چاوەكانت بە كل(*) بڕازێنیتەوە، چونكە جوانترین ڕازانەوەیە، خۆشترین و باشترین بۆن ئاوە.
ئامۆژگاری خەزور بۆ زاواكەی
لەو كاتەی ئیمامی عەلی داخوازی فاطيمه ى لە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم كرد، پێغەمبەر پێی فەرمو: ((فاطيمه بۆ تۆیە بەمەرجآ پێویستە بەباشى و بەچاكی هەڵس و كەوت و ڕەفتارو ژیانی لەگەڵ ببەیتە سەر)).(رواه الطبرانى(صحيح).)
عوسمانی كوڕی عەنبەسەی كوڕی ئەبو سوفیان داخوازی كچە مامەكەی كرد كە عوتبە مامی بو. عوتبەش عوسمانی لەلای خۆی دانیشاندو دەستی بەسەرى دا دەهێناو پاشان گوتی: نزیكترین خزم داخوازی خۆشەویسترین خۆشەویستی كردوە، كە ناتوانم ڕەتی بكەمەوە. ئەوا ڕازی بوم كە ببنە هاوسەری یەكتری، تۆ بەڕێزتری لەو لە كاتێكدا كە كچەكەم بە دڵمەوە نوساوە لەبەر ئەوە ڕێزی بگرە تا بەزمانی شیرینەوە باست بكەم. هەرگیز قسەی ناشیرینی پێ نەڵێیت و بەكەمی نەزانی، ئەگینا ڕێزت لەلام كەم دەبێتەوەو بە بچوكی دێیە بەر چاوم. هەرچەندە خزمیشی بەڵام نزیكتر بومەوە، لەبەر ئەوە خۆت لە دڵم دور مەخەرەوە. 
دایكێك ئامۆژگاری كچەكەی دەكات پێش شەوی گواستنەوەى
دایكێكی هاوچەرخ ئامۆژگاری كچەكەی بەم ئامۆژگاریانەوە كرد لە كاتێكدا كە خەندەو فرمێسك تێكەڵ بەیەكتری ببون گوتی:
كچە شیرینەكەم! ئەوا تۆ بەرەو ژیانێكی نوێ بەڕێ دەكەوی.. ژیانێك كە جێگەی باوك و دایكتی تێدا نابێتەوەو جێگەی خوشكەكانتی تێدا نابێتەوە... لەبەر ئەوە تۆ دەبیە هاوڕێ و هاوسەری پیاوێك كە نایەوێ كەسێكی تر بەشداری لەگەڵ دا بكات با ئەو كەسەش لە خوێن و گۆشتیشت بێ... 
كچەكەم! تۆ ببە ئەو هاوسەرە كە مافی هاوسەریەتی خۆی بدەیتێ و بۆی ببە بەدایك لە سۆزو خۆشەویستى دا، تۆ وا بكە كە ئەو هەست بكات تۆ هەمو شتێكی ژیانی ئەوی. ئەوەش بزانەو هەردەم لەبیرت بێ كە پیاو جا هەرچ پیاوێك بێ -منداڵێكی گەورەیە- كەوا بچوكترین و كەمترین وتەی شیرین و خۆش بەختیارى و شادی پێ دەبەخشێت. بەو شێوە ڕەفتار نەكەی كەوا هەست بكات بەهۆی شوكردنی تۆوە لە كەس و كارو خزمیت كردوە، پونكە ئەویش بەهەمان شێوە لەپێناو تۆدا وازى لە ماڵی دایك و باوكی هێناوە. بەڵام ئەو جیاوازییەی نێوان تۆو ئەو ئەوەیە كە لەنێوان پیاوو ئافرەت دایە.. ئافرەت هەردەم سۆزی بەلای دایك و باوكى و براو خوشكەكانىدا دەجوڵێ. هەروەها سۆزو بیری بەلای ئەو ماڵە دەجوڵێ كە تێیدا پەروەردە بوەو پێگەییوەو گەورە بوەو فێری خوێندن بوە.. بەڵام ئافرەت دەبێ خۆی لەسەر ئەم ژیانە نوێ یە ڕا بهێنێ، دەبێ ژیانی خۆی بگونجێنێ لەگەڵ ئەو پیاوەی كە بوەتە هاوسەری ژیانى و بوەتە باوك و چاودێرو سەرپەرشتیاری منداڵەكانی... ئەمەیە دنیا نوێ یەكەت.
كچەكەم! ئا ئەمە ئێستاو ئایندەتە، ئا ئەوەیە ئەو خێزانەی كە تۆو هاوسەرەكەت بەشداری دروست كردنیتان كردوە. بەڵام دایك و باوكت بەڕابردو دادەنرێن.. خۆشەویستەكەم! من داوای لەبیركردنی دایك وباوك و خوشك و براكانت ناكەم، چونكە ئەوان هەرگیز تۆیان لەبیر ناچێ، دایك چۆن جگەرگۆشەكەی لەبیر ئەچێتەوە. داوات لێ دەكەم هاوسەرەكەت خۆش بوێ و بۆی بژى و لەگەڵیدا بە بەختیاری ژیان بگوزەرێنە.(**)

(*) لەو كاتەى (قرا فصة بن الأحوص) نائیلەى كچى خۆى لە میرى بڕواداران عوسمان رضي الله عنه مارەكرد و بۆى برد، باوكى ئامۆژگارى كرد و گوتى: كچە شیرینەكەم! ئەوا تۆ دەچیتە لاى ئافرەتێك لە ئافرەتانى قوڕەیشى كە ئەوان لەتۆ زیاتر دەتوانن خۆ بۆنخۆش كەن، كەواتە دو خەسڵەت هەیە لێمى وەرگرە؛ كل لەچاوت بدە و بەئاوخۆت بۆنخۆش بكە هەتا بۆنت وەك بۆنى ئەو شەربە بێت كە باران لێى دەدات.(الأغاني لأبي الفرج الأصفهاني)
عەمرى كوڕى حجر پاشاى پاشاى كندە داخوازى (أم أياس بنت عوف بن مسلم الشيباني) كرد، كاتێ وەختى گواستنەوەى هات دایكى كچەكە بە تەنیا لەگەڵ كچەكەى دانیشت و چەند ئامۆژگاریەكى كرد، ئامۆژگاریەكان بنەماكانى بەختەوەریى ژیانى ژن و مێردایەتى و، چ پێویستە لەسەرى بەرامبەر بە مێردەكەى بیكات بەدیار دەخست.
ئامۆژگاریەكان بریتى بون لە:
یەكەم و دوەم: بە قەناعەت بەو بەباشى گوێڕایەڵ و فەرمانبەرى بە.
سێیەم و چوارەم: نەكەى بهێڵى شتێكى ناشیرینت پێوە ببینێ، یان بۆنى ناخۆشت بكات، بەڵكو با خۆشترین بۆنت هەڵمژێ.
پێنجەم و شەشەم: ئاگادارى كاتەكانى خواردن و نوستنى بە، چونكە برسێتى گڕ لە پیاو بەردەدات، تێرخەو نەبون مایەى توڕەبونە.
حەوتەم و هەشتەم: ماڵ و سامانى بپارێزەو چاودێرى منداڵەكانى بكە.
نۆیەم و دەیەم: سەرپێچى فەرمانى مەكە، نهێنى ئاشكرا مەكە، چونكە گەر سەرپێچى فەرمانى بكەیت یان دڵیت شكاند، نهێنیت ئاشكرا كرد، ئەوا لە غەدر و توڕەیى ئەو پارێزراو نابى، گەر مێردەكەت خەمبار بو نەكەى خۆت بە دڵخۆش و شادمان پیشان بدەیت، گەر دڵخۆش بو نەكەى خۆت بە خەمبار پیشان بدەیت!
(أبو أسود) بە كچەكەى گوت: نەكەى غیرەت هەبێ، چونكە غیرە كلیلى تەڵاقدانە، پێویستە خۆت بۆ مێردەكەت جوان بكەیت، جوانترین رازاوەش كلە، پێویستە خۆت بۆنخۆش بكەیت، باشترین بۆنخۆش دەستنوێژ هەڵگرتنە..
یەكێك لە ئافرەتە جوانەكانى ئەوروپى ئامۆژگارى ئافرەتان دەكات كە رۆژانە چەند جارێك دەم و چاویان بەئاوى سارد بشۆن!
كەواتە دەستنوێژ هەڵگرتن حیكمەتى گەورەى تێدایە. 
(**) ئا ئەوەیە دایكی مسوڵمانی عاقڵ و تێگەیشتو و ڕۆشنبیر كە كچەكەی هان دەدات مێردەكەی خۆش بوێ و نەبێتە كۆت و بەرپەرچ لەسەر ڕێگای ژن و مێردایەتی. ئا ئەوەیە ئامۆژگاری نەك وەك دایكە بەناو مسوڵمانەكانمان كە جارێ كچەكە نەچۆتە ماڵی مێردیەوە هانی ئەوەی دەدات كە بارگرانایی وبیانو و گلەیی لە مێردەكەی بكات كە ئەوەش سیفەتی ئاشوب گێڕى یەو مایەی ژیان تاڵی كچەكەی دەبێ. 



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق