السبت، 25 يوليو 2015

قورئانى پیرۆز ئاماژه‌ى به‌چه‌ند کارێکى گرنگى ‫#‏دڵ‬ کردووه‌.

قورئانى پیرۆز ئاماژه‌ى به‌چه‌ند کارێکى گرنگى ‫#‏دڵ‬ کردووه‌.
********** ^-^*******************
١- ترسان و داچڵه‌کان (الوجل ) له‌ کاتى بیستنى ناوى خوا، (إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ اللَّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ وَإِذَا تُلِيَتْ عَلَيْهِمْ آيَاتُهُ زَادَتْهُمْ إِيمَانًا وَعَلَى رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ) (الانفال : 2)، ئیماندارى راسته‌قینه‌ کاتێک یادى خوایان کرد دڵیان ترس دایده‌گرێ و راده‌چڵه‌کێ.
٢- ملکه‌چ بوون (الاخبات) : بڕیارى ملکه‌چ بوون له‌ دڵوه‌یه‌ بۆ ئه‌و شته‌ى که‌ باوه‌ڕى پێ هێناوه‌، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ (وَلِيَعْلَمَ الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ أَنَّهُ الْحَقُّ مِن رَّبِّكَ فَيُؤْمِنُوا بِهِ فَتُخْبِتَ لَهُ قُلُوبُهُمْ) (الحج : 54).
٣- پاک بوونه‌وه‌ و خۆداڕنین له‌ شیرک (السلامة من الشرك) ، ه مه‌ڵبه‌ندى خواناسى یه‌کتاپه‌رستى ناو دڵه‌ هه‌روه‌ها هه‌ر له‌ دڵه‌وه‌ش بڕیارى شیرک هاوه‌ڵپه‌یداکردن بۆ خوا ده‌درێت، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ (يَوْمَ لا يَنفَعُ مَالٌ وَلا بَنُونَ* إِلاَّ مَنْ أَتَى اللَّهَ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ) (الشعراء :88-89).
٤- گه‌ڕانه‌وه‌ و ڕووکردنه‌ خوا( الإنابة)، ئه‌مه‌ش کارى دڵه‌ بڕیار له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ ده‌دات و ڕووبکاته‌ خوا، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ (مَنْ خَشِيَ الرَّحْمَن بِالْغَيْبِ وَجَاءَ بِقَلْبٍ مُّنِيبٍ) (ق : 33).
٥- دڵنیایى و دامه‌زراوى(الطمأنينة) ، دڵنیایى و دامه‌زراوى مرۆڤ له‌سه‌ر ئیمان له‌ دڵه‌وه‌یه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ (الَّذِينَ آمَنُواْ وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُم بِذِكْڕ اللَّهِ أَلاَ بِذِكْڕ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ) (رعد: 28).
٦- تراسان و پارێزگارى (التقوى) ، خۆپارێزى له‌ گوناه و ترسان له‌خوا یه‌کێکه‌ له‌ گرنگترین کاره‌کانى دڵ، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ (ذَلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى الْقُلُوبِ) (الحج : 32).
٧- جێگیربوونى دڵ ( الانشراح) ، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ (أَفَمَن شَرَحَ اللَّهُ صَدْرَهُ لِلإِسْلامِ فَهُوَ عَلَى نُورٍ مِّن رَّبِّهِ) (الزمر: 22).
٨- ئارامى دڵ (السكينة)، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ (وَ الَّذِي أَنزَلَ السَّكِينَةَ فِي قُلُوبِ الْمُؤْمِنِين) (الفتح: 4).
٩- نه‌رم و نیانى دڵ (اللين) ، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ (للَّهُ نَزَّلَ أَحْسَنَ الْحَدِيثِ كِتَابًا مُّتَشَابِهًا مَّثَانِيَ تَقْشَعِرُّ مِنْهُ جُلُودُ الَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ ثُمَّ تَلِينُ جُلُودُهُمْ وَقُلُوبُهُمْ إِلَى ذِكْڕ اللَّهِ) (الزمر: 23).
١٠- سامگرتیبوون ( الخشوع) ، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ (أَلَمْ يَأْنِ لِلَّذِينَ آمَنُوا أَن تَخْشَعَ قُلُوبُهُمْ لِذِكْڕ اللَّهِ) (الحديد : 16)، ئایا کاتى ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ دڵه‌کان سامدایانبگرێ و بترسن به‌ یادى خوا.
١١- پاکى و پاکبوونه‌وه‌ (الطهارة) ، (ذَلِكُمْ أَطْهَرُ لِقُلُوبِكُمْ وَقُلُوبِهِنَّ)( الاحزاب :53).
١٢- وه‌رگرتنى رێنمونى (الهداية) ، (ومَنْ يُؤْمِنْ بِاللَّهِ يَهْدِ قَلْبَهُ )(التغابن:11).
١٣- رۆچون و قوڵبونه‌وه‌(التدبر) ، (أَفَلا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ أَمْ عَلَى قُلُوبٍ أَقْفَالُهَا) (محمد:24)
١٤- هه‌ڵنجانى شت له‌ شتێکى تر( الفقه) ، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ (لَهُمْ قُلُوبٌ لا يَفْقَهُونَ بِهَا ) (الأعراف:179).

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق