السبت، 25 يوليو 2015

رۆژێکیان فضيل بن عياض پیاوێکی بە ساڵاچووی بینی،پێی ووت: تەمەنت چەند ساڵە؟

رۆژێکیان فضيل بن عياض پیاوێکی بە ساڵاچووی بینی،پێی ووت: تەمەنت چەند ساڵە؟

پیاوەکە ووتی تەمەنم ٦٠ ساڵە ،فضیل پێی ووت کەواتە تۆ ماوەی ٦٠ ساڵە بەرەو خودا رێگە دەبریت ئەوەنەت نەماوە بگەیت ، پیاوەکەش ووتی إنا لله وإنا اليه راجعون
فضیل ووتی لە مانای قسەکەم تێگەشتی؟
پیاوەکەش ووتی بەڵێ , واتە من بەندەی خودام و بۆ لای خودا دەگەرێمەوە ،
فضیل ووتی ئەوەی بزانێت کە بەندەی خودایە و بۆ لای خودا دەگەرێتەوە ئەوە ئەوەش دەزانێت کە دەچێتە بەردەم خوای گەورە،
کە چووە بەردەم خوای گەورە ئەوە دەزانێت کە بەرپرسە و پرسیار و دادگایی دەکرێت ،
ئەوەش بزانیت کە پرسیاری لێ دەکرێت ئەوە کارێک دەکات لەم دنیا کە لەو دنیا لەبەردەم خودا بتوانێ وەڵام بداتەوە و وەڵامەکەی حازر بکات هەر لەم دونیا،
پیاوەکە گریا و ووتی ئەی چارە چیە؟
فضیل ووتی:ئاسانە، پیاوەکە ووتی ئادەی پێم بڵێ خودا رەحمت پێ کات
فضیل ووتی لەو تەمەنەی ماوتە تەقوا و خواپەرستیت هەبێت ئەوە خودای گەورە لە گوناهی رابردوو و داهاتووت خۆش دەبێت

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق