خۆت بۆ خێزانەكەت جوان بكەو با ئەویش خۆی بۆت جوان
بكات.....
خواى گەورە دەفەرموێ: [ وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِي عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ] البقرة:228. واتە: ئافرەتان هەروەك ئەركى ژنانەیان لەسەر شانە، هەروەها مافى ڕەواى خۆیان هەیە.
((پرسیار لە خاتو عائیشە كرا، رەزاى خواى لێ بێ، كە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دێتە ماڵەوە یەكەم شت چ دەكات؟ گوتى: سیواك دەكات!(1)).(رواه مسلم)
ئیبن عەباس دەڵێ: من خۆم بۆ خێزانەكەم جوان دەكەم هەروەك ئەو خۆى بۆم جوان دەكات،(2) حەزیش ناكەم هەمو مافەكانم بۆ جێ بەجێ بكات، چونكە هەمو ئەو مافانەى ئەو كە لەسەرمە پێویست دەبێ و نەتوانم هەموى جێ بەجێ بكەم، خواى گەورەش دەفەرموێ: [ وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِي عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ] (قورتوبى لە ڕاڤەى ئەمە لە ئیبن عەباس دەگێڕێتەوە كە ئەمە پوختەیەتى: (بۆیە پیاو كارى وا گونجاو دەكات بۆ ئەوەى لەبەردەم ژنەكەى جوان بێت و ژنەكەى دڵى پێ بكرێتەوەو دڵخۆش بێ، یا ژنەكەى داوێن پاك بێ لە ئاست پیاوان)، گوتویەتى: (بۆنخۆشى و سیواك و لابردنى بۆنى پیسى لەش و لابردنى موى لەش و خۆپاك كردنەوەو نینۆك كردن، شتێكى دیارەو گونجاوە لەگەڵ ئاییندا.پاشان دەڵێ: پێویستە پیاو ئەوكاتانەى ژن بزانێ كە پێویستى بە پیاو هەیە تا داوێن پاك بێ و چاو نەگێڕێ بۆ پیاوى تر، هەركاتێكیش پیاو بینى ناتوانى مافى خۆى لە سەرجێیى كردن بداتە ژنەكەى، ئەوا بۆى هەیە ئەو دەرمانانە بەكاربهێنێ كە ئارەزوى جنسى بەهێز بكات تا ژنەكەى داوێن پاك بێ))
پیاوێكی قژ تێكەڵ و دانەهاتو و تۆزاوی لەگەڵ ژنەكەی بەنیازی سكاڵا كردن چونە لای خەلیفە عومەری كوڕی خەتتاب، ژنی پیاوەكە بە خەلیفە عومەری وت: گەورەی بڕواداران! من و ئەو پیاوەیان نەگوتوە، بە مانای لەدەست ئەو پیاوەم رزگار كە.(3) خەلیفەش زانی ژنەكە ڕقی لە هاوسەرەكەی ئەبێتەوە، لەبەر ئەوە مێردی ژنەكەی ناردەوە تا خۆی ڕێك بخات و قژی كورت بكاتەوەو نینۆكی پەنجەكانی كورت بكاتەوە، كاتێك پیاوەكە هاتەوە لای خەلیفە، ئیمام عومەریش فەرمانى دا لە ژنەكەى بچێتە پێشەوە، كاتێك كە چوە پێشەوە ژنەكەی نەیناسیەوەو بەلایەوە غەریب بو، یەكسەر لەلای لاكەوت، پاشان كە مێردەكەی ناسیەوە پێی رازی بو و، ئە و داوایەش كە كردبوی بۆ رزگار بون لەدەست مێردەكەی لێی پاشگەز بوەوە. ئیمامی عومەریش فەرموی: خۆتان بۆ خێزانەكانتان ئاوا لێ بكەن، بەخوا چۆن ئێوە پێتان خۆشە ژنەكانتان خۆیان بۆتان جوان بكەن، بەهەمان شێوە ئەوانیش بەو شێوەیە پێیان خۆشەو دەبێ خۆتانیان بۆ جوان بكەن.
پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لەبارەی نەچونە لای خێزان لە كاتێكدا كە خۆی نەڕازاندۆتەوەو ئاگاداری مێردەكەی نیە دەفەرموێ: ((إذا دخلت ليلاً فلا تدخل (4)على أهلك حتى تستحدّ المغيبة وتمتشط الشعشة: الكيّس الكيس؟)) رواه مسلم
واتە: گەر بەشەو چویە ژورەوە یان ماڵەوە بۆ لای خێزانەكەت، یەكسەر مەچوە لای لە كاتێكدا تۆ لە سەفەر بوى و لێی دور كەوتویتەوە تا ئەو كاتەی بە هەواڵی ئامادە بونت دەزانێ و ئەو موانەی لەشی لادەدات كە پێویستن لا بدرێن و قژی دابهێنێ و پیسی لەشی لابدات. لەبەر ئەوە ئاگاداربە و تێگەیشتو بە و ژیرى و خۆگرى و ئارامی بەكار بهێنە، تا نەكەویە ناو حەرامەوە، وەك جیماع كردن لە كاتێكدا كە خێزانەكەت لە حەیز دایە.
پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم دەفەرموێ: ((عشرة من الفطرة: قص الشارب، واعفاء اللحية والسواك، واستنشاق الماء، وقص الأظافر... وغسل البراجم، ونتف الإبط، وحلق العانة، وانتقاص الماء)).رواه مسلم وغيره
واتە: (دە) شت هەیە كە لە فیترەت و سروشتی ئادەمیزادن: سمێڵ قرتاندن و ڕیش هێشتنەوە و سیواك كردن و ئاو لە دەم و لوت وەردان و نینۆك كردن و شوشتنى نێوان پەنجەكان و بن هەنگڵ كردن و بەركردن و خۆپاك كردنەوە لە میز و پیسایى.
==================================
(*) لە هەندێك (آثار)دا هاتوە كە دەفەرموێ: جلەكانتان بشۆن، قژتان كورت بكەنەوە و سیواك بكەن، خۆتان جوان بكەن و خۆتان پاك ڕاگرن، چونكە بەنى ئیسرائیل ئەمانەیان نەدەكرد، بۆیە ئافرەتەكانیان توشى زیناكردن بون.
(1) رەنگە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بۆیە سیواكى كردبێت تاوەكو بە ماچ كردن پێشوازى خێزانەكانى بكات!.. چەند جوانە ژن و مێرد بەیانیان بە ماچ كردن یەكترى بەجێ بێڵن و ئێوارانیش بەماچ كردنەوە بە یەكترى بگەنەوە، تاوەكو یادەوەریەكەیان بەردەوام بێت.
(2) بەڵێ، پێویستە لەسەر ژن خۆى بۆ تۆ جوان بكات نەك بۆ پیاوانى سەرشەقام و ئاهەنگەكان.
(3) لە كتێبى (تحفة العروس)دا هاتوە: (ئافرەتان یارى پیاوانن، كەواتە با پیاو بەپێى تواناى یاریەكەى جوان بكات!)
خۆ جوان كردن مایەى وروژاندنى ئارەزوى پیاو و مایەى چاوتێركردنیەتى و دیارترین جوانى ژنەو مایەى بەردەوامى ئولفەت و خۆشەویستى یە!
(أبو الفرج) لە كتێبى (النساء) گوتویەتى كە ئەمە ماناكەیەتى: ژن كاتێك لەلاى مێردەكەى خۆشبەخت دەبێ، دواى تەواوى جوانبونى، گەر لەسەر خۆ جوان كردن و خۆپاك راگرتن بەردەوام بێ، هەوڵ بدات
هەرچى خشڵ و جل و بەرگ هەیە بە هەمو شێوەكانیەوە جوانیەكەى زیاتر دەكات و بەدڵى مێردەكەیەتى و حەزى پێ دەكا بەكارى بێنێ، با زۆر وریاو ئاگادار بێ نەهێڵێ مێردەكەى بەشێوەیەك بیبینێ كە حەزى پێ ناكات وەك پیس و پۆخڵى و بۆنى ناخۆش.
مەترسى لەدەست چونى پیاویش دەگەڕێتەوە بۆ ژن چونكە ئەو بۆتە مایەى كەمتەرخەمى نواندن و، ئەویش چاو ببڕێتە ئافرەتى تر.. هەروەها با ژن خۆجوان كردنى زیاتر بكات لەو كاتانەى كە خواى گەورە لە قورئان باسى كردون و قەدەغەى كردوە بەندەو منداڵان بێنە ژورەوەى ژن و مێرد مەگەر بە مۆڵەت وەرگرین بێ؛ خواى گەورە دەفەرموێ: [يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لِيَسْتَأْذِنْكُمُ الَّذِينَ مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ وَالَّذِينَ لَمْ يَبْلُغُوا الْحُلُمَ مِنْكُمْ ثَلاَثَ مَرَّاتٍ مِنْ قَبْلِ صَلاَةِ الْفَجْرِ وَحِينَ تَضَعُونَ ثِيَابَكُمْ مِنْ الظَّهِيرَةِ وَمِنْ بَعْدِ صَلاَةِ الْعِشَاءِ ثَلاَثُ عَوْرَاتٍ لَكُمْ] النور:58 واتە ئەى بڕواداران! با ئەوانەى خولام و كەنیزەى ئێوەن، ئەو كەسانەش لەئێوە باڵغ نەبون، سێ جار ئیزنو لێ بخوازن: لە پێش نوێژى بەیانیدا و نیوەڕۆیان. كاتى شمەكان دادەنێن و لەپاش نوێژى خەوتنانیش؛ كە ئەم سێ كاتە وەختى تەنیایى ئێوەیە.
(4) لە كتێبى (فيض القدیر) هاتوە كە ئەمە پوختەكەیەتى: (گەر پیاو لەسەفەردا بو نزیك بو بگەڕێتەوە، ژنەكەش بە گەڕانەوەى دەزانى و ئاگادار بو، ئەوكاتە ژنەكە خۆى بۆ ئامادە دەكات ئەوا كەراهەتى نیە.. چونكە ئەو هۆیە لادراوە كە مایەى كەراهەتە، هۆیەكەشى بریتى یە لە خۆئامادەنەكردنى ژنەكە بۆ پیاوەكەى.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق