السبت، 25 يوليو 2015

لـه‌ روانگـه‌ی شــه‌رعــه‌وه‌ : ئه‌م كاره‌ له‌ شه‌رعا بۆ ژن و پياو حه‌ڕامه‌

لـه‌ روانگـه‌ی شــه‌رعــه‌وه‌ : ئه‌م كاره‌ له‌ شه‌رعا بۆ ژن و پياو حه‌ڕامه‌ ئه‌م كاره‌ له‌ شه‌رعا بۆ ژن و پياو حه‌ڕامه‌ و به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر حه‌ڕام بوونى ئه‌م ئايه‌ته‌ قوڕئانييه‌يه‌ ...
(وَالَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ*إِلَّا عَلَى أَزْوَاجِهِمْ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُمْفَإِنَّهُمْ غَيْرُ مَلُومِينَ*فَمَنِ ابْتَغَى وَرَاءَ ذَلِكَ فَأُولَئِكَ هُمُ الْعَادُونَ [المعارج:29-30-31] )
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ئه‌فه‌رموێت : يا معشر الشباب من استطاع منكم الباءة فليتزوج، فإنه أغض للبصر وأحصن للفرج، ومن لم يستطع فعليه بالصوم فإنه له وجاء. رواه البخاري ومسلم عن ابن مسعود.
واتا ئه‌ى گه‌نجينه‌ ئه‌وه‌ى تواناى هه‌بوو با ژن بێنێت و ئه‌وه‌ى ناتوانێ با به‌ڕۆژوو بێت چوونكه‌ ئه‌يپارێزێ له‌ زينا و گوناه ..!
كه‌واته‌ به‌ قوڕئان و سوننه‌تا زانايان به‌ڵگه‌يان هێناوه‌ له‌سه‌ر حه‌ڕام بوونى و ده‌بێ موسڵمان خۆى بپارێزێ و هيچ ڕێگايه‌ك نييه‌ بۆ به‌تاڵكردنى حه‌ز و ئاره‌زووى خۆى ته‌نها به‌ زه‌واج ...
جمهوورى زانايان ڕايان له‌سه‌ر حه‌ڕام بوونى هه‌يه‌ ... له‌ شافعى و حه‌نه‌فى و مالكى و حه‌نبه‌لى .. و به‌ڵگه‌ى هه‌موويان ئه‌م ئايه‌ته‌يه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌ى پێكراوه‌ ...!
هه‌ندێ له‌ زانايان وه‌كو حه‌نبه‌لى و حه‌نه‌فى ئه‌ڵێن حه‌رامه‌ به‌ڵأم ڕێگا به‌و كه‌سانه‌ ئه‌درێت كه‌ ترسى ئه‌وه‌يان هه‌يه‌ كه‌ تووشى زيناكردن بن , ڕوو له‌م كاره‌ بكات ..

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق