الثلاثاء، 28 يوليو 2015

هاندان بؤ زن هينان و شوكردن

هاندان بؤ زن هينان و شوكردن

خوای گەورە دەفەرموێ:
[فَانكِحُواْ مَا طَابَ لَكُم مِّنَ النِّسَاء مَثْنَى وَثُلاَثَ وَرُبَاعَ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلاَّ تَعْدِلُواْ فَوَاحِدَةً أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ] النساء:3.
واتە: ژن مارە ببڕن لەوانەی كە بۆتان حەڵاڵە دوان یان سیان یان چواریش بن هەروایە. ئەگەر ترسان نەتوانن ژنەكانتان وەكو یەك تەماشا بكەن، ئەوا دەبێ یەك ژن بهێنن.
بۆیەش خوای گەورە وای باس دەكات چونكە بە یەكسان تەماشا نەكردن و بەخێو نەكردنیان بە یەكسانى و ماف نەدانیان وەك یەك، ئەوا ستەم لێ كردنیانەو، وە بەر حەرامی دەكەوێ.
ئەم ئایەتە پیرۆزە ئاماژەی واجب بونی ژن هێنان و شوكردن دەكات، ئەو كەسانەش نایانەوێ ژن بهێنن و داوێنیان لە خراپەكاری ناپارێزن، دەست دەكەن بە پڕوپاگندە بۆ پەشیمان بونەوە لە ژن هێنان و گاڵتەكردن بە هاوسەرگرتن، ئەوانەى ئەم كارە دەكەن لەڕێى خواو لەو كارە پیرۆزە دور دەكەونەوە كە خواى گەورە لە قورئان دایناوەو هانى لەسەر داوە.
خوای میهرەبان لە بارەی فەزڵی ژن هێنان و شوكردن و دانانی ژن و پیاو بەیەك لاشە لەژێر یەك پۆشاكدا دەفەرموێ: [هُنَّ لِبَاسٌ لَّكُمْ وَأَنتُمْ لِبَاسٌ لَّهُنَّ] البقرة‌:187.واتە: خێزانەكانتان پۆشاكن بۆ ئێوەو ئێوەش پۆشاكن بۆ ئەوان.
ئیمامی طبري لە تەفسیری ئەم ئایەتە زۆر بەجوانی بۆی چوەو دەڵێ:
[هُنَّ لِبَاسٌ لَّكُمْ] واتە: ژن و پیاو پۆشاك و بەرگی یەكترین، چونكە لەكاتی نوستن و بە ڕوتی لەیەك پۆشاك كۆ دەبنەوەو قەرار دەگرن، لە یەكتر نزیك بونەوەی هەر یەكێكیشیان بۆ لای یەكتری وەك ئەوە وایە یەك پۆشاك، جل و بەرگ بەیەك لەشدا دوراوە. تەفسیری دیش هەیە كە گوتویانە ئەم ئایەتە بە واتای: (ژن و مێرد پۆشاكی یەكترین).
یەكێك لە نوسەرە گەورەكان لە تەفسیری ئەم ئایەتەدا باس دەكات كە دەفەرموێ: [هُنَّ لِبَاسٌ لَّكُمْ وَأَنتُمْ لِبَاسٌ لَّهُنَّ] : ئەم چەند وشە كەمە وێنە هێنانەوەیەكی زۆرجوانە بۆ بەدیار خستنی پەیوەستیەتی لەش (الجسد) و گیان (الروح) لەیەك كاتدا. چونكە پۆشاك گرنگترین پێویستی مرۆڤەو بۆ ئادەمیزادیش دانراوە.
لە ڕاستى دا پێوەلكێنترین شت بۆ یەكتری ژن و مێردە كاتێك كە جوت دەبن و پێك دەگەن بەیەك جەستەو یەك گیان پێك دەگەن و لە لەحزەیەكیشدا لەناو لەزەتێكی بێ سنوردا بۆ یەكتری دەتوێنەوە.
ژن و مێرد داپۆشەری یەكترین، لەبارەی جەستەیی(جسدی)دا كە دەبنە پارێزەری داوێن و ئەندامی لەشیان لە گوناهو تاوان. داپۆشەری گیانی ونەفسین بۆ یەكترىو هیچ كەسێكیش وەك ژن و مێرد داپۆشەری یەكتر نین، چونكە هەردوكیان دەبنە پاسەوانی پاراستنی سومعەو ماڵ و سامان و نەفس و نهێنی یەكتری. جا وەك ئەو جل و بەرگ و پۆشاكە پارێزەرە وایە كە ئەو كەسەی جلەكە لەبەر دەكات دەیپارێزێ لە گەرمای هاوین و سەرمای زستان.
پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرموێ: ((اذا تزوج العبد فقد استكمل نصف دينه، فليتق الله في النصف الباقي)).(رواه البيهقي-حديث حسن لطرقه.) واتە: گەر بەندەی خوا ژن بهێنێ یان شو بكات ئەوا نیوەی ئیمان و دینەكەی تەواو كردوە، با بۆ نیوەكەی تر كە ماویەتی لە خوا بترسێ و خۆی پارێز كات لە گوناهو تاوان.
چونكە ژن هێنان دەبێتە بڕیاردانی نیوەی چارەنوسی مسوڵمان و دەبێتە مایەى ئەوەى كە بانگى بكات بۆ بایەخ دان بە باش هەڵبژاردنى هاوسەر و لێكۆڵینەوەى ورد و ئیستیخارەى شەرعى، ئیستخارەكەش بریتى یە لە دو ركعات نوێژ پاشان ئەو دوعایە دەخوێنرێ كە لە پێغەمبەرەوە هاتوە، جا ئەوەى دواى ئەمە رودەدات ئەوە خەیر و چاكەیە، دوعاى ئیستیخارەش بەم شێوەیە كە بوخارى لە (صحيح)ەكەیدا گێڕاویەتیەوە:
((اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْتَخِيرُكَ بِعِلْمِكَ وَأَسْتَقْدِرُكَ بِقُدْرَتِكَ وَأَسْأَلُكَ مِنْ فَضْلِكَ الْعَظِيمِ فَإِنَّكَ تَقْدِرُ وَلا أَقْدِرُ وَتَعْلَمُ وَلا أَعْلَمُ وَأَنْتَ عَلاَّمُ الْغُيُوبِ، اللَّهُمَّ إِنْ كُنْتَ تَعْلَمُ أَنَّ هَذَا الأَمْرَ خَيْرٌ لِي فِي دِينِي وَمَعَاشِي وَعَاقِبَةِ أَمْڕي، أَوْ قَالَ عَاجِلِ أَمْڕي وَآجِلِهِ فَاقْدُرْهُ لِي وَيَسِّرْهُ لِي ثُمَّ بَاڕكْ لِي فِيهِ، وَإِنْ كُنْتَ تَعْلَمُ أَنَّ هَذَا الأَمْرَ شَرٌّ لِي فِي دِينِي وَمَعَاشِي وَعَاقِبَةِ أَمْڕي، أَوْ قَالَ فِي عَاجِلِ أَمْڕي وَآجِلِهِ، فَاصْڕفْهُ عَنِّي وَاصْڕفْنِي عَنْهُ وَاقْدُرْ لِيَ الْخَيْرَ حَيْثُ كَانَ ثُمَّ أَرْضِنِي)).
هەروەها پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم دەفەرموێ: ((الدنيا متاع، وخير متاعها المرأة الصالحة)).(رواه مسلم) واتە: ژیانی دنیا ڕابواردن و خۆشىیە، چاكترین خۆشی دنیاش ژنێكی (صالحە)یە.. ژنێكی خاوەن ئیمان و تەقوایە.
هەروەها دەفەرموێ: ((ثلاثة حق على الله عونهم: المكاتب الذي يريد الأداء، والناكح الذي يريد العفاف، والمجاهد في سبيل الله)).(رواه الترمذي والنسائي.) واتە: سێ كەس حەقن كە خوای گەورە یارمەتیان بدات: ئەو كۆیلەیەی كە دەیەوێ بە پارە خۆی ئازاد بكات، جا ئیش و كارو هەوڵی بۆ دەدا تا پارەكەی دەست كەوێ، هەروەها ئەو كەسەی كە دەیەوێ ژن بهێنێ تا خۆی داوێن پاك ڕاگرێ و ئەو كەسەی لەپێناو خوادا جیهاد دەكات.(2)
زۆربەی ئەو كەسانەش ژن ناهێنن و توانای ژن هێنانیشیان هەیە، دیارە ئەوانە بیر لە دواێن پیسی دەكەنەوە: داوێن پیسیش مرۆڤ لەسەر ڕێ ی ئیمان دور دەخاتەوە، ئەو مسوڵمانەش كە ژن ناهێنى و شو ناكات ئەوا لە دینەكەی تێ نەگەیشتوەو ناشارەزایە. با باش بزانێ ئەو جۆرە كەسانە نقومی گوناهو تاوانن. بۆ ئاگادار كردنەوەشیان ئەم گوتەیەی ئیبن مەسعود خۆی بخەینە ڕو كە دەڵێ: ((گەر لە تەمەنم دە ڕۆژ بمێنێ، حەز دەكەم ژن بهێنم بۆ ئەوەی كاتێك كە مردم بەبێ ژنی نەچمە لای خوای باڵا)).
جا مسوڵمانانى پێشین گەر منداڵەكەى باڵغ بوبا و تواناى هاوسەرگرتنى هەبا، قسەى دەربارەى هاوسەرایەتى لەگەڵ دەكرد و یارمەتى دەدا و هانى دەدان و ئافرەتێكى دیندار لە ماڵە پاك و پارێزگارەكانى بۆ دەست نیشان دەكرد. ئا ئەمە شێوازێكە بۆ پاك راگرتنى ژیان و پاڵنانی بۆ ڕێ یەكى بەڕێز (الحياة الزوجية).
-----------------------------------------------
(1) خێزانەكانتان پۆشاكن بۆ ئێوەو ئێوەش پۆشاكن بۆ ئەوان.
(2) ئەم فەرمودەیە چەند بەرز و گەورەیە كەوا هاوسەرگرتن و جیهادكردن لە ڕێ ى خوا و ئازادكردنى بەندەى یەكسان كردوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق