السبت، 25 يوليو 2015

له‌م جیروكه‌ به‌ند وه‌ربكره‌ ....

پیاوێک لەدارستانێکدا ئەڕۆشت ،
گوێی لەدەنگێکی ترسناک بوو ، کاتێک ئاوڕی دایەوە بینی شێرێکی گەورە کەوتووەتە شوێنی .
ئەویش بە خێرایی ڕاکرد،هەتا خۆی گەیاندە نزیک بیرێک،بینی حەبلێک بە بیرەکەوەیە.
بە حەبلەکە خۆی شۆڕکردەوە و گەشتە نیوەی بیرەکە،ویستی پشوویەک بدات لەدەستی شێرەکە، لەپڕ گوێی لەدەنگی مارێک بوو لە بنی بیرەکەدا
زۆر دەترسا بیری لەوەکردەوە چۆن ڕزگاربێت لەدەستی شێر و مارەکە .
دوو جرجی بینی ،یەکێکیان ڕەش و ئەوی تریان سپی ،بە حەبلەکەدا چوونە سەرەوەو هەوڵی بڕینی حەبلەکەیاندا ،پیاوەکەش بەدەستەکانی حەبلەکەی جوڵاند بۆ ئەوەی دوو جرجەکە دوور بخاتەوە ،لەو کاتەدا لەقەراغی بیرەکەدا پوورەیەک هەنگوینی بینی دەستی کرد بە خواردنی هەنگوینەکەو شێر و مار و دوو جرجەکەی لەبیرچوو .
لە پڕ پیاوەکە خەبەری بوویەوە و زۆر ترسا .
دواتر چووە لای زانایەک بۆ ئەوەی خەوەکەی بۆ لێک بداتەوە ،ئەویش پێی وت :
ئەو شێرەی بەداواتەوە بوو ئەوە فریشتەی مردن(ملک الموت)ە .
ئەو مارەی لەناو بیرەکەدایە ئەوەش گۆڕەکەتە
دوو جرجە ڕەش و سپییەکەش ڕۆژ و شەوە و لە تەمەنت دەبەن .
هەنگوینەکەش : دنیایە،کە لەبەر شیرینی و خۆشی دنیا، ئاگات لەمردن و ڕۆژی دوایی و گۆڕ نامێنێت

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق