السبت، 25 يوليو 2015

حەوت كۆمەڵە كەس هەن که‌لەڕۆژی دوایدا لەژێر سێبەری عەرشی خوادان لەو ڕۆژەی كە هیچ سێبەرێك نییە جگە لە سێبەری عەرشی خودای په‌روه‌ردگار:

ئه‌ته‌وێت که‌سێك بیت له‌م حه‌وت کۆمه‌ڵه‌ سه‌رفرازه‌ ؟ 

ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت یه‌کێك بیت له‌م کۆمه‌ڵه‌ که‌سه‌ که‌پێغه‌مبه‌ری خودا( صلی الله علیه وسلم) موژده‌ی پێداون که‌له‌ڕۆژی دوایدا له‌ژێر سێبه‌ری عه‌رشی خودای په‌روه‌ردگارن که‌له‌م ڕۆژه‌ هیچ سێبه‌رێك نیه‌ جگه‌ له‌سێبه‌ری عه‌رشی خودای په‌روه‌ردگار ! دڵنیام ئه‌ڵێی به‌ڵێ !!ده‌ی که‌وایه‌ فه‌رموون بابه‌یه‌که‌وه‌ بچینه‌ خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان (صلی الله علیه وسلم) بزانین ئه‌مانه‌ کێن که‌له‌م موژده‌ خۆشه‌ به‌هره‌وه‌رن ؟به‌پشتیوانی خودای په‌روه‌ردگار تائێمه‌ش له‌خۆمانیان بچه‌سپێنین. پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی: (سَبْعَةٌ يُظِلُّهُمُ اللَّهُ فِي ظِلِّهِ، يَوْمَ لاَ ظِلَّ إِلاَّ ظِلُّهُ، إِمَامٌ عَادِلٌ، وَشَابٌّ نَشَأَ فِي عِبَادَةِ اللَّهِ، وَرَجُلٌ قَلْبُهُ مُتَعَلِّقٌ بِالْمَسْجِدِ إِذَا خَرَجَ مِنْهُ حَتَّى يَعُودَ إِلَيْهِ، وَرَجُلاَنِ تَحَابَّا فِي اللَّهِ اجْتَمَعَا عَلَى ذَلِكَ وَتَفَرَّقَا عَلَيْهِ، وَرَجُلٌ ذَكَرَ اللَّهَ خَالِياً فَفَاضَتْ عَيْنَاهُ، وَرَجُلٌ دَعَتْهُ ذَاتُ حَسَبٍ وَجَمَالٍ فَقَالَ: إنِّي أَخَافُ اللَّهَ، وَرَجُلٌ تَصَدَّقَ بِصَدَقَةٍ فَأَخْفَاهَا حَتَّى لاَ تَعْلَمَ شِمَالُهُ مَا تُنْفِقُ يَمِينُهُ) متفق عليه . واتە: حەوت كۆمەڵە كەس هەن که‌لەڕۆژی دوایدا لەژێر سێبەری عەرشی خوادان لەو ڕۆژەی كە هیچ سێبەرێك نییە جگە لە سێبەری عەرشی خودای په‌روه‌ردگار:
١-پێشەوایەكی دادپەروەر، دادپەروەریەك كە بەهۆیەوە لە خودای گەورە بترسێت و هیواشی تەنها بە خودای په‌روه‌ردگار بێت.
٢- گەنجێك كە له‌گه‌نجایه‌تی لەگەڵ عیبادەتی خودای په‌روه‌ردگار دا گەورە بووبێت وپیر بووبێت .
٣- كەسێك كە دڵی پەیوەستبێت بە مزگەوتەكانەوە . ئه‌هلی جومعه‌و جه‌ماعه‌ت بێت .
٤- دوو كەس كەلەپێناوی خودا یەكتریان خۆشبوێت و هەرلەپێناوی خوداش لەیەكجیاببنەوە
٥-كەسێك بەتەنها یادی خودای په‌روه‌ردگار بكات بەشێوەیەك چاوەكانی پڕببن كاتێك كەس لەلای نییە لەئەنجامی ترس و بەگەورە ڕاگرتن و خۆشوویستنی خودای گەورەوە،
٦- پیاوێك كە ئافرەتێكی خاوەن پلەو پایەو جوان بانگی بكات بۆ ئەنجامدانی كاری نابه‌جێ و خراپ ئەویش بڵێ من لە خودای گەورە دەترسم، بۆچی ئەمە دەڵێت؟ لەبەر ئەو خۆشەویستی و بەگەورە ڕاگرتنەی خوای گەورە كە لە دڵیدا جێگیر بووە و لەترس و چاودێریكردنی خودای په‌روه‌ردگار،
٧- كەسێك شتێك ببه‌خشێت بەشێوەیەك بیشارێتەوە كە دەستی چەپی نەزانێت دەستی ڕاستی چی بەخشیوە، بۆ؟ له‌به‌رئه‌ وە ی خودای گەورە هەموو شتێك دەزانێت و هیچ شتێكی شاراوەی لێ وون نابێت و وە دڵسۆزی و ئیخلاص ئەو به‌خشینانه‌ن كە بە نهێنی دەکرێن بەهیوای ئەوەی له‌لای خودای په‌روه‌ردگا لە پاداشتەكه‌ی وه‌ربگریه‌وه‌ نه‌وه‌ك .تووشبوون بە ڕیا و ستایشكردن و سووپاسكردنی خەڵكی.
ئێستا زانیمان عه‌زیزانی من بە یەكێك لەو حەوت كۆمەڵە كەسە خودای په‌روه‌ردگار ئه‌مان خاته‌ ژێر سێبەری عەرشی خۆیەوە. ماوته‌وه‌ هیچ بڵێین ؟؟ توخودا ماوته‌وه‌ بڵێین ئه‌مانه‌ قورسن بۆمان ناکرێ سوێند به‌خودا ئه‌گه‌ر وابڵێین نه‌فامیه‌ و زوڵمێکی به‌ئه‌نقه‌سته‌ له‌خۆمانی ئه‌که‌ین ؟؟


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق